هەولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند: "كه‌مێكى دیكه باران له هه‌ولێر ده‌بارێته‌وه، به‌ڵام به‌خوڕ نابێت".
فازڵ ئیبراهیم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ئه‌م به‌یانییه له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا 20 ملم باران له هه‌ولێر بارى".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێم گوتیشی: "شه‌پۆلى بارانبارینه‌كه به‌ره‌و ناوچه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى هه‌رێمى كوردستان ڕۆیشتووه.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێریش رایگەیاند، بەهۆی شەپۆلی بارانبارین و دروستبونی لافاو لە ژمارەیەک گەڕەکی شاری هەولێر، بڕیاردراوە لەسەرجەم قوتابخانەکانی پارێزگای هەولێر جگە لە ئیدارەی سۆران پشوی فەرمی رابگەیەنرێت.
ڕامان وریا