ھەولێر-KDP.info- دوای بەڕێوەبردنی قوتابخانە و پەیمانگە ئیسلامییەکان لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بڕیارە بگەڕێنەوە سەر وەزارەتی ئەوقاف و گوتەبێژی ئەوقافیش دەڵێت، ژمارەیان ٢١ قوتابخانە و پەیمانگای ئیسلامییە.
نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پێشتر بە بڕیارێک قوتابخانە و پەیمانگا ئیسلامییەکانی سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی خراونەتە سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە و ئەوان بەڕێوەیان دەبرد، ئەویش دوای بڕیارێکی لیژنەیەکی تایبەت، کە بۆ مەبەستی پێداچوونەوە لە قوتابخانە ئیسلامییەکان پێک ھاتبوو".
نەبەز ئیسماعیل ڕوونی کردەوە: "لە ھەرێمی کوردستان ٢١ قوتابخانە و پەیمانگای ئیسلامی ھەن و لە ساڵی ٢٠١٥ چوونەتە سەر وەزارەتی پەروەردە، بەڵام ئێستا بڕیار دراوە دووبارە بگەڕێنەوە سەر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی و لەمەودوا لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە بەڕێوە دەبرێن".
قائید میرۆ