پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/9/21 له ڕێوڕه‌سمێكدا به سه‌رپه‌رشتیى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به ئاماده‌بوونى به‌ڕێز مه‌سروور بارزانى، سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان و خاتوو سێلێست واڵنده‌ر، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و شاندى یاوه‌رى و به‌ڕێزان جێگرانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا له عێراق، ژماره‌یه‌ک له وه‌زیران و ڕاوێژکارانی سه‌ربازی، یاداشتێكى لێكگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكادا واژۆ كرا.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى، وته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و تیایدا ئاماژه‌ى به قاره‌مانیه‌تیى پێشمه‌رگه له شه‌ڕى دژى تیرۆر كرد و تیشكى خسته سه‌ر پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ تێكشكاندنى داعش.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها جه‌ختیى له هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر كرده‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سوپاسى به‌ڕێز مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقى كرد.
له وته‌كه‌یدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى جه‌ختى له پابه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان به هاوبه‌شێتى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا كرده‌وه و سوپاسى ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى دۆستى كرد بۆ هاوكارى و پشتگیری‌یان له چاكسازییه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پرۆسه‌ى یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
ئه‌مه ده‌قى وته‌ى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى یه:
ئاماده‌بووانى به‌ڕێز
ڕۆژتان باش،
هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن..
به‌خێرهاتنى تایبه‌تى خاتوو سێلێست واڵنده‌ر، یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى و شاندى یاوه‌رى ده‌كه‌م. زۆر به خێر بێن.
خۆشحاڵم به ئیمزاكردنى یاداشتى لێكگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كورستان و وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكادا. وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆن ساڵى 2016 له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیى جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانیدا یه‌كه‌م یاداشتى لێكگه‌یشتنیان ئیمزا كردووه.
ئه‌وسا ئه‌و یاداشتى لێكگه‌یشتنه، پێشه‌نگ بووه. دڵنیایى و گه‌ره‌نتى داوه‌ته پێشمه‌رگه كه دەتوانن له شه‌ڕى دژى داعش به‌رده‌وام بن، هه‌روه‌ها متمانه‌ى بۆ پێشمه‌رگه دروست كرد كه ئه‌مه‌ریكاى هاوبه‌ش و هاوپه‌یمانمان بۆ شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆرستان پشتگیرى له پێشمه‌رگه ده‌كات.
شه‌ڕى دژى داعش بۆ پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان مایه‌ى شانازییه‌كى گه‌وره‌یه كه هاوشانى سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكاى دۆست و هێزه‌كانى دیكه‌ى هاوپه‌یمانان، توانییان تیرۆرستانى داعش تێكبشكێنن. له‌و شه‌ڕه‌دا پێشمه‌رگه به گیان و خوێن، قاره‌مانیه‌تیى خۆى بۆ هه‌موو جیهان سه‌لماند و بووه مایه‌ى سه‌ربه‌رزیى ته‌واوى گه‌لى كوردستان.
لەم ڕۆژەدا سه‌رى ڕێز و نه‌وازش بۆ گیانى پاكى هه‌موو پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانى كوردستان داده‌نوێنین كه له‌پێناو پاراستنى هه‌رێمى كوردستاندا گیانیان به‌خشى و شه‌هید بوون. هه‌میشه به شكۆوه یادى ئه‌وان و قوربانیدانیان ده‌كه‌ینه‌وه.
ئێمه هه‌رگیز هاوكارى و پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و قوربانیدانى هێزه‌كانیان لەپێناو و ئازادی و بەرگریدا، له‌بیر ناكه‌ین. گه‌لى كوردستان هه‌میشه به ڕێز و پێزانینه‌وه له ڕۆڵى كاریگه‌ر و پشتگیریى سه‌ربازیى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانێت و ستایشى ده‌كات.
له‌گه‌ڵ قاره‌مانیه‌تى و قوربانیدانى پێشمه‌رگه و هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، پشتگیریى ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بوو، كه شه‌ڕى دژى تیرۆرى یه‌كلاكرده‌وه و تیرۆرستانى داعش شكان.
له ساڵى 2016ـه‌وه چه‌ندین جار یاداشتى لێكگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زارتى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆندا درێژ كراوه‌ته‌وه. ئه‌وه‌ش نه‌ده‌كرا ئه‌گه‌ر پشتگیریى كۆنگرێس و ئیداره و حكوومه‌ته‌كانى ئه‌مه‌ریكا نه‌بووایه. لێره‌وه ده‌مه‌وێ سوپاسى هه‌موویان بكه‌م. خۆشحاڵین كه ئه‌مجاره‌ش به هه‌وڵى هه‌ردوولا و له‌سه‌ر بنه‌ماى پێویستییه‌كانى قۆناغه‌كه، یاداشتێكى نوێ ئیمزا ده‌كرێت.
خاڵى هه‌ره گرنگى ئه‌م یاداشته ئه‌وه‌یه: هه‌ردوولا كۆكن كه داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كى جددى و ڕاسته‌قینه‌یه و هێشتا ئه‌ركێكى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ئه‌مه‌ریكا و هاوپەیمانان هه‌یه، ئه‌ویش به‌رده‌وامیى هاریكاریى هاوبه‌شى نێوان هه‌ردوولایه، تا ئه‌و كاته‌ى به یه‌كجارى داعش له‌ناوببردرێت. ئه‌مه هه‌ر به ته‌نها ئامانجێكى هاوبه‌شى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكو ئامانجى هاوبه‌شى هاوپه‌یمانییه‌كى نێوده‌وڵه‌تییه كه ده‌یان وڵات له‌خۆ ده‌گرێت.
جگه له‌مه، ئه‌م یاداشتى لێكگهیشنه، وا ده‌كات هاوبه‌شه ئه‌مه‌ریكییه‌كانمان، پێداویستى و كه‌موكوڕییه‌كانى پێشمه‌رگه پڕ بكه‌نه‌وه و هاوكار و پشتیوان بن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و یه‌كخستنه‌وه‌ى یه‌كه و هێزه‌كانى پێشمه‌رگه.
هه‌ر لێره‌دا ده‌مه‌وێ سوپاس و پێزانینى هه‌رێمى كوردستان دووپات بكه‌مه‌وه بۆ پشتگیرى و هاوكاریى ئه‌مه‌ریكا و دۆستانى دیكه‌مان له پرۆسه‌ى چاكسازى له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و هه‌وڵه‌كانیان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه.
حه‌ز ده‌كه‌م هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بكه‌مه‌وه كه وێڕاى هه‌موو سه‌ختى و گرفته‌كانیش، ئێمه لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان جددى و پابه‌ندین به‌وه‌ى پێشمه‌رگه یه‌ك بخهینەوە و پرۆسه‌كه سهربكەوێت. كۆڵ ناده‌ین و له‌ڕووى سیاسیشه‌وه به‌رده‌وام كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان له‌سه‌ر هێڵ و له گفتوگۆی بەردەوامداین.
هه‌موومان و دۆستانیشمان باش ده‌زانین كه هه‌رێمى كوردستان پێویستى به هێزێكى پێشمه‌رگه‌ى نیشتمانیى ڕێكخراو، یه‌كگرتوو و پیشه‌یى هه‌یه. ئه‌مه ئامانجێكى ڕوونى ئێمه‌یه و ده‌بێ كارى جددى له‌سه‌ر بكرێت. نابێت ئه‌م بابه‌ته ببێته هۆى بێهیوایى و نائومێدیى خه‌ڵكی كوردستان و دۆستانى هه‌رێمى كوردستان.
ڕاسته هێشتا داعش هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و عێراق و سووریا، به‌ڵام ئه‌وه تاكه هه‌ڕه‌شه و تهحهدییهك نییه ڕووبه‌ڕوومان ده‌بێته‌وه. ململانێ و ناكۆكیى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تیش له ناوچه‌كه له ئارادان كه پێویسته بە بایه‌خه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت. له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق، پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك به‌شێك له سیستمى به‌رگریى عێراق، ده‌بێ به‌هێز و تۆكمه بێت و ڕۆڵ و ئاماده‌یى له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات‌دا بگێڕێت.
به پشتگیرى و یارمه‌تیدانى دۆستمان له كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، پێویسته هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى ته‌واو له‌نێوانماندا هه‌بێت بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیریى عێراق و هه‌رێمى كوردستان كه كاریگه‌ریى ڕاسته‌وخۆى به‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگیریى ناوچه‌كه‌دا هه‌یه.
هه‌روه‌ها بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌كان، هه‌رێمى كوردستان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده‌یه و پێویسته هاریكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه به‌رده‌وام بێت و فراوانتر بكرێت.
سوپاس و پێزانینمان بۆ سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق به‌ڕێز مسته‌فا كازمى هه‌یه، بۆ هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانى له‌پێناو پته‌وكردنى ئه‌و هاریكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌ى له‌نێوان سوپا و پێشمه‌رگه‌دا هه‌یه.
به‌ڕێزان..
ئاگادارین كه گفتوگۆى نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و پێنتاگۆن، له كهشیكى دۆستانه‌دا له‌سه‌ر بنه‌ماى هاوبه‌شى و دۆستایه‌تى به‌ڕێوه چووه. ئه‌مه مایه‌ى خۆشحاڵى و پێزانینه. ئه‌م یاداشتى لێكگه‌یشتنه گرنگه و به سوودى هه‌ردوولا ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئاسایش و ئارامیى هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌پارێزێت.
سوپاس بۆ تیمى هه‌ردوولا و ده‌ستخۆشییان لێده‌كه‌م بۆ ئاماده‌كردنى ئه‌م یاداشته. ده‌مه‌وێ به‌تایبه‌تى سوپاسى خاتوو ده‌ینا ستروول، جێگرى یاریده‌ده‌رى وه‌زیرى به‌رگریى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بكه‌م بۆ هه‌وڵ و ماندووبوونى. دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان تا كۆتایى پابه‌نده به هاوبه‌شێتى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا و لەگەڵ هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى بۆ لهونابردنى تیرۆر و نه‌هێشتنى داعش و هەر مه‌ترسییه‌ك لە ناوچەكەدا.
سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌كتان و هیواى ڕۆژێكى خۆشتان بۆ ده‌خوازم.
بەخێر بێن و زۆر سوپاس