Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەگەڵ فڕاکسیۆنی پارتی کۆدەبێتەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بڕیارە ئەمڕۆ سەرۆک بارزانی لەگەڵ فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و پەرلەمانتارێکی پارتیش دەڵێ، یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی پارتییە دوای دەستبەکاربوونیان وەک پەرلەمانتاری عێراق.

شێروان دووبەردانی، پەرلەمانتاری فڕاکسیۆنی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ لە پیرمام سەرۆک بارزانی لەگەڵ فڕاکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە و ئەمە بۆ جاری یەکەمە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ پەرلەمانتارانی پارتی دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەکار بوون".

لەبارەی تەوەری کۆبوونەوەکەش، دووبەردانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "کۆبوونەوەیەکی ئاسایی خۆمانە وەک پەرلەمانتارانی پارتی لەگەڵ سەرۆک بارزانی وەک سەرۆکی خۆمان، بێگومان تەوەری سەرەکیش، رەوشی ئێستای عێراق و کارکردنی فڕاکسیۆنی پارتی دەبێت لە عێراق، بە تایبەتی ئێمە رێنوێنی لە سەرۆک بارزانی وەردەگرین بۆ کارکردن لە چوار ساڵی داھاتووی پەرلەمانی عێراق".

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact