Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:58 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د.نەجدەت ئاکرەیی: پێویستیمان بە ئەکادیمیای ئاسایشی نەتەوەیی هەیە
| KDP.info


لە درێژەی وێبینارەکانی هەفتانەی لقی ٦ی ئەورووپای پارتی دیموکراتی کوردستاندا میوانداریی د.نەجدەت ئاکرەیی، پسپۆڕی ئاسایشی نەتەوەیی کرا و بابەتێکی لەژێر ناونیشانی (ڕوانگە و ستراتیژییەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاسایشی نەتەوەیی) پێشکەش کرد.

د.نەجدەت ئاکرەیی، سەرەتا چەمکی ئاسایشی نەتەوەییی ناساند کە گەڕانە بەدوای دابینکردنی قەوارەیەکی ستراتیژی بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە زیندووەکان و وەدەستهینانی ئامانجە نەتەوەییەکان و گوتی: "توێژینەوە و دیراساتی جیاواز لەو بوارەدا کراوە، بەتایبەت ئێستا جیهان بە سیستەمێکی فەوزەوی فرەلایەنەدا تێ دەپەڕێت کە مەترسییە جیهانییەکانی لەڕووی ئاسایشی نەتەوەیییەوە زیاتر کردوون. ئەگەرچی بەر لە جەنگەکانی یەکەم و دووەمی جیهانی لەڕووی سەربازییەوە تەماشای ئاسایشی نەتەوەیی دەکرا، بەڵام دواتر ئەوە دەرکەوت کەوا شانبەشانی لایەنی سەربازی، فرەلایەنی لە ڕەهەندەکانی ئابووری، سیاسی و ئاسایشی نەتەوەییدا بەهێزتر دەبێت و سێ بنەمای سەرەکی لەلایەنی تیۆرییەوە کاریان لەسەر دەکرێت کە بریتین لە دیپلۆماسییەت، ئابووری و هێز."

د. نەجدەت ئاکرەی لە وێبینارەکەدا ئاماژەی بەوەش دا: "هەرێمی کوردستان بە دوو قۆناغی جیاوازدا تێ پەڕیوە. قۆناغی یەکەمیان لە دوای ڕاپەڕینەوە بوو لە ساڵی ١٩٩١، قۆناغی دووەم ساڵی ٢٠٠٣ لە دوای ڕووخانی ڕژێمی عێراقەوە دەستی پێ کرد. لە قۆناغی یەکەمدا کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پارێزراو بوو، قۆناغی بنیاتنانی دامەزراوەکان بوو کە بوونە بنەماکانی ئاسایشی نەتەوەییمان، لە قۆناغی دووەمیشدا لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە قەوارە و دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان بە دەستووری کران و لەلایەن حکوومەتی فیدڕاڵەوە دانیان پێدا نرا.''

د.نەجددەت دەشڵێت: ''لە قۆناغی دووەمدا ڕۆژ لەدوای ڕۆژ عەقڵیەتی تۆتالیتاری و مەرکەزی پەرەی سەند، تا وای لێ هات هەڕەشەکان ڕوویان لە زیادبوون کرد و ڕووبەڕووبوونەوە دروست بوو، بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بڕدرا و ماددەی ١٤٠ جێبەجێ نەکرا و پرسی پێشمەرگە یەکلا نەکرایەوە، لێرەشەوە دەتوانین بڵێێن دۆخەکە، هەرسێ بنەمای هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی هاتە ئاراوە دژی هەرێم، کە بریتین لە مەترسی و هەڕەشە و ڕووبەڕووبوونەوە.''

هەر لە درێژەی وێبینارەکەدا، دوکتۆر نەجدەت ئاکرەیی ئاماژەی بەوە دا کەوا بە هەموو پێوەرێک هەرێمی کوردستان توانیی ڕووبەڕووی هەڕەشەکانی سەر ئاسایشی نەتەوەییی کوردستان ببێتەوە.

د. نەجدەت ئاکرەیی جەختیشی کردەوە: "بڕیاری سەربەخۆییی ئابووریی هەرێمی کوردستان و بەهێزکردنی دیپلۆماسییەت و پێوەندییە نیودەوڵەتییەکان و بینینی ڕۆڵی سەرەکیی لە شەڕی دژی داعشدا و لەناوبردنیان، وای کرد کورد و پێشمەرگە ببنە ئەکتەری سەرەکیی ناوچەکە، هاوکات بڕیاری بوێرانەی بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کە وەك سەنەدێکی گرینگی مێژوویی لێ هاتووە و کوردستان دەتوانێت لە کاتی خۆیدا بەکاری بهێنێت، هەنگاوی گرینگ و ستراتیژیی هەرێمی کوردستان بوون بۆ پاراستن و بەهێزکردنی ئاسایشی نەتەوەییی خۆی''.

د.نەجددەت تیشکی خستە سەر بەشداریی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانس و کۆڕبەندە ئەمنییەکانی جیهان و دیداریان لەگەڵ سەرکردە و سەرۆکی وڵاتان و پسپۆڕە ئەمنییەکان، کە ئاسایشی نەتەوەییی هەرێمی کوردستانی بەهێزتر کردووە. هەروەھا ڕوونی کردەوە کەوا کوردستان توانیی لە ڕێگای وزەوە بکەوێتە سەر نەخشەی جیهان، کە تەکانێکی کاریگەری بە ئاسایشی نەتەوەیی دا، لەو سۆنگەیەشەوە بڕیارەکانی دادگای بەناو فیدڕاڵیی بە بڕیاری سیاسی وەسف کرد.

  ئاکرەیی دەشڵێت: "پەکەکە و حەشدی شەعبی، بۆ دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستان بەرنامەی تۆکمەیان بۆ داڕێژڕاوە و خۆیان و ئامرازەکانیان کار بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێمی کوردستان دەکەن.''

گوتیشی: ''مەترسیی ئەمنیی زۆر و تەحەدای دوورمەودا لەسەر هەرێمی کوردستان هەن و پێویستمان بە پلانی ستراتیژی هەیە لەسەر سەرچاوەی هەر یەکێك لەو هەڕەشانە.''

باسی لەوەش کرد کە هەرێمی کوردستان دەزگا و دامەزراوەی باشی هەیە لە بواری ئاسایشی نەتەوەییدا، بەڵام پێویستمان بە ئەکادیمیای ئاسایشی نەتەوەیی هەیە بۆ ئەوەی دیراسات و توێژینەوەی ئەکادیمی و زانستی پێشکەش بکات لەسەر هەڕەشەکان و چارەسەرییەکانی بواری ئاسایشی نەتەوەیی. داوایشی کرد لە بواری پەروەردەییەوە گرینگیی زیاتر بەو بابەتە بدرێت.

هەر لە دریژەی وێبینارەکەیدا د. نەجدەت ئاکرەیی ڕۆڵی لایەن و دەزگا ئەمنییەکانی لە بنبڕکردنی ماددەی هۆشبەردا بەرز نرخاند، لە کاتێکدا کەوا زۆربەی جیهان بە دەست ئەو بابەتەوە دەناڵێنن.

د.نەجدەت ئاکرەیی ئەو وێبینارەی بە یەکێك لە دیدارە زێڕینەکان هەژمار کرد و توانا و ئیمکانیات و کاریگەرییەکانی ڕەوەندی کوردستانیی لە دەرەوە بۆ پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact