هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٠٢٢/١/١٣، د. هێمن هه‌ورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، پێشوازیی له د. ستاڤرۆس كیریمێس، كۆنسوڵی گشتیی كۆماری یۆنان له هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوه‌ری كرد.
له دیدارێكدا كه ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د سه‌رسپی، سه‌رۆكی دیوانی په‌رله‌مان و ژماره‌یه‌ك له ڕاوێژكارانی په‌رله‌مان ئاماده‌ی بوون، باس له چاره‌نووسی قوربانیان و بێسه‌روشوێنانی ده‌ریای ئیجه كرا و د. هێمن هه‌ورامی، وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌میی خۆی بۆ قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته، داوای له كۆنسوڵی گشتیی یۆنان له هه‌رێمی كوردستان كرد هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ دۆزینه‌وه‌ى بێسه‌روشوێنان و ته‌رمی قوربانیانى ئه‌و ڕووداوه جه‌رگبڕه و زانینی چاره‌نووسیان، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی په‌یوه‌ندی و هاریكاریی نێوده‌وڵه‌تیی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕاسپارد له‌گه‌ڵ كۆنسوڵخانه‌ی گشتیی كۆماری یۆنان له هه‌رێمی كوردستان، به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه بكه‌ن.
لای خۆیه‌وه، كونسوڵی گشتیی یۆنان، ئاماده‌یی ته‌واوى خۆی نیشان دا بۆ هه‌موو جۆره هاوكارى و هه‌ماهه‌نگییه‌كی پێویست له‌و باره‌یه‌وه.
چۆنیه‌تیی به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانی یۆنان و كردنه‌وه‌ی خول و سیمینار و وۆركشۆپ و ئاڵوگۆڕی زانیاری له بوارى كاری په‌رله‌مانیدا، ته‌وه‌رێکی دیكه‌ی دیداره‌كه بوون.
شایه‌نی باسه، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ى ڕابردوو ٢٠٢٢/١/٤، كه‌سوكارى قوربانیان و بێسه‌روشوێنانی ده‌ریای ئیجه سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد و داوایان له په‌رله‌مان كرد به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمی قوربانیان و چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنانى ده‌ریای ئیجه بکات.