ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستی دروستكردنی شەقامی سەرەكیی گەڕەكی جووتیاران و ڕێكخستنەوەی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتی لە كەلار، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بریاری دا بە خەرجكردنی گوژمەی 262 ملیۆن و 75 ههزار، لەسەر ڕێژەی 11٪ی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی شارەوانی لەسەر پلانی ساڵی ٢٠٢٢ بەپێی ڕێنوێنییەكانی دارایی تایبەت بە داهات خەرج دەكرێت.
بڕی 162 ملیۆن و 250 ههزار دینار، بۆ دروستكردنی بەشێك لە شەقامی سەرەكیی گەڕەكی جووتیاران و گوژمەی 99 ملیۆن و 825 ههزار دیناریش بۆ ڕێكخستنەوەی شەقامی بەردەم نەخۆشخانەی گشتیی كەلار خەرج دەكرێن.
ڕامان وریا