بەغدا-KDP.info- گوته‌بێژى كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەڵێ، دواى یه‌كلایكردنه‌وه‌ى ته‌واوى سكاڵا و ئەو گله‌ییانەی ئاڕاسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كراون، ئه‌نجامى كۆتایى دێته ڕاگه‌یاندن.
جومانه غه‌لاى، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند: "دواى یه‌كلایكردنه‌وه‌ى ته‌واوى سكاڵا و ئەو گله‌ییانەی ئاڕاسته‌ى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق كراون، ئه‌نجامى كۆتایى دێته ڕاگه‌یاندن، كه ئه‌و سكاڵایانه‌ش بۆ ماوه‌ى سێ رۆژ ده‌توانرێ پێشكه‌ش بكرێت له نووسینگه‌ى هه‌رێمى كوردستان و، هه‌ر نووسینگه‌یه‌كى دیکەى كۆمسیۆن له پارێزگاكانى عێراق، یا له فه‌رمانگه‌ى حیزبه سیاسییه‌كان كه لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه له شاره‌زایانى یاسایى هه‌ڵبژاردن و، تێیدا سكاڵا و گله‌یى وه‌رده‌گرن له كاندیده‌كان."
غه‌لاى، گوتیشى:" له باره‌ى ئه‌نجامه‌كان، كاتێكى تایبه‌ت دیارى نه‌كراوه بۆ راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى".
گوته‌بێژى كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، ئەوەشی گوت: "دواى حه‌وت رۆژ له وه‌رگرتنى سكاڵاكان له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى كۆمسیۆن سكاڵاكان یه‌كلاده‌كرێنه‌وه و وه‌ڵام ده‌درێته‌وه، دواتریش بۆ ماوه‌ى 10 رۆژ ده‌توانرێت تانه له ئه‌نجامى سكاڵاكان بده‌ن".
له‌باره‌ى هه‌نگاوه‌كانى دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردن، جومانه غه‌لاى، ئاماژەیدا بە "ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردن دێته ڕاگه‌یاندن و، دواتر له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵى دێته په‌سه‌ند كردن، ئینجا په‌رله‌مان و حكوومه‌ت پێكدێت، وە كۆمسیۆن لایه‌ن نییه له‌و هه‌نگاوه، چونكه دواى په‌سه‌ندكردنى ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن دادگاى فیدڕاڵى، كاره‌كان كۆتایى دێت".
سه‌باره‌ت به ژماره‌ى سكاڵاكانیش كه پێشكه‌ش به كۆمسیۆن كراون، جومانه غه‌لاى گوتى: "دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان خه‌له‌ف، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان، رایگه‌یاند كه نزیكه‌ى 120 سكاڵا پێشكه‌ش به كۆمسیۆن كراون، ئەویش له رێگاى ته‌واوى ئۆفیسه‌كانى كۆمسیۆن لە ته‌واوى پارێزگاكان و، به فه‌ر‌مانى وه‌زارى دادوه‌ر جه‌لیل عه‌دنان كه پله‌ى وه‌زیرى هه‌یه، لیژنه پێكهێنراوه به سه‌رۆكایه‌تى خۆى و، ژماره‌یه‌ك لیژنه‌ى دیکە، كه له سكاڵاكان ده‌ڕوانێت و سكاڵاكان له ئاستى جیاواز دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئایا سكاڵاى سووره، یا زه‌رد، یان سەوز".
له لێدوانه‌كه‌ى جومانه غه‌لام باسى له جۆرى سكاڵاكانیش كرد و گوتى:"سكاڵاى زه‌رد، ئه‌و سكاڵایه‌یه كه له رێگاى فۆرمى تایبه‌ت پێشكه‌ش كراوه و، له ته‌واوى بنكه‌كانى ده‌نگدان هه‌بوون، هه‌روه‌ها سكاڵاى جۆرى سەوز، ئه‌وه‌یه كه به‌ڵگه‌ى هه‌یه و پێشكه‌ش كراوه، ئه‌وه‌ش پێویستى به لێكۆڵینه‌وه هه‌یه، بۆ جۆرى سكاڵاى سووریش، ئه‌وه‌یه كه ته‌زویر كرابێت، بۆ ئه‌مه‌ش هیچ سكاڵایه‌كمان به ده‌ست نه‌گه‌یشتووه."
رۆژى 10-10-2021 هه‌ڵبژاردنى گشتى پێشوه‌خته‌ى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به به‌شدارى 41% ده‌نگده‌ران، بەڕێوەچوو.
نەشوان بەرزنجی