Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 JUL 2025 10:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ڕای فەرمیی پارتی بۆ سێ پرسی گرینگ ڕاگەیاند
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە بارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆک فراکسیۆنەکان ڕای فەرمیی پارتی بۆ دەستووری ھەرێمی کوردستان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ و پرسی ھەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند.

لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، زانا مەلا خالید، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمە دووەم کۆبوونەوەی لەم شێوەیە بوو کە لەبارەی سێ پرسی گرنگ لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەوانیش پرسەکانی، دەستووری ھەرێمی کوردستان و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی راپڕسی و پرسی ھەڵبژاردنەکان بە یاسا و وادەی ھەڵبژاردنەکانەوە بوون. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی تێروتەسەل لەبارەی ھەرسێ بابەت کرا و ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕا و دیدگای پارتیمان لەبارەی دەستووری ھەرێمی کوردستان خستەڕوو و بە زەرورەتێکی حەتمی بۆ ھەرێمەکەمان دەزانین و ئامادەیی فراکسیۆنی حزبەکەشمان بۆ ھەر دەستپێشخەرییەک لەگەڵ فراکسیۆنەکانی دیکەی ناو پەرلەمانی کوردستان ڕاگەیاند، بۆ ئەوەی بتوانین لە ئایندەدا لیژنەی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان بە دەستەیەکی نوێوە ھەڵبژێردرێتەوە و تێیدا شێوازی بڕیاردان لەسەر بڕگە و ماددەکانی نووسینەوەی دەستوور دیاری بکرێت، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ تەواوی فراکسیۆنەکانی دیکە ھاوڕابین و زەمینەسازی سیاسی بۆ ئەو مەبەستە بکرێت، تاوەکو بگەینە ئەنجام.

سەبارەت بە کۆمسیۆنی راپرسی و ھەڵبژاردنیش لە ھەرێمی کوردستان، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئاشکرایکرد، لە ماوەی ڕابردوودا لەسەر ئیستحقاقاتی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٣ی پەرلەمانی کوردستان ئەم کۆمسیۆنە ھەڵبژێردراوە، کە بە گوێرەی یاسای پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٤، ئەنجومەنی کۆمسیاران لە نۆ ئەندام پێکھاتووە و نوێنەری پێکھاتەکانی دیکەی کریستیان و تورکمانیش لەخۆ دەگرێت.

زانا مەلا خالید گوتی، ئەم ئەنجومەنە بەگوێرەی ئیستحقاقاتی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٣ ھەڵبژێردراوە و وادەی ویلایەتی ئەنجومەنی سەربەخۆی ھەڵبژاردن و راپرسی لە ھەرێمی کوردستان لە ٢٣ی ١٢ی ساڵی ٢٠١٩ وادەکەی تەواوبووە، بۆیە ئێمە وەک قۆناغی یەکەمی بەر لە ھەڵبژاردنەکانی خولی داھاتوو، کە بڕیارە لە ساڵی داھاتوو بەڕێوەبچێت، پێویستیمان بەوە ھەیە، کە ئەنجومەنێکی تازە لەسەر بنەمای ئیستحقاقی ساڵی ٢٠١٨ی پەرلەمانی کوردستان دروست بکرێتەوە، بۆ ئەوەی ئەم پێکھاتەی پەرلەمانی کوردستان بەگوێرەی قەبارەی دەنگەکانی ھەر لایەنێکی سیاسی و ژمارەی کورسییەکانیان لە پەرلەمان، ئەنجومەنێکی نوێ ھەڵبژێردرێتەوە و پێکھاتەکانی ناو ئەنجومەن و پێکھاتەکانی تورکمان و مەسیحیی وەک خۆیان داوایانکرد، خۆیان نوێنەری خۆیان لەناو ئەنجومەنی کۆمیسیاران دەستنیشان بکەن.

لەبارەی یاسای ھەڵبژاردن و وادەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش ناوبراو ڕایگەیاند، ڕای فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەیە، کە پێویستە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە ساڵی ٢٠٢٢ بەڕێوە بچێت، بۆ ئەم مەبەستەش، باشترین بژاردە بۆ ئەوەی ھیچ پاساوێک بۆ دواخستنی ھەڵبژاردن نەھێڵینەوە، سیستەمی ھەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٨ پەیڕەو کراوە و یاسای ھەڵبژاردنیش لە ھەرێمی کوردستان ھیچ بۆشاییەکی یاساییی تێدا نییە، بۆیە پێویستمان بە ھەموارێکی نوێی یاساکەی نییە.

ناوبراو جەختیش دەکاتەوە، ئێمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنین، کە پێداگرین لەسەر ئەوەی کە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوەبچێت و بۆ ئەو مەبەستەش لەسەر ھەرسێ ئەو پرسانەی ئەمڕۆ گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا، دەرگای گفتوگۆمان لەگەڵ تەواوی فراکسیۆنەکانی دیکەی ناو پەرلەمانی کوردستان کراوە دەبێت، بۆ ئەوەی سازانێک بکەین و زەمینەسازی سیاسی باشتر و کەشێکی سیاسی باشتر لە پەرلەمانی کوردستان لەپێناو گەیشتن بە ئەنجام لەسەر ھەرسێ پرس بڕەخسێنین.

 

 

ھەڵکەوت محەمەد




دوایین هەواڵەکان

ئه‌م هەفتەیه‌ ئاوی پڕۆژەی فریاگوزاریی هەولێر ده‌گاته‌ ماڵه‌كان

SATURDAY, 12 JULY 2025 10:07:40

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر ڕایگه‌یاند، پڕۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر، دوێنێ‌ بۆڕییەكانی پاك كرایەوە بۆ ئەوەی تێست بكرێت، لەم هەفتەیەش دەكەوێتە كار و سەرەتاش لە گەڕەكەكانی تووڕەق دەست پێ‌ دەكات تا شەقامی كۆیە و ئەو گەڕەكانەی كەوتوونەتە دەرەوەی شەقامی 120 مەتری هەولێر.

 
مەسروور بارزانی: پێشوازیی لە پرۆسەی ئاشتی و یەکەم هەنگاوی چەکدانانی پەکەکە دەکەم

FRIDAY, 11 JULY 2025 21:07:33

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی و یەکەم ھەنگاوی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە دەکات و ھیواخوازە ئەم ھەنگاوە ببێتە سەرەتای سەردەمێکی نوێی پێکەوەژیان و ئارامی لە ناوچەکەدا.

 
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ستایشى هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى ئاشتى ده‌كات

FRIDAY, 11 JULY 2025 20:07:20

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ٢٠٢٥/٧/١١ بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە شاندی سەرۆکایەتیی دەم پارتی و ژمارەیەک لە سیاسەتمدارانی کورد کرد کە ئەمڕۆ بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی گەریللاکانی پەکەکەدا، کردبوو.

 
نوێنەری سەرۆک بارزانی بەشداری لە ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی، ھۆشیار زێباری، بەشداری لە ڕێوڕەسمی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری میسر لە ھەولێر کرد.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی دەکات

FRIDAY, 11 JULY 2025 19:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆك مەسعود بارزانی، پێشوازیی لە ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی و شاندی باڵای دەم پارتی كرد، لە دیدارەکەدا شاندی میوان دەستخۆشییان لە سەرۆک بارزانی کرد بۆ ڕۆڵی بەهێز و نەتەوەیی و ستراتیژیی لە پشتیوانیکردنی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact