Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 JUL 2025 06:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لیژنەی نەزاھە: حکوومەت ھەنگاوی جددیی لە بواری چاکسازیدا ناوە
| KDP.info


ھەولێر -KDP.info- جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان گوتی، بەپێی ڕاپۆرتی چاکسازیی دەستەی دەستپاکیی ھەرێمی کوردستان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی زۆر باشی ناوە و زۆریش جددییە لە چاکسازیکردن و بڕیارە لە ماوەیەکی نزیکدا ئەوانیش ڕاپۆرتی خۆیان بۆ ئێمە ڕەوانە بکەن، کە وردەکاریی زۆری تێدایە.

سەعید ھەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەزاھە لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''لە ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازیی ھەرێمی کوردستاندا کە ڕەوانەی پەرلەمان کراوە ھەنگاوی باش نراوە لە بواری چاکسازیدا و بڕیارە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی خۆی لە ماوەیەکی نزیکدا ڕەوانە بکات و لە ڕاپۆرتی چاکسازیی دەستەی دەستپاکیدا ھاتووە کە لەوانە خانەنشینیی پلە باڵا، کە ١٨٢ کەس بە پلەی وەزیرن لەوانە ١٤١ کەس وەزیر بوون و ئەوانەی دیکە بە پلەباڵا خانەنشین بوونە و ئەوانەی کە بریکاری وەزیرن ١٧٤ بریکار بووە، لەوانە تەنھا ١٣٩ کەسیان بە کردەیی بریکار بوون.''

سەعید ھەرکی گوتیشی: ''ھەر لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە، وەزارەتەکان بەردەوامن لە وردبینی لە دۆسیەی فەرمانبەران و کاری زۆر باش کراوە و زیاتر لە١٠ ھەزار کەس دەرکەوتووە لە پلەی لە خۆیان بەرزتر وەرگرتووە و ٦ ھەزار کەسیش سەرمووچەی زیادیان وەرگرتووە.''

ھەرکی ڕوونیشی کردەوە: ''جگە لەوەش، وردبینی لە دۆسیەی زیندانییانی سیاسییش دەکرێت کە تا ئێستا وردبینی لە کۆی ٢٤ ھەزار زیندانی سیاسی لە ھەزار زیندانی کراوە و ئەوانەی بەرکەوتووی چەکی کیمیایین لە کۆی نۆ ھەزار کەس ٣٠٠ کەسیان وردبینیان بۆ کراوە، بەپێی وردبینییەکە ٥٠ کەس کێشەی نەبووە و ١٨٧ کەس تێبینی لەسەر بووە و چوار کەسیش ھەر بەرکەوتە نەبوونە و تاقانەکانیش ٣٦١ کەسن ١٤ کەسیان تێبینییان لەسەرە و ٥٢ کەسیش تاقانە نین و ئەوانەی شەھیدانیش کە ٧٠ ھەزار شەھید دەبن، بەپێی ئەو وردبینییەی بۆی کراوە، دەرکەوتووە بەشێکیان شەھید نەبوون، لە ھەولێر لە چوار ھەزار شەھید وردبینی کراوە ھەزاریان تێبینییان لەسەر بووە و ٢٠٠ کەسیش شەھید نەبوونە و لە سلێمانیش لە کۆی پێنج ھەزار شەھید وردبینی لە دۆسیەکەیان کراوە کە ھەزار و ٥٠٠ کەس تێبینییان لەسەر بووە و ٣٠٠ کەسیش شەھید نەبوونە و لە دھۆکیش لە کۆی ھەزار دۆسیەی وردبینی بۆ کراوە ٤٢ کەس شەھید نەبوونە و٧٥٠ کەسیش تێبینییان لەسەر بووە.

گوتیشی: ''کە ڕاپۆرتی حکوومەتیش گەیشت بەراوردێک لەگەڵ ڕاپۆرتی دەستپاکی دەکەین و لە کوێ کێشە ھەبێت بەدواداچوونی بۆ دەکەین، بەڵام ئەو ھەنگاوانەی نراون زۆر باشن و جددییەتیی حکوومەت لە چاکسازی نیشان دەدات.''

 

بڵند ئیبراھیم


 




دوایین هەواڵەکان

جەخت لە گرینگی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک کرایەوە

TUESDAY, 01 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراقی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان ھەموو پێکھاتەکان و حزب و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە.

 
ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە لە دھۆک ئەنجامدراون

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک لەماوەی پێنج ساڵ لە دھۆک ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار  ئەنجامدراون."

زیبا ته‌ها: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هەڵمەتێکی 16 ڕۆژەمان به‌ڕێوه‌ برد

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:49

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتیی ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد و ده‌شڵێ، یه‌كێك له‌ هۆكارەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سیاسییه‌ بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.

 
له‌ هه‌ژده‌ شاره‌وانیی هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 14:07:28

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.

سەباح بەیتوڵڵا بۆ KDP: پارتی لە پارێزگای دھۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 12:07:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق، ھاوکات دەڵێ، خەڵکی لێھاتوو و پسپۆر لەناو لیستی پارتی دا دەبن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact