Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 07:38 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارێزگارى هەولێر، ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى ڕاسپارد هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆبەسەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئامادەبوونی مه‌سعود كاڕه‌ش، جێگری پارێزگار، له‌دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک لەبارەى چارەسەرییەکانى کەم ئاوی ئەنجامدرا.

لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆبوونەوەى رابردوو کرا، هەروەها بەدواداچوون بۆ کارەکانى لیژنه‌کانى تایبەت بە چارەسەرکردنى كه‌می ئاوی خواردنه‌وه‌ی ماڵان له‌ به‌شێك له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شارى هه‌ولێر کرا، پاشان پارێزگارى هەولێر 

ژوورى ئۆپەراسیۆنى پارێزگاى ڕاسپارد هەموو هەوڵێک بخەنەگەڕ بۆ دەربازبوون لەو کێشە و گرفتانەى هەن سەبارەت بە کەم ئاوى تاکو هاووڵاتییان لەم وەرزەدا دووچارى قەیرانى کەم ئاوى نەبن، بۆ ئەو مەبەستەش جەختى لەبەردەوامیدان بە هەڵمەتى هۆشیارکردنەوەى هاووڵاتییان و بەفیڕۆنەدانى ئاو و بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاوى پاکى ماڵان و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ هەموو ئەوکەسانەى ئاو بەفیڕۆ دەدەن کردەوە.

لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، پارێزگارى هەولێر تەئکیدى لەسەر خێراترکردنى پڕۆسەى لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەر و نۆژەنکردنەوەى بیرەکان و دابینکردنى کارەباى بەردەوام لەڕێگەى مولیدەى ئەهلى و کارەبایی نیشتیمانى کردەوە کە تاوەکو ئێستا 27 بیر لەکۆى 47 بیرى ئاو لێدراوە و هاووڵاتییان سودیان لێ وەردەگرن. لەکۆتایشدا سەرجەم شارەوانیەکانى راسپارد بۆ لەمەودوا چاودێرى شوێنەكانی شوشتنی ئۆتۆمبێل بکەن و ڕیگە نەدرێت تەنیا بەئاوی خواردنەوە و پاک كار بكەن ‌و ئاو بەفیڕۆ بڕوات.

جێگه‌ى باسه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هەریەک لە قائیمقامی ناوەند و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆكانی هه‌رێم و بەرێوەبەرى گشتیى دابەشکردنى کارەباى هەولێر و سەرۆکى شارەوانى هەولێر و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانیەکان و بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى و به‌ڕێوه‌به‌رانی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ری EJCC/ پارێزگاى هه‌ولێر و به‌رپرسی مولیده‌ ئه‌هلییه‌كان ئامادەی بوون.

 

ڕامان وریا




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact