Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 2 JUL 2025 06:32 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا داشکاندن بە ڕێژەی %15 بۆ قەرزی کرێی کارەبا و ئاو بکات.
| KDP.info


هەولێر، هەرێمی کوردستان، عێراق (GOV.KRD)- ئەمڕۆ چوارشەممە 12ی کانوونی دووەمی 2022 بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەدا، شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگە و ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێکیان دەربارەی دوا هەنگاوەکانی هەماهەنگیی و هاریکاری نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە پێکهێنانی هێزی هاوبەش و دابینکردنی پێداویستییەکانی پێشمەرگە و پلانی هاوبەشی ڕووبەڕووبونەوەی هێرشەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش خستەڕوو.
وەزیری پێشمەرگە باسی لە بەرەوپێشچوونەکانی گواستنەوەی هێزەکانی پشتیوانیی و یەکەکانی دیکەی هێزەکانی پێشمەرگەی بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە کرد، ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای دەستخۆشی لە هەردوو وەزارەت، جەختی کردەوە لە سەر بەردەوامبوون لە پەرەپێدانی زیاتری هەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵیی وتۆکمەکردنی ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگە و بەردەوامی ڕێکخستنەوەی گشت یەکەکانی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

باشان سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و هەروەها وەزیری ناوخۆ باسیان لە ئامادەکارییەکانی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان کرد دەربارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەتایبەتی دوای دەرکەوتنی چەند کەیسێکی ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن لە دهۆک، ئەنجومەنی وەزیران بڕیارەکانی دوا کۆبونەوەی لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبونەوەی کۆرۆنای پەسەند کرد و جەختیش لەسەر برەودان بە هەڵمەتەکانی وەرگرتنی ڤاکسین لە وادەی دەستنیشانکراو و بایەخی بەستنی ماسک لە لایەن هاووڵاتییانەوە کرایەوە بە تایبەتی لە شوێنە گشتی وخزمەتگوزارییەکان لە پێناوی پاراستنی تەندروستی گشتی وبەرگرتن لە تەشەنەکردن و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە.

ئینجا خالد چاوشلی سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان ، ڕاپۆرتێکی دەربارەی بەرەوپێشچوون و دەرئەنجامی کاری تیمی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی حکومەتی فیدرال وحکومەتی هەرێم سەبارەت بە جێبەجێکردنی پابەندییەکانی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ وهەرێم بە گوێرەی یاسای بودجەی عێراقی فیدرال بۆ ساڵی 2021 خستەڕوو، ئەنجومەنی وەزیران سەرەڕای دەستخۆشی لە هەوڵەکانی دیوانی چاودێریی دارایی، وەزیرەکانی ڕاسپارد کە برەو بدەن بە هەماهەنگیی وپەیوەندی لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵی وداواشیان لێکرا پەلە بکەن لە جێبەجێکردنی گشتاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئامادەکردنی میزانی پێداچوونەوەی سەرتاسەریی گشت یەکە ژمێریاریەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ساڵی 2021 لە ماوەیەکی دیاریکراودا تا بخرێتە بەردەم تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی بە جۆرێک شەفافانە داهات و خەرجییەکانی هەرێمی کوردستانی لەخۆگرتبێت،پێویستە وەزارەتەکان لەمبارەیەوە ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن وهاوکاریی وهەماهەنگیی تەواو لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی بکەن.

لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی وئابووری ڕاسپارد بە هەماهەنگیی لەگەڵ دیوانی چاودێریی دارایی هەرێم، پێداچوونەوە بکەن بە یاسا و ڕێنمایی و پسووڵە وئیستیمارە وبەڵگەنامەکانی دیکەی کارپێکراو لە بواری دارایی وژمێریاریی گشتی و نوێکردنەوەیان بە پێی پێوەرە هاوچەرخەکانی ئەو بوارە، تا هاوتابێت لەگەڵ سیستمی دارایی کارپێکراو لە حکومەتی فیدڕاڵیی بە ڕەچاوکردنی دەسەڵاتە دەستووریەکان، لە هەمانکاتیشدا بواری پڕۆسە ومامەڵە داراییەکان بە شێوەیەکی هاوچەرخانە ڕێکبخرێنەوە، دوور لە ڕووتین و بە فیڕۆدانی کات و توانا، وەک هەنگاوێکیش بۆ برەودان بە شەفافیەت لە بواری دارایی گشتی و سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆجیا لە ڕاییکردنی مامەڵە داراییەکان و دوورکەوتنەوە لە شێوازە کلاسیکیە کارپێکراوەکان.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە، بریتی بوو لە خستنەڕووی پێشنیاری وەزارەتی کارەبا تایبەت بە درێژکردنەوەی کارکردن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ( 117 ) لە ڕێکەوتی 2021/10/27 سەبارەت بە داشکاندنی ڕێژەی %15 لە قەرزی کرێی کارەبا و سزاکانی دواکەوتن و سەرپێچی کارەبا بۆ سەرجەم هاوبەشانی تۆڕی نیشتمانیی کارەبا لە هەرێمی کوردستان لە گشت سێکتەر و بوارەکاندا کە لە لایەن کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا خرایەڕوو. ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری وەزارەتی کارەبای پەسەند کرد کە ڕێژەیداشکاندنی %15 تا کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵ درێژ بکرێتەوە.

پاشان ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری پەسەند کرد بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە لێخۆشبوونی ڕێژەی %15 بۆ هاوبەشانی خزمەتگوزاریی ئاو لە هەرێمی کوردستان، بە مەرجێک تەواوی قەرزی کەڵەکەبووی پێشوو بدەن و ئەم بڕیارەش تا کۆتایی مانگی شوباتی ئەمساڵ کاری پێ دەکرێت. لە هەمانکاتدا ئەنجومەنی وەزیران گشت وەزارەتەکانی ڕاسپارد کە بۆ کۆبوونەوەی داهاتوو، پێشنیارەکانی خۆیان ئامادە بکەن بۆ هەموو ئەو ئاسانکارییانەی کە لە ڕووی یاساییەوە دەتوانرێت پێشکەش بکرێت بۆ هاندان و ئاسانکاریی بۆ هاووڵاتیان بۆ گەڕانەوەی ئەو پابەندییە داراییانەی لە ئەستۆیانە بەرامبەر بە حکومەت.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، ئەنجومەنی وەزیران پێشنیاری ئەنجومەنی باڵای خانمانی سەبارەت بە گۆڕینی ناوی ئەنجومەنەکە بۆ ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان پەسەند کرد.

 




دوایین هەواڵەکان

جەخت لە گرینگی هەماهەنگی لایەنە سیاسیەکانی کەرکووک کرایەوە

TUESDAY, 01 JULY 2025 21:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی شیوعی کوردستان و حزبی ئیسلامی عێراقی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا جەخت لە گرنگی تەبایی نێوان ھەموو پێکھاتەکان و حزب و لایەنە سیاسیەکان کرایەوە.

 
ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە لە دھۆک ئەنجامدراون

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:53

ھەولێر -KDP.info- بەپێی ئامارێکی پارێزگای دھۆک لەماوەی پێنج ساڵ لە دھۆک ھەزار و ٣١٤ پڕۆژە بە سەرمایەی زیاتر لە ٣ترلیۆن و ١٠٧ملیار دینار  ئەنجامدراون."

زیبا ته‌ها: له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی هەڵمەتێکی 16 ڕۆژەمان به‌ڕێوه‌ برد

TUESDAY, 01 JULY 2025 16:07:49

هه‌ولێر-KDP.info- سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، له‌سه‌ر راسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی یه‌كێتیی ئافره‌تان هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه‌ی بۆ به‌رەنگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌ڕێوه‌ برد و ده‌شڵێ، یه‌كێك له‌ هۆكارەکانی بڵاوكردنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر سیاسییه‌ بۆ لاوازكردنی ئینتیمای نیشتیمانی.

 
له‌ هه‌ژده‌ شاره‌وانیی هه‌ولێر زه‌وی دابه‌ش ده‌كرێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 14:07:28

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر ده‌ڵێ، له‌ سنووری شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر 42 هه‌زار كه‌س بڕیاری وه‌رگرتنی زه‌وییان هه‌یه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ دابه‌شكردنیان ده‌كرێت.

سەباح بەیتوڵڵا بۆ KDP: پارتی لە پارێزگای دھۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت

TUESDAY, 01 JULY 2025 12:07:00

دھۆک-KDP.info- یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دھۆک ڕایدەگەیەنێت، پارتی دیموکراتی کوردستان لە پارێزگای دهۆک ٢٢ کاندیدی دەبێت بۆ پەرلەمانی عێراق، ھاوکات دەڵێ، خەڵکی لێھاتوو و پسپۆر لەناو لیستی پارتی دا دەبن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact