Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 23 APR 2024 22:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گوتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا..
| KDP.info


لە ڕوانگەی شرۆڤەی سیمۆلۆگی و ڕەخنەی نۆرمان فێرکڵاف دا:

گوتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵمەتی هەڵبژاردندا.. 

جەماوەری و سەنگینی یە، بوێری و راشکاوی یە، گەشبینی وئایندیی یە.

د.محمد خدرمولود 

لە مێژە پسپۆران و مامۆستا و ناوەندەکانی توێژینەوەی ئەکادیمی بواری میدیا و کاری سیاسیی پۆلێنی قسە و گفت و لفت و وتار و گوتاردان و دیدار و چاوپێکەوتن و دیمانەی میدیایی و بەیاننامە و وتەی وتەبێژانی سیاسیی و مەکتەبەکانی سیاسیی و نووسینگەی رۆژنامەوانی بەرپرسانی باڵای حکوومی و سیاسیی و دەوڵەتان و وڵاتان و نەتەوەکانی دونیایان کردۆتە میتۆد و شێوە و شێوازەکانی ئەکادیمیایی نووسین و توێژینەوەی بە هەموو جۆرێکی مەحکەم بێ.

ئەو بابەتانە هەموویان دەچنە نێو خانەی گەیاندنی پەیام  کە لە بۆنەی تایبەتی و بابەتی گرنگی رۆژ و رووداوی سیاسیی و حکوومەتی و لە کەمپین و هەڵمەتی جۆراوجۆردا بۆ بانگەشە کردن بەرپرسان و گوتاربێژان دێنە بەردەم جەماوەر و پەیامەکە دەگەیێنن.

هەروا ئەم بابەتە، بابەتێکی گرنگی توێژینەوەی ناوەندە ئەکادیمی و میدیایی و خوێندنی باڵای قوتابیانی بواری میدیا و پەیوەندی و دبلۆماسیی و سیاسەت و ئیتیک و ئەتەکێتی گوتار و پەیڤینی سەرۆک و بەرپرسانە. بە سەدەها توێژینەوەی ئەکادیمی و نامەی دکتۆرا و کتێبی جۆراو جۆری لەسەر چاپکراوە و چاپدەکرێ و بەردەوامیش لەژێر میتۆدی تازە شرۆڤە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێ.

لەم باوەرەوە دەیان بیرمەند و فەیلەسووف و زمانزان ودەروونزان و کۆمەلناسی ناوداری جیهان شرۆڤەی گوتاریان هەر لە برگەی یەکەمی قسەکردنی وتاربێژەوە کردووە تا کۆتایی و دوادێڕی نووسینەکە و (وتار- گوتار)ەکەیان خستۆتە بەر شرۆڤە و لێکۆڵینەوە تا لە دەرئەنجامدا مەبەستی شاراوە یا نەگوتراوی گوتاربێژ شرۆڤە بکرێ و ئامانجی سەرەکی لە گوتن بخرێتە ڕوو. 

بە کورتی بۆ ئان و ساتی ئێستا ئەم وتارەی ئێرە بە باگڕاوندی رۆشنبیری و زانیاری تەواوی شرۆڤەکردنی ئەکادیمییەوە سوودمەند، بە رێباز و میتۆدەکانە هەر لە (میتۆدی دی سی سۆری زمانزانەوە بۆ تۆدۆرف و لیف شتراوس و میشێڵ فۆکۆ و رۆلان بارت و نۆرمان فێرکڵافەوە) تا قوتابخانەکانی (شرۆڤەی زمان و گوتاری میدیایی)، گوتاردانی بانگەشەی ئێستای پارتەکانی کوردستانی بە تایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنە رکابەرەکانی پرۆسەی رۆژانەی بانگەشە و کەمپینی ناساندنی بەربژێرەکان  خراوەتە ژێر تیشکی ئەم شرۆڤە وتارەی ئێرە.

خوێندنەوەمان بۆ گوتارەکان (گوتاری پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان) لەسەر بنەمای دەقی گوتاری گوتاربێژانە لە ئان و ساتی پێشکەشکردنی وتار -  پەیامەکەیاندا، بەرامبەر وەرگر- جەماوەر- خەڵکی ئامادەبووە.

ئەو جۆرە خوێندنەوەیە پشت بەراستەخۆیی گوتاری گوتاربێژ دەبەستێ و شرۆڤەی  میتۆدی (النزیاحات اللغویە – لادانی زمانەوانی) و (زلە اللسان – زمانخزین یا لە زمان دەرچوون) دەکات کە لە حاڵەتی یەکەمدا گوتاربێژ هەستی پێ بکا و هەست پێ نەکات، حاڵەتێکی مەبەستدارە، ئامانجدارە، ویستراوە، مەقسوودە، بەڵام حاڵەتی دووەم، حاڵەتی زمانخزین - خۆنەویستە، ئامانجدار و مەقسوود نییە هەندێ جار لە ئەنجامی نزیکی وشە و پییتەکان خزینی گوتن دروست دەبێ.

شرۆڤەکاری ئەکادیمی و بینەر و بیسەری وشیار و زیرەک لە فیچەری سەر و سیما و ئاماژە و جولە جەستەییەکانی گوتاربێژەکە حاڵەتەکانی حەقیقیی - راستەقینەیی و ناحەقیقی – شاراوەی مەبەستداری بۆ روون دەبێتەوە.

بە واتایەکی دی حاڵەتە نەبینراوەکەی نێو ناخی گوتاربێژ - قسە نەگوتراوە شاراوە  نادیارەکە لە سیما و جولەی جەستە و چۆنیەتی گۆکردن - تەلەفوزی گوتاربێژ لای وەرگری وریا و ژیر شاراوەو نادیار نییە و دەکەوێتە بەر ئەو هەموو رێباز و میتۆد و قوتابخانانە شرۆڤەییانەی پێشتر ئاماژەمان پێداون.

لە سۆنگەی ئەم بۆ چوونەوە، ئەم وتارەی ئێرە چاودێری زۆربەی هەرەزۆری گوتارەکانی بانگەشەی ئەم چەند رۆژەی کەمپینی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی کردووە و تەنانەت بە هی لایە بەربژێرە سەربەخۆکانیش و سەرنجی گەورەو ڕووماڵی ووردیش خراوەتە سەر تەواوی وتارە گرنگ و جەماوەرییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بە پلە یەک و پارت و لایەنەکانی دیکە بە پلە دوو.

دواجار تایبەتمەندیەتی و پوختەی وتارەکەمان چڕ دەبێتەوە لە خوێندنەوەی وتار و دیداری جەماوەی و گوتارەکانی بانگەشەی هەڵبژاردن و کاندیدکردنی بەربژێران لە نێو گوتارەکان  بۆ پەرلەمانی عێراق لە بەغدا، بە تەواوی گوتارەکانی لایەنەکان لەوەدا گوتارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە مەبەستی ئەم نووسینەمانە لەم ڕوانگەیەدا (شرۆڤەی سیمۆلۆگی و ڕەخنەی نۆرمان فێرکڵاف) پراکتیزەکراوەو خراوەتە بەر تیشک و لەم دوو خاڵە دا چڕکراوەتەوە:

یەکەم: دروستکردنی بەرچاوڕوونی بۆ جەماوەر و خستنەڕووی نەخشەڕێگای دەنگدان و چۆنیەتی چوونە سەر سندوقی دەنگدان و دیاریکردنی ئاراستە و شوێنی کاری بەربژێرانی دەرچوو کە بۆ پەرلەمانی عێراق و بەغدایە، نەک هەولێر و کوردستان. هەڵبەتە ئەم دیارکردنەی ئاراستە و شوێنی کاری پەرلەمانتاران، جۆر و شێوازی گوتن و جولە و ئامانجی گوتن و ئاراستەیان جیاواز و مەبەستدارە.

گوتارەکانی پارتی لەم روانگەیەوە ئامانجیان بە تەواوەتی پێکا، چونکە بە دونیابینیەوە  نەخشەڕێگایەکی دروستی خۆی هەبوو، ڕووی لە بەغدا بوو پشتی لە کوردستان و هەولێر.

لەم جۆرە دسپلینەی گوتارداندا گوتاربێژ بە دسپلین وب اوەڕی پتەو هێمنی و هێوری  هزرکردن و تێفکرینی ئاوریشمی کاریگەر جەماوەر ئامادە دەکات تا بەربژێرانیان بنێرنە بەغدا و شەڕ لەوێ بێ و تۆز لێرە، نەک شەڕ لە هەولێر و لە بەغداش لەسەر کاشی مەڕمەڕ تۆزبکا.

دووەم: لە خاڵی یەکەمدا، گەر هەر لادانێک هەبێ، یا هەر تێکەڵکردنێک هەبێ لە نێوان پەرلەمانتاربوون لە (بەغدا و هەولێر) لادان و تێکەڵکردنی مەبەستدارە، ئامانج لێی بە لاڕێ لادان و بە ئاراستە بردنێکە بۆ مەبەستێکی شاراوە و نەگوتراو هەڵبەتە ئەوەیان دەرچوون و لادانە لە بابەتیەت و پرەنسیپی بابەتی گوتار و لەڕووی زانستی بە خاڵی ئەرێنی – باشی هاندان لە قەڵەم نادرێ، بەڵکو دنەدان و جولاندنی کاتی سۆز و هەڵچوونە و دەچێتە نێو کەفوکوڵی قاوەی نێو فنجانی هەڵبژاردن. 

بەڵام لە بەرامبەردا پشکی شێری گوتاری خودان دسپلین و خودان نەخشەڕێگای قسەکردن و دوان و ئاراستەکردنی پەیام بۆ جەماوەر - وەرگر- ئامادەبوو، بەر   گوتارەکانی  پارتی دیموکراتی کوردستان  کەوتوون.

ئەم پرسە هەستیارەش کە سەرکەوتنێکی گرنگە بۆ سیاسەتی گوتارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆمەڵێک هۆکاری گرنگ دەگەرێتەوە گرنگترینیان مێژوویی و پێگە و پایەی سیاسیی و ڕۆڵی کارا و کاریگەرێتی و ئەزموون و شارەزایی یە لە هونەرەکانی دبلۆماسی و پرەنسیپ و ئەتەکێت و داب و ئادابی پەیوەندییەکان و گرنگتریش ئایندەبینی پارتی یە، لەم هەڵمەتەی هەڵبژاردندا. گوتارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەموویان لە هەموو ناوچە و دەڤەرەکان گوتاری جەماوەریی سەنگینی یە، رەنگین و ڕووی لە تەواوی نەتەوەو پێکهاتەو ئاین و ئاینزاکانی کۆمەڵگای کوردستانە، هەموو تاک و کۆیەکی کۆمەڵگا رەنگین و پێکهاتە فوسەیفوسایە هونەرییە رەنگینەکە خۆی لە نێو گوتارەکاندا دەبینێتەوە.

سەرباری بوێری و ڕاشکاوی و خاڵ لەسەر پیت دان بۆ مەبەستە مەزنەکە، گوتاری پارتی دیموکراتی کوردستان ئایندەیی و گەشبینی و سەرفرازی لێ دەتکێ وەرگر- جەماوەر – بینەر، ئارخەیان و ئارام، ئاسوودە و دڵنیا بەرەو پیری دەچێ و لێی ناسڵەمێتەوە. ئەو جەماوەر، ئەوی خەڵکی گەلی کوردستانی مارانگەستە، لە گوتاری پارتی هەترەشی ناچێ و زراورێژ نابێ و لێی ناترسێ و لێی ڕاناکا، بەڵکو بە باوەڕو هێزی ئاوریشمی پۆڵاینی پارتی و سەرۆک و رابەر و سەرکردایەتییەکەی، بە دەنگ و رەنگ و شێوەو سیماو ناوەرۆک و جەوهەری خۆی دەزانێ وەک کاریزما و فریادرەسیی (موطن الابطال)وە، بە (جبل الاشم) پشت ئەستوورە بە کاندید و نوێنەری راستەقینە هەڵبژێردراوەکەی خۆی. 

هەولێر 5-10-2021 

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕادەسپێرێت

TUESDAY, 23 APRIL 2024 22:04:47

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داوای تەرخانکردنی دارایی دەکات بۆ دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان.

 
حزبەکانی کوردستان بۆ KDP: سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا گرنگی پێگەی کوردستان دەردەخات

TUESDAY, 23 APRIL 2024 21:04:02

ھەولێر-KDP.info- بەرپرسانی باڵای حزبی سۆسیال دیموکرات و بزووتنەوەی ئیسلامی و حزبی زەحمەتکێشان، سەردانەکەی سەرۆککۆماری تورکیا بۆ ھەولێری پایتەختی کوردستان بەگرنگ دەزانن لەم كاته‌دا، ھاوکات پێشیان وایە، دەوڵەتی تورکیا پێگەی ھەرێمی کوردستانی لا گرنگە و دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ فراوان بکات لەڕووی دیبلۆماسی و سیاسی و ئابووری.

 
سەرۆكایەتی هەرێم و نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنیان كرد

TUESDAY, 23 APRIL 2024 20:04:51

ھەولێر-KDP.info- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان و بەرپرسێكی باڵای یۆنامی، تاوتوێی كێشە و بەربەستەكانی بەردەم ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و هەروەها كورسی پێكهاتەكان كرا.

 
لە پارێزگای سەلاحەددین کورد دوو پۆستی بەدەستهێنا

TUESDAY, 23 APRIL 2024 18:04:03

سەلاحەددین _KDP.info_ ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەددین بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک پۆستی دیکەی پارێزگای سەلاحەددین یەکلاکرانەوە و دوو پۆستی پارێزگاکەش بەر کورد کەوتن، ڕاوێژکاری پارێزگاری سەلاحەدین بەر پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری وەبەرھێنانیش بەر یەکێتی نیشتمانی کەوت.

 
میری ئێزدیان بۆ KDP.info: سەرۆک بارزانی پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە

TUESDAY, 23 APRIL 2024 16:04:38

شێخانKDP.info-  میر حازم تەحسین  بەگ میری ئێزدیان لە جیهان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی زۆر بەرهەمدارمان لەگەڵ سەرۆک بارزانی مان ئەنجامدا و پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ ئێزدیان دووپات کردەوە.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact