Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 27 APR 2024 07:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

د. بەشیر بۆ KDP: پێویستە چاوەڕێ بكەین.. پارتی ھەڵوێستی خۆی دەبێت
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شیعەكان لە نێوخۆیاندا لە گفتوگۆی بەردەوامدان، بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتنێك و ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەندرێت. دەشڵێ، گرنگە پەلە بكرێت لە راگەیاندنی ئەنجامەكان و پەرلەمان دەستبەكار بێت و حكوومەتی تازە دروست بكرێت.

دكتۆر بەشیر خەلیل حەداد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لەو دۆخەی ئێستادا ھەموو لایەنەكان لە چاوەڕوانیی ئەوەدان ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رابگەیەندرێت و دواتر دادگای فیدراڵی بڕیاری كۆتایی بدات، چونكە ئەنجامی كۆتایی ھەڵبژاردن بەزەحمەت بووە و ھەندێك لایەن ھەڕەشە دەكەن و تەنانەت لە دوای ِڕاگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنەكانیش، گومان لەوە دەكرێت كە ئایا دادگای فیدراڵی چۆن پەسەندی دەكات، چونكە ئەگەر دۆخی ئەمنی و سەقامگیریی عێراق تێكبچێت، ڕەنگە دوابكەوێت.

حەداد گوتیشی، لە ئێستادا گفتوگۆی بەردەوام دەكرێت لە نێوان تەیاری سەدری و لایەنەكاندا، بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن و تا ئێستاش ھەر بەردەوامن و چاوەڕێ دەكرێت لە رۆژانی داھاتوودا بگەنە ئەنجامێك.

جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕوونیشی كردەوە، ڕەنگە راگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی، كاتی زیاتری پێویست بێت، چونكە پێویستە بە جۆرێك بێت ھیچ گرژییەك دروست نەبێت.

ناوبراو ئاماژەشی دا: "تا ئێستا ھیچ دەستكارییەكی دەنگەكانی پارتی نەكراوە و ھیچ كورسییەكی پارتی بە فەرمی كەم نەكراوەتەوە، پێویستە چاوەڕێ بكەین ئەنجامی كۆتایی رابگەیەندرێت ئەوكات دیار دەبێت و پارتیش لە كاتی خۆیدا ھەڵوێستی خۆی دەبێت".

دەشڵێ: "پێویستە پەلە بكرێت لە راگەیاندنی ئەنجامەكان و حكوومەتی نوێ دروست بكرێت و پەرلەمان دەستبەكار بێت، چونكە پەرلەمان كاتی بەسەر چووە و حكوومەتیش كاربەڕێكەرە و دەسەڵاتەكانی سنووردارن، بۆیە گرنگە پەلە بكرێت.

 

بڵند ئیبراھیم




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact