هەولێر-KDP.info- له نزیكه‌وه و به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه له پێشهاته سیاسى و ئه‌منییه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدا و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی وڵات ده‌ڕوانین. داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆیاندا بگرن و ڕێگه نه‌ده‌ن دۆخه‌كه له‌وه زیاتر له كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.
خۆپیشاندانى ئاشتیانه مافێكى ده‌ستووریى پارێزراوه، به‌ڵام ئاڵۆزى و ڕاگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆیه ده‌بێ شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و ڕێگرى له ئه‌رك و كاره‌كانیان نه‌كرێت.
هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان پێویسته به‌وپه‌ڕى ئاگایى و وشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و ڕێگه نه‌درێت خۆپیشاندان و ڕووداوه‌كان ببنه هۆى تێكچوونى زیاترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عێراقییه‌كاندا.
دۆخى وڵات ئه‌وپه‌ڕى دانایى و گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژێك و ده‌سپێكردنى گفتوگۆیه‌كى نیشتمانى و به‌رپرسانه و هاریكاریى هه‌مووانى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌و دۆخه سه‌خته ڕزگارى ببێت و كار له كار نه‌ترازێت.
دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌میشه هاریكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگه‌یشتنى لایه‌نه عێراقییه‌كان، بۆیه دووباره هه‌موو هێز و لایه‌نه په‌یوه‌نداره عێراقییه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بێن له هه‌ولێر كۆببنه‌وه و ده‌ست به گفتوگۆیه‌كى جددى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه ئاڵۆزه‌ى وڵات بكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/8/29