ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/1/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئایدن مه‌عرووف وه‌زیرى كاروبارى پێكهاته‌كان له حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى دایكیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشى لێ‌كرد.
به‌ڕێزیان وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بخاته به‌ر به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز ئایدن مه‌عرووف، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌كه‌ى بۆ سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى و هاوبه‌شییان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.