Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:55 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پرسیاری كورد و وەرزی نوێی حكومڕانی
| KDP.info


هاودەنگ فاروق

دەیان ساڵە کورد لە عێراقدا، لە سایەی ئەزموونێکی شکستخواردی و سیستەمێکی خۆسەپێن و نادیموکراتیدا دەژیێ و هیچ متمانەیەکی بە دەستوور و دەستەڵاتی بەغدا نەبووە؛ تا ئەمڕۆشی لەگەڵدا بێت، متمانەی بۆ درووست نەبووە، ئەم ئەقڵیەتە سیاسییە ئەگەر لەم وەرزەی حوکمڕانییەدا دووپات بکرێتەوە، نەک هەر متمانەی گەلی کوردستان، متمانەی تەواوی گەلانی عێراقیشی بۆ دروست نابێتەوە. سەرۆک بارزانی لە دوای ٢٠٠٣ وە تا دوا پەیامی کۆتایی ٢٠٢١، جەختی لە جێبەجێکردنی پرەنسیپەکانی " شەراکەت "، سازان و هاوسەنگی لە حوكمڕانیدا کردەوە، چونکە تەنیا ئەو بنەمایانەن دەتوانێ پێکهاتەکانی عێراق بە تایبەت کورد لە پەراوێزخستن بپارێزێ و متمانەی بۆ دروست بکات، مەترسیی ئەو بێمتمانەییەی کورد لە دوای ڕیفراندۆم شۆڕ بووەتەوە بۆ ئاستی میللیی خەڵکی کوردستان و هیچ بڕوایەکیان بە حوكمڕانانی بەغدا نەماوە. بۆیە خولی ئەمجارەی دەستەڵات سەنگی مەحەکە، کە دوای "هەڵبژاردنێکی باش" دێتە سەرکار، ئەرکی گێڕانەوەی متمانە و بنیاتنانی پەیوەندییەکی سیاسی و پێکەوژیانێکی ئاشتیانەی سەرڕاستە، ئەگەر ئەوە نەبێت، ئیتر عێراق هەر لە ناو دۆخی توندڕۆیی و ناسەقامگیریی دەمێنێتەوە و بە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش ڕاست نابێتەوە. لە سەد ساڵی ڕابردوودا، ڕژێمەکانی بەغدا، تەعبیریان لە سروشتی پێکهاتەی دەوڵەتی عێراق نەکردوە، بۆیە، هەم بە پاڵپشتی هێزی دەرەکی دانراون و هەمیش بە هێزی دەرەکی ڕووخاون، ئەوەیە نهێنیی سەرەکیی شکستهێنانی سیستەمی سیاسی و حوكمڕانیی تا ئێستای بەغدا. ئەگەرچی ترووسکاییەکی کز لە ئومێد لەسەر دەرئەنجامەکانی دوایین هەڵبژاردن بەدی دەکرێت، بەڵام ئومێد و متمانە لە سەر ئەقڵیەتی سیاسی و شێوازی حوكمڕانی کەوتووە، ئاخۆ ئەو گرووپەی دێتە سەر کار، دەتوانێ بەرگی تائیفی و گوێلەمستی دەرەکی لە بەری دادڕێ؟ ئایا بڕوای بە بنەماکانی فیدرالیزم و دەستوور دەبێت؟ بڕوای بەوە دەبێت، کورد نەتەوەی دووەمە و دەبێ مافەکانی بۆ بگەڕێندرێتەوە؟ ئاخر ناکرێ ئەمجارەش شیعەکان بە ئەزموونی شکستخواردوودا تێهەڵچنەوە، حكوومەتی وەلائی مەرجەع و مەزهەبی، بۆ چەوساندنەوە و ستەمکردن لە کورد و سوننە دروست بکەنەوە، چونکە دەرەنجامی ئەم جۆرە ڕەفتارە، بە کردەیی دەبێتە ئۆباڵی هەڵوەشاندنەوەی عێراق و لەناوچوونی یەکجارەکی و شکستهێنانی

لەڕاستیدا پرسیارەكان بۆ حكوومەتی داهاتووی عێراق، قورس و قووڵن، ئەزمونێك لە شكستی یەك لەدوای یەكیان لە پشتەوەیە، لە پێشیشەوە مۆدیلێك لە زۆرینەی مەزهەبی قنج و قیت ڕاوەستاوە و هەڕەشە لە هەر جۆرە ئومێدێك دەكات بۆ باشتربوونی ستایلی پێكەوەژیانی سیاسی. سیناریۆكانی سەركەوتن، كەم و هەژارن، لەم نێوەندەدا متمانە دەگاتە كامە مەنزڵ؟ ئەوە دواپرسیاری جومگەیی نێو كایەكە و بەردەم سەركردە سیاسییەكانی عێراقە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact