Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 15 JUL 2025 23:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری بارزگانی: دەتوانین لێرەوە بەروبوومەکانمان بۆ شوێنەکانی دیکە رەوانە بکەین
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، عەلوەی هاوچەرخی هەولێر ناوەندێکی گرنگە بۆ بازرگانی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، عەلوەی هاوچەرخی هەولێری بەسەر کردەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی رایگەیاند، ئەو عەلوەیە ناوەندێکی گرنگە بۆ بازرگانی لە نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، هەروەها ناوەدێکی گرنگی توێژینەوەشی تێدایە و دەتوانێت هاوکاری جووتیاران بکات.

ئەوەشی خستەڕوو: "لەو عەلوەیەدا گرنگە کە کۆگای ساردکەرەوە هەیە، چونکە بەروبوومی هەرێمی کوردستان هەموو لە یەک کاتدا پێکەوە پێدەگات، زۆرجار گلەیی ئەوە دەکرێت کە شوێن نییە بەربوومی تێدا هەڵگیرێت، بۆیە هیواخوازین ئەو جۆرە کۆگایانە زیاد بکرێن، بۆ ئەوەی بەرهەم هەرزان نەفرۆشرێ و بە فیڕۆ نەچێت".

وەزیری بازرگانی ئاماژەی بەوەشدا: "عەلوەی هاوچەرخی هەولێر دەبێتە ناوەندێکی گرنگ بۆ بەستنەوەی هەرێمی کوردستان بەدەرەوە و پەیوەندیکردن لەگەڵ کۆمپانیاکانی دیکە، دەتوانین لێرەوە بەروبوومەکانمان بۆ شوێنەکانی دیکە رەوانە بکەین".

 

ڕامان وریا




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی مامۆستا زەڵمی دەکات

TUESDAY, 15 JULY 2025 20:07:44

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دوایی مەعسوومە عەبدولقادر، ھاوژینی د. مستەفا زەڵمی، سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەکانیان دەکات.

سەرۆک فراکسیۆنەکان: کورد بە یەکگرتوویی دەتوانێ بە ھەموو مافەکانی بگات

TUESDAY, 15 JULY 2025 19:07:00

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەخت دەکەنەوە، یەکھەڵوێستی کورد دەبێتە ھۆی بەهێزبوونی کورد بەرامبەر بەغدا، دەشتوانێ مافەکانی بەپێی یاسا و دەستوور بەدەستبێنێت و پارێزگاریش لە دەستکەوتەکان بکات.

سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق: پێویستە حکوومەتی عێراق لەم ھێرشەی سەر کەرتی وزە بکۆڵێتەوە

TUESDAY, 15 JULY 2025 15:07:39

بەغدا -KDP.info- سەرۆکی سەنتەری لێکۆڵینەوەی سیاسی لە عێراق دەڵێت: "ئەو ھێرشانەی دەکرێنە سەر کەرتی وزە لە ھەرێمی کوردستان، بەھۆی ئەوەیە ھەرێمی کوردستان لەو بوارە زۆر پێشکەوتووە و چاویان بەو پێشکەوتنانە ھەڵنایەت".

 
ڕاگه‌یه‌نراوێک له‌ سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:16

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، به‌ توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشانە دەكات كە به‌ درۆن ده‌كرێنه‌ سه‌ر ژێرخان و ناوچه‌ جیاجیاكان له‌ هه‌رێمى كوردستان. 

 
پشتیوان سادق باسی لە دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوخۆ و ناوچەكە کرد

TUESDAY, 15 JULY 2025 13:07:08

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە ١٥ی تەمموزی ٢٠٢٥، پشتیوان سادق، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک هەڤاڵ و کادیرانی لقەکانی سنووری پارێزگای هەولێر كۆبووه‌وه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact