فازڵ میرانى*
ئه‌مه یه‌كه‌م داواكارى نییه له ئێمه‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌و ته‌ڵه تێكئاڵۆزكاوه‌ى بۆمبه ته‌وقیتكراوه‌كه كه هه‌ڕه‌شه له ته‌قاندنه‌وه‌ى هاوكێشه سیاسییه‌كه به‌گشتى ده‌كات و پێم وایه ئه‌مه دوا داواكاریش نییه. چونكه چاره‌سه‌رییه‌كانى پێش ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌بوون به‌ڵكو هێوڕكه‌ره‌وه بوون، چونكه نه‌خۆشییه‌كه له جه‌سته ره‌سمییه‌كه ماوه‌و ته‌شه‌نه ده‌كات و فراوانتر ده‌بێت.
ره‌نگه برا هاوبه‌شه‌كانمان ئه‌و ژماره قه‌یران و هۆكاره‌كانیان و ده‌ره‌نجامه‌كانیانى به‌بیر بێته‌وه كه هه‌موویان له حه‌قیقه‌تدا دووربوون له به‌رژه‌وه‌ندى تاك و كۆمه‌ڵگاى عیراقى، به‌ڵام قورسایى ئه‌م قه‌یرانه‌ى دوایى پێویستى به هێمنى و له‌سه‌رخۆیى و دابه‌زین و سازش هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌وه‌ى لێى ده‌ترساین روونه‌دات و ئاگر و ژیله‌مۆى لێدوانه ئاگرینه‌كان ته‌شه‌نه نه‌كات و یه‌كێك له هه‌ڵوێسته‌كان نه‌ته‌قێته‌وه‌و ئاگره‌كه ته‌ڕو وشك به‌یه‌كه‌وه نه‌سوتێنێت.
ئه‌مه وێنه‌ى عیراق نییه و، عیراق شایه‌نى ئه‌وه نییه ناوبانگه‌كه‌ى به‌م شێوه ناشیرینه بڵاوبێته‌وه‌و ببێته مانشێتى سه‌ره‌كى هه‌واڵه‌كان. خۆپڕچه‌ككردن، هه‌ڕه‌شه‌ى سه‌ر هاوبه‌شه‌كان و دروستكردنى دۆخى نه‌خوازراو به مه‌به‌ستى په‌رده‌پۆشكردنى رووداوه‌كان، به شێوه‌یێك كه وێنه‌كه له ناوه‌ڕۆكدا رێڕه‌وى هاوكێشه‌یه‌كى حیساب بۆنه‌كراو بگرێته‌به‌ر كه له‌ده‌رنجامدا چانسی چاره‌سه‌رى به‌رده‌ست بۆ كێشه‌كان و رزگاربوون له كاره‌سات ئه‌سته‌م ده‌كات ئه‌گه‌ر چه‌كه‌كان له فیشه‌ك به‌تاڵ نه‌كه‌ن.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌ڤاڵێكى دێرینه له گۆڕه‌پانه‌كانى خه‌بات و تێكۆشان كه ساڵانێكى پڕ له شانازى و به‌رخوه‌دان و تێكۆشانى راسته‌قینه به‌یه‌كه‌وه كارمان كردووه، بانگه‌وازه‌كه‌ى بانگه‌وازێكى عیراقى كوردی نیشتیمانییه، ئه‌و كه‌سانه‌ى خه‌بات و كۆششی كردووه له پێناو عیراقێكى باشتر، عیراقێكى بێ دیكتاتۆرییه‌ت و بێ تائیفى و ره‌گه‌زپه‌رستى، بێ برسێتى و خوێنبزربوون، باشتر هه‌ستى پێده‌كه‌ن.
هه‌ولێر ئه‌و شاره‌تانه كه له‌پێش 2003 تیایدا كۆبووینه‌وه، ئه‌و كاته‌ى ئاماده‌سازیمان ده‌كرد بۆ عیراقێكى نوێ و ئه‌و رۆژگارانه‌ى كه كارمان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ى گه‌له‌كه‌مان به هه‌موو ناسنامه‌كانیانه‌وه رزگار بكه‌ین له نه‌هامه‌تى رژێمى پێشوو نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هامه‌تییه كۆنه‌كانى بۆ نوێكه‌ینه‌وه‌و هى نوێى بۆ بێنینه سه‌ر، هه‌روه‌ها نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و زه‌وابتانه‌ى ده‌وڵه‌تى پێ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و په‌یوه‌ندى نێوان ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتى ژێرپێ بكه‌ین.
بیركردنه‌وه‌ى هه‌ندێ لایه‌ن بۆ یه‌كتر شكاندن له‌سه‌ر حیسابى ته‌واوى میلله‌ت به بیانووى به‌ده‌نگه‌وه‌هاتنى جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى سه‌ر به ئه‌و ره‌نگه پێش چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك ره‌وایه‌تییه‌كى هه‌بوایه نه‌ك له وڵاتێك له‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستا‌دا كه به‌شێكه له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى جا هه‌ر پێگه‌یێكى هه‌بێت به‌هۆى سیاسه‌ته كۆنه‌كان یانیش هه‌ندێك له‌م سیاسه‌ته تازه‌یه‌ى ئێستاى.
به‌ده‌نگى نێچیرڤان بارزانییه‌وه وه‌رن و وه‌رن بۆ هه‌ولێر ماڵى خۆتان، به ئارامى و بێ فشار‌و ترساندن، چونكه هه‌ولێر شارێكه میزاجییه‌ت و ئه‌جینده‌ى ده‌ره‌كى حوكمى تیادا ناكات، با متمانه‌ى گه‌ل به‌ده‌ست بێنینه‌وه، ئه‌و گه‌ل و كه‌سانه‌ى كه چاوه‌ڕوانى تروسكه رۆنایین نه‌ك تاریكایى. ئه‌و گه‌له‌ى كه ژیانێكى خۆش و خۆشگوزه‌رانى بۆ خۆى و خێزانه‌كه‌ى ده‌وێت، نه‌ك ژیانێكى پڕ له زیلله‌ت و په‌شۆكاوى و ترس وتۆقاندن و ئاشووپ.
هه‌ولیر لێتانه‌وه نزیكه‌و زۆربه‌تان چاك ده‌یناسن و ده‌بینن كه بارزانى له پێشوازیتان دایه‌و له‌گه‌ڵتانه.
*سكرتێرى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان
كه‌ناڵى "المركز الخبری الوطنی"