Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسییەوە
| KDP.info


بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو   (عەبدولستار مەعروف کورێمەیی)

بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی کەسایەتی ناودار و کادیری دێرین و پێشمەرگەی تێکۆشەر و دڵسۆز، خوالێخۆشبوو (عەبدولستار مەعرەف کورێمەیی)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە کوردپەروەرەکەتان و  ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ده‌که‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات و، دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

 

بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو (ئایشێ حەمە بەکرەجۆیی)

بەداخێکی زۆرەوە هه‌واڵی کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو (ئایشێ حەمەد بەکرەجۆیی) بەڕێزتانمان بیست.
پرسە و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌وادە بەڕێزەکەتان و   ته‌واوی کەسوکار و خزم و ئاشنایانتان ده‌که‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواکارین سەبووری و ئارامیتان پێ ببەخشێت و گیانی كۆچكردوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.

انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان

 

بەڕێزان خانەوادی خوالێخۆشبوو  مامۆستا (مەلا محەمەدئەمینی مام قاسم)

خەمباربووین بەبیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی  کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی ناسراو و ئەندامی لیژنەی فەتوای دەڤەری پشدەر و وەفاداری رێبازی بارزانی خوالێخۆشبوو  مامۆستا (مەلا محەمەدئەمینی مام قاسم).

بەم بۆنە خەمناکەوە سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ نیشتمانپەروەر و بەڕێزەکەتان و خزم و دۆست و ئاشنایانی مامۆستای کۆچکردوو ده‌كه‌ین و، هاوبه‌شی خه‌متانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌واییتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و، به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان


به‌ڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو وەستا (محیەدین فیتەر)

بەداخێکی زۆرەوە‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول خوالێخۆشبوو وەستا (محیەدین فیتەر)مان بیست.
سه‌ره‌خۆشیی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده‌ نیشتمانپەروەرەکەتان  و ته‌واوی كه‌سوكار و خزم و دۆستانی خوالێخۆشبوو ده‌كه‌ین و، خۆمان به‌ هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به‌ هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و، گیانی خوالێخۆشبوویش به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات.

انا للە و انا الیە راجعون
مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact