رێكان سه‌باح
دیارده‌ی كۆچ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و ئاسیادا، له هه‌موو كه‌لێنه‌كاندا ته‌نگی به یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵچنیوه، رۆژانه‌ش مه‌ترسیه‌كانی چوونی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی بۆ یه‌كێـتی ئه‌وروپا له زیاد بووندایه، چوونێك كه مه‌رگ ناتوانێت بیانوه‌ستێنێت، رۆژ نیه گوێبیستی خنكان و ره‌ق بوونه‌وه‌ی چه‌ندین كۆچبه‌ر نه‌بین، ئه‌وه‌ش وای كردووه كه كۆی سیسته‌می یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌وێته به‌رده‌م شاڵاوی كۆچبه‌ر، كه مه‌ترسیه‌كی زۆر جدی دروست كردووه له سه‌ریان، له ئێستاشدا خه‌ڵكی وڵاتێكی وه‌ك " توركیاش" هاتووته ناو ئه‌و كۆچبه‌رانه كه پێكهاتبوون له " سوریی، عێراقی، ئه‌فعانی، ئێرانی+توركیاش" له‌سه‌ر سنووره‌كانی ئه‌وروپا وه‌ستاوه‌ن، به‌رده‌وام بارودۆخی سیاسی و ئیداری و ئابوور و ژینگه‌ی له ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌و خراپی ده‌روات، ئه‌مه‌ش رۆژانه وا له خه‌ڵكی ئه‌و ناوچانه ده‌كات كه به‌ره‌و ژیانێكی تر هه‌نگاو بنێن، تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی مه‌رگیش نزیكترین هاوسه‌فه‌ریش بێت خه‌ڵك سڵی لێ نه‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش زیاتر مه‌ترسیه‌كان تۆختر ده‌كات، یه‌كێتی ئه‌وروپا ئێستا خۆی به‌ده‌ست گرفتی یه‌كجار زۆر گه‌وره ده‌ناڵێنێت، دوا به‌دوای كشانه‌وه‌ی به‌ریتانیا، ئه‌و سیسته‌مه " یه‌كێتی ئه‌وروپا" به‌رده‌وام له پاشه‌كشه دایه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه ته‌نگی به جیهان هه‌ڵچنی، یه‌كێتی ئه‌وروپا كه‌وته به‌رده‌م " مه‌ترسیه‌كی جدی ئابووری" له‌هه‌مان بارودۆخیشدا، مۆدێلی " زه‌ق بوونه‌وه‌ی سنوره‌كان" به‌هۆی كۆچبه‌ر و ڤایرۆسی كۆڤید 19 له ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا، ورده ورده كۆی سیسته‌مه‌كه‌ی خستۆته بارودۆخێكی مه‌ترسی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
ئه‌وه هیچ كه له ئێستادا كۆمه‌ڵێك وڵاتی وه‌ك پۆله‌ندا و وڵاتانی تر كه له رووی سیسته‌مه‌وه، جۆڕێكن له دیكتاتۆری و گه‌نده‌ڵ له ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا دا بۆته هۆكاری فشارێكی زۆری ئابووری به سه‌ر كۆی وڵاتانی ئه‌ندام، ئه‌وانه هه‌مووی هۆكاری سه‌ره‌كی بوون له پاشه‌كشه‌ی وڵاتێكی گه‌وره‌ی وه‌ك به‌ریتانیا، به‌ڵام ئێستا مه‌ترسیه‌كی زۆر گه‌وره‌تر رووی له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، ئه‌ویش نه‌بوونی هیچ ستراتیژیه‌تێكی روونی سه‌ركرده‌كانی ئێستا سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن بۆ بارودۆخه‌كه، وه له هه‌مانكاتیشدا نه‌بوونی هیچ ستراتیژیه‌تێكی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، مه‌ترسیه‌كی تری زۆر جدیه به‌سه‌ر یه‌كێتی ئه‌وروپا، له هه‌ر پاشه‌كشه‌یه‌كی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه‌دا، كۆچبه‌ر و رووكردنه ئه‌وروپا زیاتر ده‌بێت، به نموونه‌ی زیندووی پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكا له ئه‌فعانستان، ئه‌مریكا به سه‌ركردایه‌تی ئیداره‌ی بایدن، له ئێستادا هیچ ستراتیژیه‌تێكی روونیان بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست نیه، ئه‌نجامه‌كانی جوڵه‌ی ئه‌مریكاش له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌رده‌وام فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌یكات، رۆژانه وا له خه‌ڵكی نیشته‌جێ بوونی ئه‌و ناوچانه ده‌كات، مه‌رگی رێگا هه‌ڵده‌بژێرن بۆ گه‌یشتن به وڵاتانی ئه‌وروپا، واتا جگه له پاشه‌كشه‌كه ئه‌مریكا روون نه‌بوونی ستراتیژیه‌تی ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، بێ هیوا بوونێكی زۆری بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه دروستكردووه، چونكه كۆی سیسته‌می ناوچه‌كه، سیسته‌مێكی نائاساییه، به‌رجه‌سته‌ی بنه‌ماكانی مافی هاوڵاتی بوونی تێدا نیه، له پاشه‌كشه‌ی ئه‌مریكاشدا بێ هیوایه‌كی زۆر رووی له خه‌ڵكه‌كه كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ژیانێكی شایسته‌ی هه‌بێت، له‌وه‌ها بارودۆخێكدا كۆی ئه‌و هاوكێشانه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن، كه له ئێستادا سیسته‌می سنورداری ئه‌وروپا، له به‌رده‌م هه‌ره‌شه‌یه‌كی زۆر مه‌ترسیداری له‌ناوچوون دایه.