سلێمانی-KDP. info- شاره‌زایه‌کى ئابوورى ده‌ڵێ، دامه‌زراندنى سیستمى تاک په‌نجه‌ره‌ى بۆ خێرا ڕاپه‌ڕاندنى کاروباره‌کانى ده‌زگاى ده‌وڵەتێ یه‌کێکه له پێداویستییه‌کانى سه‌رده‌م و واده‌کات بارگرانى حکوومه‌ت له ڕ‌وى تێچوى دارایى که‌مبکاته‌وه.
ئه‌رشه‌د ته‌ها، شاره‌زاى ئابوورى و ڕاوێژکار له په‌رله‌مانى کوردستان به ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى گوت:" بوونى سیستمى تاک په‌نجه‌ره‌ى بۆ راپِه‌ڕاندنى کاروبارى ڕۆژانه‌ى هاوڵاتیان له‌دام و ده‌زگا ئیدارییه‌کان یه‌کێکه له‌و ڕێگا سه‌رکه‌وتوانه‌ى که له زاستى ئابوورى پشتى پێده‌بەسترێت بۆ که‌مکرنه‌وه‌ى ڕۆتین و خێرا ڕاپه‌ڕاندنى کاروباره‌کان، به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به پێدانى مۆڵه‌تى پرۆژه‌ى ستراتیژى و پرۆژه‌کانى وه‌به‌ره‌هێنانه‌وه هه‌یه که ئه‌مه له‌دوو ڕووه گرنگه‌و، واده‌کات هه‌م به کاتێکى که‌م و هه‌میش به‌تێچوویه‌کى که‌متر پرۆژه‌کان مه‌جراى قانونى خۆیان وه‌ربگرن. ئه‌و گله‌یه‌یشى هاوڵاتى لێره و له‌وێ هه‌یه‌تى نامێنێت، ئێستا سه‌یر بکه‌ین له زۆربه‌ى وڵاتان نه‌ک سیستمى تاک په‌نجه‌ره‌ى به‌ڵکو ته‌واوى کاروباره‌کان به ئه‌لیکترۆنى به‌ڕێوه ده‌برێن له وانه ئیمارات، قه‌ته‌ر ئه‌م وڵاتانه له پێشه‌وه‌ى ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ن که نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له‌و ڕوه‌وه دیاری کردووه".
گوتیشى:" دامه‌زراندنى ئه‌م سیستمه قورس نییه، بۆ ئه‌مه پێوسته ته‌واوى به‌ش و دام و ده‌زگایانه‌ى که نزیکن لێک یان به‌جۆرێک له جۆره‌کان ده‌توانرێت تێکه‌ڵبکرێن به‌یه‌ک، ئه‌و رۆتینەێ زۆره‌ى که‌هه‌یه که‌مبکرێته‌وه، بێگومان بچوکردنه‌وه‌ى هه‌یکه‌لیه‌تى کارگێڕى سوودێکى زۆرى ده‌بێت بۆ دامه‌زرانى سیستمى یه‌ک په‌نجه‌ره‌یى".
دەشڵێ، خۆشبه‌ختانه ئێستا له هه‌ندێک داموده‌زگاى ده‌وڵەتی ئه‌م سیستمه کارى پێده‌کرێت به‌تایبه‌ت ئه‌و به ڕێوبه‌رایه‌تیانه‌ى که هاوڵاتیان ڕۆژانه پێویستیان پێه‌یه‌تى له‌وانه هاتوچۆ، پاسه‌پۆرت، بۆیه سه‌ره‌تایه‌ک دروستبووه هه‌ر له‌م ڕۆژانه له وه‌زاره‌تى کاروکاروبارى کۆمه‌ڵایه‌تى له پارێزگاى هه‌ڵەبجه ئه‌م سیستمه‌ى خسته خزمه‌ت خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت، بۆیه قۆناغ به‌قۆناغ ده‌توانین کاری زیارتى له‌سه‌ر بکه‌ین".
ئه‌رسه‌ڵان ئه‌حمه‌د