بڵند نەوڕەس
سه‌رۆك بارزانی له مه‌راسیمی ناساندنی په‌رتوكه‌كانی پرۆژه‌ی دۆكیۆمێنتاریی شۆرشه‌كانی بارزاندا، وتارێكی فره ره‌هه‌ندی پێشكه‌شكرد.
به‌شێك له وتاره‌كه‌ی ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا له‌سه‌ر ئاستەکانی ناوخۆیی و عێراقی و ده‌ره‌وه‌دا، به‌شێكی تریشی فاكتی مێژویی بوون كه له رێگه‌یه‌وه په‌یامی به‌رزی گه‌یاند به هه‌مووان به تایبه‌ت له باسكردنی رێبازی بارزانیدا و ئه‌و بیر و بڕوایانه‌ی شێخ عه‌بدولسه‌لامی بارزانی و شێخ ئه‌حمه‌دی بارزانی كه هه‌م بڕوایان پێی هه‌بووه هه‌م رێبازه‌كه‌یان له‌سه‌ر دامه‌زراندووه.
جه‌نابی سه‌رۆك چه‌ندین راستی مێژووییشی یه‌كلاییكرده‌وه كه جێگای پرسیاربوون لای زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان، به تایبه‌ت له‌سه‌ركردنی جامانه‌ی سور له لایه‌ن بارزانییه‌كانه‌وه، كه ئه‌وكات و ئێستاش بۆته هێمای به‌ره‌نگاری و ته‌سلیم نه‌بوون.
یادەوەرییەکانی شێخ ئەحمەدی بارزانی لە زینداندا و باسکردنی بەشێک لە خەسڵەتەکانی رێبازی بارزانی، سەرجەمییان نوێ بوون بۆ زۆرینەی رەھای خەڵک.
كێشه‌كانی ناوخۆی عێراق و هه‌رێم و عێراقیشی گرێدایه‌وه به جێبه‌جێنه‌كردنی ده‌ستوره‌وه له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه، په‌یامێكی روون و ئاشكراشی نارد بۆ نه‌یارانی ناوخۆیی و دەرەکی کوردستان کە ھێشتا زمانی ھەڕەشە بەکاردەھێنن و مێژووی پڕ سەروەری خەباتی و بەرگریکردن و بەرپەرچدانەوەی کوردستانییانی کرد بە گژیاندا و بیری هێنانەوە کە هەرێمی کوردستان بە خوێنی شەهیدان دروست بووە و بە خوێنی رۆڵەکانیشییان دەپارێزرێت.
پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانیشی دووپاتکردەوە و شەڕیشی بە خراپترین ناوھێنا، بەڵام تەسلیمبوونیشی لە شەڕ بە خراپتر پێناسەکردوو زۆر بە روونی و بە زوڵاڵی فەرمووی: «ئێمە تەسلیم نابین»
ئەم وتارەی سەرۆک بارزانی لە رووی ھونەری رەوانبێژی و ناردنی پەیامەوە، بە یەکێک لە وتارە کاریگەرەکان دادەنرێت، کە بە ماوەیەکی دیاریکراو و دەقێکی کەمەوە زۆرترین راستی و بەڵگەی مێژویی و پەیامی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئاراستەکرد، کە ھەر پەیامێکی بۆ لایەنێک بوو، ھەموو پەیامەکانیش بە تەواوەتی شوێنی خۆیانیان گرتوو گەیشتن بە شوێنی بۆ ئاراستەکراویان.
رەنگدانەوەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی، لە ناوەندە سیاسی و کۆمەڵایەتی و میدیاییەکاندا بە کوردی و عەرەبی و بیانێکانەوە، مەحەکن بۆ کاریگەرێتییەکەی و پێکانی ئەو ئامانجەی کە جەنابییان مەبەستی بووە.
گرنگترین خەسڵەتی وتاربێژیش ئەوەیە بە کەمترین ووشە زۆرترن پەیام ئاراستە بکەیت، لەوەش گرنگتر ئەوەیە پەیامەکان بگەن بەوانەی ئاراستەیان دەکرێت.