Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 4 JUL 2025 03:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەڕێز نێچیرڤان بارزانى به‌شدارى له‌ پرسه‌ى خوالێخۆشبوو (عومه‌ر میرانى)دا كرد
| KDP.info


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2022/9/11 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له‌ پرسه‌ى تێكۆشه‌ر و كادیرى دیارى پارتى دیموكراتی كوردستان خوالێخۆشبوو (عومه‌ر میرانى)دا كرد كه‌ له‌ دهۆك به‌ڕێوه‌ چوو.

به‌ڕێزیان سه‌ره‌خۆشى له‌ به‌ڕێز فازل میرانى، سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسیى پارتى دیموكراتى كوردستان و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو كرد و هاوخه‌میى خۆى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و دڵنه‌و‌ایى و سه‌بووریى هه‌مووان بدات.

لاى خۆیه‌وه‌ به‌ڕێز فازل میرانى و خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو (عومه‌ر میرانى) سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوخه‌مى و به‌شداریى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا دووپات كرده‌وه‌.

 

 




دوایین هەواڵەکان

دژەتیرۆر: درۆنێک خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە

THURSDAY, 03 JULY 2025 23:07:47

هەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە.

 
بڕیاره‌ 50 كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری فەڕه‌نسی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن

THURSDAY, 03 JULY 2025 22:07:13

هه‌ولێر-KDP.info- گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گشتیی وه‌به‌رهێنان ده‌ڵێ، بڕیاره‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ری وڵاتی فەڕه‌نسا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن و ده‌شڵێ، فەڕه‌نسییه‌كان ده‌یانه‌وێ رۆڵیان له‌ كه‌رتی وه‌به‌رهێنانی كوردستاندا هەبێت.

 
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە محەممەد موحسین دەکات

THURSDAY, 03 JULY 2025 20:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری خوالێخۆشبوو (موحسین ئامێدی) تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی کرد.

 
سه‌رۆكی حکومەت پێشوازى له‌ نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق دەکات

THURSDAY, 03 JULY 2025 17:07:07

ھەولێر-KDP. info - ئەمڕۆ پێنجشەممە 7/3، مەسرور بارزانى، سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق و سەرۆکی نێردەی (یوونامی UNAMI) کرد.

د.عومەر حەسەن: به‌بیابانبوونی عێراق كۆچی ژینگه‌یی لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌

THURSDAY, 03 JULY 2025 17:07:02

سۆران -KDP.ifo- پسپۆرێكی جوگرافیای سروشتی سه‌باره‌ت به‌ دیارده‌ی به‌بیابان بوون و گۆڕانی كه‌شوهەوا و ئاو هۆشداری ده‌دات، دەڵێت"ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی کۆچی ژینگه‌یی و گۆڕانی دیموگرافی له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان دروست دەکات."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact