Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كۆڕبەندی مەنامە و پێگەی كورد
| KDP.info


ھاودەنگ فاروق

بەشـــداریی ســـەرۆکی حکوومەتی کوردســـتان لـــە کۆڕبەندی” دایەلۆگی مەنامە ۲۰۲١” لـــە وەختێکدایە، ناوچەکە بە دۆخێکی سەخت و پڕمەترسیدا تێدەپەڕیت، گۆڕانکاریی جیددی و گەورە بەڕێوەیە، جارێکی دی ســـتراتیژیەتی ئەمنیی جیهانی و ئیقلیمی لەبەردەم گۆڕانکاری و بنیاتنانەوەی نوێدایە؛ مەترسیی پێکدادان و شەڕی سارد و گەرمی زلهێزانی ناوچەکە و جیهان بە کەرستەی جیاواز و ئامرازی نوێ لە ئارادایە.

بەشـــداربوونی ئاستبەرزانەی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندێکی وەها گرنگدا، دەلالەتی ئەوەیە، یەکەم: حکوومەتی کوردســـتان وەک هێـــز، وەک “سیاســـەت – ســـتراتیژ” وەک جوگرافیا، بە کاراکتەرێکی گرینگ لە هەر جووڵەیەکی سیاســـی و ئاسایشـــی ناوچەكەدا، حسابی لەسەر دەکرێت.

دووەم: هەرێمی کوردســـتانیش هەم لە داڕشـــتنەوەی سیاسەت و ســـتراتیژیەتی نوێـــدا، ڕۆڵی کارای دەبێت لە سەقامگیرســـی ناوچەکەدا، هەمیش لە پارێـــزگاری لە ئەمنیەتی قەومی خۆی، دەتوانێ باشتر هەنگاو بنێ و سیاسەتی سەربەخۆیانەی خۆی لە بۆتەی ڕووداوەکان و لە بەردەم تەحەدییەکاندا باشتر بەرجەستە بكات، لەو نێوەدا وەك لە گوتارەكەی كاك مەســـروردا هاتبوو، حكوومەتـــی كوردســـتان دەزانێ چـــۆن مامەڵەیەکـــی ژیرانە و هاوسەنگ لەگەڵ هەموو هێز و جەمسەرەکاندا بکات.

جـــاران ئەم جـــۆرە گردبوونەوانـــەی کەنـــداوی عەرەبی، وەک ناوەندێک بۆ پاراستنی ئەمنی قەومیی عەرەبی دەناسران، بەڵام ئێســـتا، ئەمنی قەومیی کوردیشـــی تێدا ڕەچاو دەکرێ، چونکە کورد خۆی بەشـــدارە لە داڕشـــتنەوەی سیاســـەت و ستراتیژی ئەمنیـــی ناوچەکە، خۆی تێیدا لە ســـەر ئەرزی واقیع دیفاکتۆ و کاراکتەرێکی بەهێز و چالاکە.

هەرێمی کوردســـتان خاوەنـــی ڕوئیا و ســـتراتیژێكی ڕوونە بۆ داهاتـــووی ناوچەکە، ئێســـتا بۆتە جێی متمانـــەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، خۆی یەکلا کردۆتەوە کە هیزێکی ئاشتیخوازە و لە هەمان کاتیشدا، دژی تیرۆرە و لە شەڕی تیرۆریشدا سەرکەوتوو بووە.

لە ناوخۆی هەرێمیشدا، دەمێكە لە پرۆڤەی دیموكراسی تێپەڕیوە و تاقیكارییەكەی ســـەربەرزانە تێپەڕاندووە.

ئێستا لە هەرێمی كوردســـتاندا نە هیچ خاوەنڕایەكی سیاســـیی جیاوازبیر لەسەر بیروباوەڕی جیاوازی سیاسی لە زیندانە و نە كەسیش لەبەردەم مەحكەمەدایـــە، كەوابوو بیروباوەڕی سیاســـی لە كوردســـتان لەوپـــەڕی ئازادیـــدا ڕێی پـــێ دراوە.

لە بابەت پرســـی ژنان و مافەكانی مرۆڤیشەوە بەگشتی، كوردستان نەك لە هەموو وڵاتانی دەوروبەری خۆی لەپێشـــترە، بگرە نموونەیەكی سەركەوتووە و بووەتە جێی ســـەرنجی وڵاتانی پێشـــكەوتووە. ئیتر بۆ پرسی پێكەوەژیانی ئیتنیـــك و ئایینزا جیاجیاكانیش ئەوە بۆچوونی بەرپرسان و میدیاكانی وڵاتانی ئەورووپی بەڵگەن. کۆڕبەندی مەنامە ســـەلماندی، کە ئاڵای کوردستان، ئەزموونی پاراستنی ئاسایشی کوردســـتان، دوو سیمبولی هێندە گرینگن کە تۆکمەترین سیستەمە ئەمنییەکانی ناوچەکە، پێویستە وانەی لێ وەرگرن.

مەســـرور بارزانیش مامۆســـتای ئەو ئەزموونەیە. بۆیـــە هەمووان بە تامەزۆرییەوە گوێـــی بۆ دەگرن و گوتەکانی دەنووسنەوە.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact