هەولێر-KDP.info- بریکارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى حکوومه‌تى هه‌رێمى ده‌ڵێت، سه‌رجه‌م دۆسیه‌ى شه‌هیدان ده‌گوازرێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان و بریکارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدانیش ده‌ڵێت: "پرۆسه‌که بۆ داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت".
به‌ره‌ڤان حه‌مدى، بریکارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "تایبه‌ت به گواستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى شه‌هیدان بۆ وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان به‌پێى ڕێنماییى ژماره 5 له چوارچێوه و په‌یڕه‌و و یاسای چاکسازیى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا وه‌ک قۆناغى یه‌که‌م ۱۰۱٨ دۆسیه‌ى شه‌هیدانى شه‌ڕى داعش له وه‌زاره‌تى کاروبارى پێشمه‌رگه‌وه گواسترا‌وه بۆ وه‌زاره‌تى کاروبارى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان، ئه‌م دۆسیانه پاش وردبینیى لایه‌نى جوگرافى له‌سه‌ر ئاستى پارێزگا و بانکه‌کانیان و ڕاسپارده‌بوونى شایسته‌کانیان به‌پێى ماف و ئیمتیازاتى یاساى ژماره 9ی که‌سوکارى شه‌هیدان ته‌واوى شایسته‌کانیان بۆ ده‌خرێته بوارى جێبه‌جێکردنەوە".
گوتیشى: "هه‌ر دوێنێ له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێم کۆ بووینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به یه‌که‌وه و به هه‌ماهه‌نگى و به هه‌مان شێوه کار بکرێت بۆ گواستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ی کارمه‌ندانى هێزى ناوخۆ و شه‌هیدانى زێره‌ڤانى و شه‌هیدانى هێزه‌کانى ناوخۆ و پاسه‌وانانى سنوور و، ڕێنمایى و ڕێکارى په‌یڕه‌وییانه بگیرێته به‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ى ته‌واوى دۆسیه‌کانیان بۆ وه‌زاره‌تى شه‌هیدان و ئه‌نفالکراوان".
بریکارى وه‌زاره‌تى شه‌هیدان ڕوونیشى کرده‌وه: ''ئامانج له‌م پرۆسه‌یه به پله‌ى یه‌ک بۆ ڕێکخستنه‌وه و یه‌کخستنه‌وه‌ى دۆسیه‌ى شه‌هیدان و کۆکردنه‌وه‌یانە له وه‌زاره‌تى شه‌هیدان، پاشان کار دەکەین بۆ ده‌رکردنى یاسایه‌کى گشتگیر بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانى هه‌رێمى کوردستان و چاکسازیکردن له ته‌واوى دۆسیه‌ى شه‌هیدان له به‌ڕێوەبه‌رایه‌تییه گشتییه‌کانى دیکه‌ى حکوومه‌ت".
ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌د