Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 06:27 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان: هه‌مووان براوه‌ن، هه‌موومان یه‌کڕیز، ته‌با و پێکه‌وه‌ بین.
| KDP.info


هه‌ولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پێشوەختە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئیدی عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ قۆناخێكى تازه‌دان‌ و هه‌موومان پێكه‌وه‌ ده‌بێت خۆمان بۆ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش و ته‌حه‌دییه‌كانى قۆناخى داهاتوو، ئاماده‌ بكه‌ین."

 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەش دەکات، "ئه‌ركى هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه كوردستانییه‌كانه‌ پێكه‌وه‌، ته‌با و یه‌كڕیز، كار بۆ ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان هاوكار بین."

دەقی په‌یامی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان به‌بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه‌:

هاووڵاتییانى خۆشه‌ویست،

هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق

پیرۆزباییى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى گشتیى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م. ئیتر عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌ قۆناغێكى تازه‌دان‌ و ئه‌نجامه‌كانى كۆتایى هه‌ر چۆن یه‌كلایى ببنه‌وه‌، هه‌مووان براوه‌ن، هه‌موومان پێكه‌وه‌ ده‌بێ خۆمان بۆ ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش و ته‌حه‌دییه‌كانى قۆناغى داهاتوو، ئاماده‌ بكه‌ین.

یه‌كڕیزى، ته‌بایى و پێكه‌وه‌یى، كلیلى سه‌ركه‌وتنمانه‌ كه‌ ده‌سته‌به‌رى مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، ده‌سكه‌وته‌كان و سیستمى فیدراڵى و قه‌واره‌ سیاسییه‌كه‌ى ده‌پارێزێت. ئه‌ركى هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه كوردستانییه‌كانه‌ پێكه‌وه‌، ته‌با و یه‌كڕیز، كار بۆ ئێستا و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ هه‌رێمى كوردستان و عیراق بكه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه‌ عیراقییه‌كان هاوكار بین.

ئه‌ركى هه‌موومان له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عیراق ئه‌وه‌یه‌ به‌ ڕوانگه‌ و خوێندنه‌وه‌ و تێگه‌یشتنێكى تازه‌ و واقعبینییه‌وه‌، به‌ سوودوه‌رگرتن له‌ ئه‌زموون و هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كێشه‌كانى وڵات چاره‌سه‌ر بكه‌ین. كار بۆ عیراقێكى سه‌قامگیر و خۆشگوزه‌ران بكه‌ین كه‌ تیایدا مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌موو پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر و پارێزراو بن، متمانه‌، پێكه‌وه‌یی، هاوچاره‌نووسی، هاریکاریی هاوبه‌ش، به‌رژه‌وه‌ندیى گشتیى وڵات، هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌، سازان و یه‌کسانی، هه‌موومان كۆبكاته‌وه‌.

سوپاسى هاووڵاتییان، هه‌موو هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منییه‌كان، میدیا و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌كه‌م كه‌ له‌ سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردندا هاوكار بوون. سوپاس و ده‌ستخۆشى بۆ ئه‌رك و ماندووبوونى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عیراق، بۆ چاودێرانى ناوخۆیى و بیانى و تیمه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌تایبه‌تی سه‌رۆک و تیمی یوونامی له‌ عیراق و یه‌كێتیى ئه‌ورووپا و كۆمكاری عه‌ره‌بی كه‌ چاودێریى پرۆسه‌ى ده‌نگدانیان كرد و پرۆسه‌كه به‌ ئارامى به‌ڕێوه‌ چوو. ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكى گرنگه‌ له‌سه‌ر ڕێگه‌یه‌گى ڕاست. به‌شداریمان له‌ هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رانمان له‌ به‌غدا، پابه‌ندیمانه‌ به‌ بنه‌ماكانى دیموكراسییه‌وه‌.

له‌ لایه‌كى دیكه‌وه‌ ڕێژه‌ى به‌شدارى له‌ ده‌نگداندا په‌یامێكى ڕوونى هاووڵاتییانه‌ كه‌ چاویان له‌ ژیان و گوزه‌ر‌ان و خزمه‌تگوزاریى زیاتره و مافى خۆیانه‌‌. ئه‌مه‌ بۆ هه‌موومان له‌ حكوومه‌ت و هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان، ده‌بێ په‌ند و وانه‌یه‌ك بێت بۆ پێداچوونه‌وه‌ى جددى و بنیاتنانه‌وه‌ى متمانه‌، هه‌روه‌ها ببێته‌ هانده‌رى كار و خزمه‌تى زیاتر.

ئیتر كاتى ئه‌وه‌یه‌ پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ دامه‌زراندنی حکوومه‌تێکی نیشتمانیی فیدراڵى که‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواست و‌ چاوه‌ڕوانییه‌کانی هاووڵاتی بێت، ده‌ستوور جێبه‌جێ بكات، دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت به‌هێز بكات، گرووپ و هێزه‌ چه‌كداره‌كانى ده‌ره‌وه‌ى یاسا كۆنترۆڵ بكات‌، له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و هاوبه‌شیى هه‌موو پێكهاته‌كانى عیراق، پرۆسه‌ى سیاسى ڕاست بكاته‌وه و به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر بۆ هه‌مووان، وڵات به‌ڕێوه‌ ببات.

 

هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/10/12




دوایین هەواڵەکان

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 20:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رساخیێ ل بنه‌مالا خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى دكه‌ت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 19:07:09

ھەولێر-KDP.info-  وه‌غه‌را دویماهیێ یا خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و كه‌ساتیێ به‌رنیاسێ به‌هدینا و كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى، خه‌مبار كرین. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact