Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 00:40 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەند و وانە: لە 100 ساڵ لە تەمەنی دەوڵەتی عێراقدا، 100ساڵ لە شەڕەنگێزی و جینۆسایدی کوردو کوردستاندا
| KDP.info


د.محمد خدر مولود 

لەم چەند رۆژانەدا تەمەنی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق پێنایە 100 ساڵ، سەد ساڵ کە یۆبیلی ئەڵماسە، سەدەیەکە. بۆیە وڵاتانی عەرەبی ژێر قەڵەمڕەوی دەوڵەتی عوسمانی، بە عێراقیشەوە بە شانازییەکی زۆرەوە دەڕواننەوە ئەو مێژوویەی دەوڵەتی عێراق و لە دایک بوونی وەک وڵاتێکی سەربەخۆی ئوومەی عەرەبی دەیبینن نەک وەک دۆڕاوی دەستی فارس و تورک. 

عەرەبەکان، مەبەست لێی دەوڵەتەکانیانە لە رۆژی نووسینەوەی قورئانی پیرۆز بە زمانی عەرەبی فووسحا، وێرای بڵاوکردنەوەی ئاینەکە لە نێو نەتەوەکانی دەرودراوسێ لە رۆژهەڵاتەوە تا چین چوون و لە رۆژئاواوەش تا ئەودیوی (جبل تاریق وغرناتە) کەچی نەیانتوانی شکۆی نیشتیمانی و پیرۆزی نەتەوەکانی دیکە بپارێزن و حاڵیان بەوە گەیشت لە نێوان کەوانەی دەوڵەتی سەفەوی و عوسمانی داد و بێ دادیان بێ لە دوای سایکس- پیکۆوەش عەرەب بە دەوڵەت و سەرمایەی سەرزەوی و ژێرزەوییەوە بەرامبەر هەردوو نەتەوەی موسلمان بوو تورک و فارس، رۆژ دوای رۆژ، تا رۆژی ئەمڕۆش تووک نەرم و چاو بەرەوژێرن . 

نەتەوەکانی غەریرە عەرەبی لە ماوەی رێکەوتنی سایکس-پیکۆوە، لە 1916 و دوای جەنگی جیهانی یەکەم و دامەزراندن و لە دایک بوونی نائاسایی - قیسەری دەوڵەتی عێراق و پاشان سووریا و مەغریب و توونسی باکوری ئەفریقا و سودانی باشوری ئەفریقا 100 ساڵە لە سایەی بەریتانیا و فەرەنسا و چاوپۆشی ڕووسەکان چەوساوەترین نەتەوەی ژێر دەستەن. 

نەتەوەی عەرەبیش لە مێژووی کۆن و نوێیاندا، بە هەموو ئەو دەوڵەت و کیانی سەربەخۆییەی کە هەیانە یا ژێردەستەی تورک و فارس بوونە یا  فەرەنسی و ئیتاڵی، ئینگیزی، ئەمریکی، رووسی و ئیسرائیلی.

گرفتی گەورە بۆ کورد، لێرەدایە، ژێردەستەی ژێردەستە بێ، دەبێ چ کارەساتێ چاوەڕوانت بێ ..؟ 

قسە لەسەر تەمەنی 100 ساڵەی حکومەت و دەوڵەتی عێراقە، کە سەیری ئەو مێژووە دەکەین، لە دوای دامەزراندنی دەوڵەتی تازەی عێراق لە ساڵی 1921وە لە غیابی کاریگەرێتی (بزاڤی ناسیۆنالیستی شێخ عەبدولسەلام بارزانی) و رێگری هێز و سوپای بەریتانی لە گەیاندنی هاریکاری سەربازی و بەرگری لە بارزانەوە لە لایەن (شێخ ئەحمەدی بارزانی) بۆ (بزاڤ و شۆرشی شێخ مەحموود) لە دەڤەری سلێمانی، بەریتانییەکان بە ویستی خۆیان وڵاتێکیان بە ناوی دەوڵەتی عێراق دروست کردوو بە زۆری بووبێ یا بە خوایش، کورد و ولایەتی موسڵیان بە بەغداوە لکاند، لەوساوە، لە لکاندنی کوردی باشوور و ولایەتی موسڵەوە بە بەغداوە با لە پێکهاتەی حکومەتی تازەی بەغداوە ڕۆڵی کەسایەتی وعەشائیری کوردی لە پێکهاتەی وەزاری و نوابی پەرلەمانی بوونی هەبووبێ، ئەوانە هەموویان جێبەجێ کردنی بڕگەیەک لە بڕگەکانی سیاسەتی ئیدارەدانی قەیران و چۆنیەتی بەرێوەبردنی ئاین وئۆینی بەریتانیای عوزماوە بووە، بۆ چاو بەستەیی و فریودانی کورد.

پرسیار لێرەدایە، گەر وانەبووبێ بەریتانییەکان بەو سوپا زۆر و زەوەندەوە بۆ رووبەری شۆڕشی یەکەمی بارزان لە شەڕی ( بەڕقی بەرگ ) دەبوونەوە لە 9ی کانوونی دووەمی ساڵی 1931 کە ئەوسا تەمەنی دامەزراندن و کەوتنە سەرپێی حکومەتە دەڵەمەکەی عێراق 10 ساڵی بەڕێ نەکردبوو، تازە خۆی گرتبوو، قۆناغی دەڵەمەی تێپەڕاندبوو و تێنەپەڕاندبوو. 

شەڕی ( بەڕقی بەرگ - 1931 )ی بارزان، کە یەکەم چەخماخەی شۆڕش و یەکەم ڕەتکردنەوەی داگیرکاری و یەکەم هەستانەوەی هزری ناسیۆنالیستی کوردی بوو لە بەرامبەر بەغدا و بەریتانیا کە کوردیان ژێردەستە و یەخسیری عەرەب و دەوڵەتی تازەی ژێر قەڵەمڕەوی عوسمانی کردبوو .. 

لەو ساوە لە ( بەڕقی بەگەوە - 1931 ) ئەوە نەوەت 90 ساڵە بەکردەوە، لەسەر واری واقیع و لەسەر خاکی نیشتیمانی کوردستانی بەزۆر لکاو بە عێراقەوە، جگە لە شەڕەنگێزی بەغداو بەریتانیا، جگە لە تەعریبی زمان و خاک، جگە لە ئەنفال و جینۆساید، جگە لە ڕاگوێزان و سوتماکردنی خاک، جگە لە شێواندنی مێژوو و جوگرافیا و کلتووری کوردی کوردستان، دەبێ 100 ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق چی بۆ کورد و کوردستان جێ هێشتبێ، تا ئێستا (نەوەی ئەمڕۆ) شانازی بە عێراقی بوونی خۆیەوە بکات . 

هەولێر13-12-2021 

 




دوایین هەواڵەکان

وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.

ھەوراز عەبدولقادر: بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار بۆ مووچەی ئەم توێژە زیاد دەبێت

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:31

ھەولێر  _KDP.info_ بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکرد، بەگوێرەی پڕۆژەیەک ١٠٠ ھەزار دینار بۆ مووچەی کەمئەندامان زیاد دەکرێت، گوتیشی: لە ھەرێمی کوردستان ٧٤ ھەزار کەمئەندام و خاوەن پێداویستی تایبەت مووچەی مانگانەیان بۆ خەرج دەکرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact