هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو مووشەکانەی لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە رایگەیاند، "حکومه‌تی فیدراڵیی عێراق به‌رپرسه له‌وه‌ی خێرا، به کرده‌یی و جدیتر له‌سه‌ر ئه‌م دوژمنکارییانه بوه‌ستێت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رێ له دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگرێت."
دەقی پەیامی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان:
به توندی سه‌رکۆنه‌ی مووشه‌کبارانکردنی ئێواره‌ی دوێنێ یه‌کشه‌ممه‌ی شه‌وی جه‌ژن بۆ سه‌ر سنووری قه‌زای خه‌بات ده‌که‌م. داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی فیدراڵیی عیراق ده‌که‌م ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که بدۆزێته‌وه و به سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێن.
سه‌رکۆنه‌کردنی ئه‌م هێرشانه به ته‌نیا به‌س نین، دووباره‌بوونه‌وه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی جددین و ئارامی و ئاسایش ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه. حکوومه‌تی فیداڵیی عیراق به‌رپرسه له‌وه‌ی خێرا، به کرده‌یی و جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م دوژمنکارییانه بوه‌ستێت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، ڕێ له دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگرێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٢/٥/٢