ھەولێرـKDP.infoـ سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و سه‌رۆك وه‌زیرانى فیدراڵ، په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجام دا، دواى په‌یوه‌ندییه‌كه بڕیار درا سه‌رجه‌م ده‌ستگیركراوانى كه‌ركووك ئازاد بكرێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 13/10/2021، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا، لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی شاری کەرکووک کرا کە لە دوای سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردن، لەلایەن هەندێک کەسەوە، هەوڵی نانەوەی پشێوی درا بە ئامانجی شێواندنی سەرکەوتنی پرۆسەی دەنگدان.
سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان و سەرۆک وەزیرانى فیدراڵ، هاوڕا بوون لەسەر ئەوەی نابێت ڕێگە بە هیچ کەس و لایەنێک بدرێت، کە ئاژاوە و پشێوی دروست بكەن و زیان بە دانیشتوان و موڵک و ماڵی گشتی بگات، بۆیە پێویستە بەزووترین کات، کۆتایی بەو دۆخە ئەمنییە نەخوازراوە بهێنرێت کە لە کەرکووک دروست کراوە.
سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڕیاری دا، هەموو دەستگیرکراوەکانی کەرکووک ئازاد بکات.