Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 19 JUL 2025 01:43 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پارتی: ھەندێ لایەن دەیانەوێت پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە ھەولێر لەکەدار بکەن
| KDP.info


هەولێر -KDP.info- ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە ھەولێر ڕەتی کردەوە لە سنووری پارێزگای ھەولێر ساختەکاری لە پڕۆسەی ھەڵبژاردندا کرابێت و بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتییش لە ھەولێر دەڵێت، پێویستە ھەندێک لایەن لەجیاتی ناشیرینکردنی پرۆسەکە بە شکستی خۆیاندا بچنەوە.

ساڵح ھەرکی، بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی لە ھەولێر، لە پرێسکۆنفڕانسێکدا ڕایگەیاند: "ژمارەیەکی زۆری ئامێری دەنگدان لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگداندا نەکەوتنە کار، ئەوەش کێشەیەکی تەکنیکیی گەورە بوو، ھیوادارین لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوو دووبارە نەبێتەوە، لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی لە کاتی بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە ھاتنە ڕێگەی دەنگدەران بەھۆی کێشەی ھونەری و تەکنیکیی کۆمسیۆن، ئێمە وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پارتی لە ھەولێر تێبینییەکی ئەوتۆمان لەسەر ئەنجامی ھەڵبژاردنەکانی سنووری پارێزگاری ھەولێر نییە، چونکە پێمان وایە ھەڵبژاردنێکی پاک بەڕێوە چووە، ھیوادارین لایەنەکانی دیکەش بە ھەمان واقعبینییەوە سەیری پڕۆسەکە بکەن و ھەموومان ھەوڵ بدەین، جوانییەکی دیکە ببەخشین بە پڕۆسەکە، لەبەر ئەوەی سەرکەوتنێکە بۆ گەلی کوردستان.''

بەرپرسی دەزگای ھەڵبژاردنی پارتی لە ھەولێر گوتیشی: "مخابن لە ھەرێمی کوردستان بووەتە نەریت، ئەو لایەنانەی سەر ناکەون، یان دەنگی پێویست بەدەست ناھێنن، لەجیاتی ئەوەی پێداچوونەوە بە خاڵە لاوازەکانیاندا بکەن، ھەموو خەتاکە دەخەنە سەر پڕۆسەی ھەڵبژاردن، ئێمە لەپێناو جوانکردنی خۆمان پڕۆسەی ھەڵبژاردن ناشیرین ناکەین.''

ساڵح ھەرکی ڕوونیشی کردەوە: "بە ھیچ شێوەیەک ساختەکاری لە ھەڵبژاردنەکاندا نەکراوە، چاودێرانی ناوخۆ و بیانییش شاھێدی بەڕێوەچوونی پاکی پڕۆسەکەن، پێویستە لەپێناو بەرژەوەندیی حزبی پڕۆسەکە ناشیرین نەکرێت، ھەندێ لایەن بۆ ئەوەی شکستی خۆیان بشارنەوە، دەیانەوێت پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە سنووری پارێزگای ھەولێر لەکەدار بکەن، ھەندێ لایەن پێشتر لەگەڵ پارتی لیستیان ھەبووە و دەزانن پارتی شارەزایە لە تاکتیکی ھەڵبژاردن و ھەڵبژاردن لە جیھان بووەتە زانست و بەڕێوەبردنی ھەڵبژاردن پێویستی بە شارەزایییە.''

قائید میرۆ


 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دهۆک و زاخۆ دەکات

SATURDAY, 19 JULY 2025 00:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە یانەکانی دھۆک و زاخۆ دەکات بەبۆنەی بەدەستھێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق و دەڵێت، "ھەر ھەبن و ھەر سەرکەوتوو بن."

 
مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 23:07:15

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە یانەکانی تۆپی پێی دهۆک و زاخۆ کرد، بە بۆنەی بەدەستهێنانی پلەی یەکەم و دووەمی جامی عێراق.

 
گوتەبێژی حکوومەت بۆ KDP باسی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنه‌كه‌ و ناردنی مووچە دەکات

FRIDAY, 18 JULY 2025 22:07:06

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە سەرەتای ئەم ھەفتەیەدا ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەغدا دەست بە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران دەکات.

 
بارزانی خەونی نەتەوەیەك، کە بەرەو ڕوناکی هەنگاو دەنێت

FRIDAY, 18 JULY 2025 14:07:34

دکتۆر سامان سۆرانی 

 
هەڵگورد شێخ نەجیب بۆ KDP: دیزاینی ماستەرپلانی تازەی هاوینەهەواری بێخاڵ تەواوبووە

FRIDAY, 18 JULY 2025 11:07:42

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگه‌یاند، لە هاوینەهەواری بێخاڵ،‌ بنیادنانی ژێرخانێكی پته‌وی گه‌شتیاری له‌ده‌ڤه‌ره‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات، بۆ ڕازیكردنی  كاسبكارانی بێخاڵیش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی هه‌یه‌.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact