Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 JAN 2022 22:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

د. به‌شیر بۆ KDP: له‌ رۆژانی داهاتوودا شتێك به‌دیار ده‌كه‌وێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- هێشتا لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان ناكۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مساڵی په‌رله‌مانی عێراق و جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش پێی وایه‌، هه‌ڕه‌شه‌ هه‌یه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌شڵێ، پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق هێشتا زۆری ماوه‌.

د. به‌شیر خەلیل حه‌داد، جێگری پێشووی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق، به ‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، هۆكاری دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی عێراق، بۆ ناكۆكیی نێو ماڵی شیعه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ی پێشتر كورسییان هه‌بووه‌ و كورسیی زیادیان به‌ده‌ست هێناوه،‌ ئه‌مجاره‌ كورسییان تا راده‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه‌، ئه‌و لایه‌نانه‌ هێزی چه‌كدار و میلیشیایان هه‌یه‌ و به ‌هێزه‌كه‌ی خۆیان هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وان بڕوایان وایه‌ ساخته‌كاری كراوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی ئۆكتۆبه‌ر و مافی ئه‌وان خوراوه‌، به‌ڵام له‌ 2005 به‌دواوه‌ به ‌ڕای چاودێرانی ناوخۆ و بیانی، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عێراق، پاكترین هه‌ڵبژاردن بووه‌.

جێگری پێشووی سەرۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، به‌ هۆی هه‌ڕه‌شه‌ی لایه‌نه‌ دۆڕاوه‌كانی هه‌ڵبژاردن، په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی دواكه‌تووه‌ له‌لایه‌ن دادگای فیدڕاڵییه‌وه‌، به ‌بۆچوونی به‌نده‌ دادگای فیدڕاڵ نایه‌وێ بڕیارێك بدات توندوتیژیی لێی بكه‌وێته‌وه‌، چونكه‌ وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ ئه‌نجامی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و لایه‌نانه‌ هه‌ندێ كرده‌وه‌ی توندوتیژی ئه‌نجام بده‌ن.

حەداد زیاتر گوتی، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رێكه‌وتنێك بكرێت له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی به ‌شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان رازی بكرێن كورسی بۆ ئه‌و لایه‌نانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ده‌كه‌ن زیاد بكرێن له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وانی دیكه‌، یانیش له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراق جێگه‌یان بكرێته‌وه‌، له‌ رۆژانی داهاتوودا شتێك به‌دیار ده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.

له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقیش، د. به‌شیر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه ‌كرد، پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق بێگومان دوا ده‌كه‌وێت و هێشتا زۆری ماوه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر دادگای فیدڕاڵیش ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكات، 15 رۆژی پێویسته‌ تا سه‌رۆككۆمار فه‌رمان ده‌كات بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان، دواتر سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت ئینجا له ‌ماوه‌یه‌كیشدا سه‌رۆككۆمار هه‌ڵده‌بژێردرێت، قۆناغی زۆری تێدایه‌، کە دیاریكردنی كوتله‌ی گه‌وره‌ی په‌رله‌مانیش، كێشه‌یه‌كی دیكەیە و‌ پێم وابێت سێ مانگی دیكه‌ش ده‌خایه‌نێت.

 

قائید میرۆ

 




دوایین هەواڵەکان

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسییەوە

THURSDAY, 20 JANUARY 2022 19:01:14

بەناوی خوای بەخشندە و میھرەبان

 
"هەولێر گەشتی بەفری ئەنجام دا"

THURSDAY, 20 JANUARY 2022 17:01:10

لە شه وی رابردوە شەپۆڵێکی بەفر ۆ کڕێوە شاری هەلێری گرتووتەوەو هاوڵاتیانیش بۆ گەشتی بەفر بەرەو بەرزایەکانی دەوربەری شار گەشتی بەفریان ئەنجامداو  هەزاران هاوڵاتی روویان لەناوچەکانێ سپی پۆش بە بەفر کرد.

 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له‌ باڵیۆزى پاكستان كرد

THURSDAY, 20 JANUARY 2022 16:01:29

پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 2022/1/20 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ به‌ڕێز ئه‌حمه‌د ئه‌مجه‌د عه‌لى، باڵیۆزى پاكستان له‌ عیراق كرد.

 
ئەمڕۆ کۆتایی بەشەپۆڵی بەفربارین لە ھەرێمی کوردستان دێت

THURSDAY, 20 JANUARY 2022 15:01:41

ھەولێر_KDP.info_ بەرێوبەری کەشناسی و بومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان دەڵێ ، دوای ئەوەی شەپۆڵێکی دیکەی بەفربارین ھەرێمی کوردستانی گرتەوە ، ئەمڕۆ کۆتایی بەوشەپۆڵە دێ.

 
گرینگى سیستمى تاک په‌نجه‌ره‌ى له‌ سیستمى کارگێڕی دا

THURSDAY, 20 JANUARY 2022 15:01:10

سلێمانی-KDP. info-  شاره‌زایه‌کى ئابوورى ده‌ڵێ، دامه‌زراندنى سیستمى تاک په‌نجه‌ره‌ى بۆ خێرا ڕاپه‌ڕاندنى کاروباره‌کانى ده‌زگاى ده‌وڵەتێ یه‌کێکه‌ له‌ پێداویستییه‌کانى سه‌رده‌م و واده‌کات بارگرانى حکوومه‌ت له‌ ڕوى تێچوى دارایى که‌مبکاته‌وه‌.

 


 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact