Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 03:06 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

حکوومەت پارە بۆ تەواوکردنی 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دابین دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە کە پارە بۆ تەواوکردنی زیاتر لە ٩ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دابین بکات، کە 270 ملیار دیناری پێویستە.

ئەندامی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە هەرێمی کوردستان 9 هەزار و 4 یەکەی نیشتەجێبوون هەن کە تەواو نەکراون و بڕیار دراوە بە زووترین کات پارەیان بۆ دابین بکرێت و کارەکانیان تەواو بکرێت و ئێستا سەرقاڵی تەندەرین و دابینکردنی پارەکەن بۆ تەواوکردنیان کە هەریەکەیان بە ڕێژەیەک تەواو کراوە، بۆیە کاریان ئێستا بۆ دەکرێت و لیژنەیان بۆ پێک هێنراوە.''

شوان کەریم گوتیشی: ''بۆ تەواوکردنی ئەو 9 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە 270 ملیار دیناری پێویستە و حکوومەت بڕیاری داوە پارەیان بۆ دابین بکات، بۆیە ئەمساڵ دەست بە تەواوکردنیان دەکرێت کە هەریەکەیان بە ڕێژەیەک تەواو کراون.''

 

بڵند ئیبراهیم


 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact