هەولێر-KDP.info- بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە لە شاری هەولێر و دەوروبەری، لافاو دروست بوو و به‌هۆیه‌وه ده‌وام له قوتابخانه‌كان راگیرا‌و تاقیكردنه‌وه‌ی كۆلێژه‌كانی سه‌ر به زانكۆی سه‌لاحه‌دینیش دواخرا و ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م هاتوچۆی هاووڵاتیان دروستبوو.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له كۆنفراسێكی رۆژنامه‌نووسی رایگه‌یاند، له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر به‌هۆی بارانبارینی به‌خوڕ لافاو دروستبوو، سوپاس بۆ خوا زیانی گیانی نه‌بوو.
پارێزگاری هه‌ولێر راشیگه‌یاند، له ئاكامی دروستبوونی لافاو، زیانی ماددی به‌ر هاووڵاتیان كه‌وتووه، ئه‌وه‌ی كه هه‌بووه كۆبوونه‌وه‌ی ئاوه له شه‌قامه‌كان، بووه‌ته هۆكاری دروستبوونی ئاسته‌نگی هاتوچۆ بۆ هاووڵاتیان.
ئومێد خۆشناو ده‌شڵێت: " ئه‌مشه‌و تا 6ـی به‌یانی پێشبینی ده‌كرێت بارانی به‌خوڕ به‌رده‌وام بێت، بۆیه ئێمه له پارێزگای هه‌ولێر ته‌واوی لایه‌نه‌كانمان خستووه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه، هه‌ر كه‌سێك مه‌ترسی له‌سه‌ر دروستبوو، پێویسته په‌یوه‌ندی به‌و تیمانه‌ی پارێزگا بكه‌ن.
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه به‌وه ده‌كات، پێویسته هاووڵاتیان هه‌ماهه‌نگ و هاوكارمان بن، ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت، هاتوچۆكانیان سنووردار بكه‌ن.
بڵند ئیبراهیم