له‌نده‌ن-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له له‌نده‌ن به گه‌رمى له‌لایه‌ن به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیاوه له ئۆفیسى خۆى له تێن داونینگ ستریت، پێشوازى لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دۆستانه‌دا به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیا خۆشحاڵیى خۆى به پێشوازى له به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ له‌نده‌ن كرد، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه به‌ریتانیا به بایه‌خه‌وه له په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و عیراق ده‌ڕوانێت و ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى سى ساڵ پێشتر به دامه‌زراندنى ناوچه‌ى نه‌فڕین له‌نێوان هه‌رێمى كوردستان و به‌ریتانیادا دروست بوون، ده‌مێننه‌وه و داكۆكى له به‌رده‌وامیى پابه‌ندیى به‌ریتانیا به پشتگیرى و پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كان كرد.
سه‌رۆك وه‌زیران بۆریس جۆنسۆن جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كان مێژوویین و ده‌بێ پته‌وتر بكرێن به‌تایبه‌تى له بوارى ئابووریدا، بۆ ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌ت له‌باره و خوازیارن ئاڵوگۆڕ و سه‌ردانى شانده‌كانى هه‌ردوولا زیاتر بكه‌ن، هه‌روه‌ها خواستى خۆى بۆ سه‌ردانیكردنه‌وه‌ى هه‌ولێر نیشان دا و گوتى: بیره‌وه‌ریى خۆشى ئه‌و سه‌ردانه‌م هه‌یه. به‌ڕێزیان سوپاسى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى كرد بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ى له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عیراق و له‌پێناو سه‌قامگیریدا ده‌یگێڕێت.
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى له‌نده‌ن و كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران بۆریس جۆنسۆن به دڵنیاكه‌ره‌وه و گرنگ بۆ بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كان له قه‌ڵه‌م دا به‌تایبه‌تى دواى ئه‌و پێشهاتانه‌ى له ناوچه‌كه‌دا هاتوونه‌ته ئاراوه، هه‌روه‌ها سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تى به‌ریتانیا و هاوپه‌یمانانى كرد بۆ پشتگیریى سیاسى و سه‌ربازى و مرۆیی‌یان له عیراق و هه‌رێمى كوردستان و خواستى بره‌ودانى به هه‌موو بواره‌كانى هاریكارى له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بوارى ئابوورى و وه‌به‌رهێناندا كه ده‌رفه‌تى له‌بارى هه‌یه.
ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوانیشیان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به به‌رده‌وامیى گفتوگۆ و بوونى كه‌شێكى ئه‌رێنى له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدراڵى عیراق كرد و جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازیار و ئاماده‌یه هه‌موو كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكات.
دۆخى په‌تاى كۆڤید_19، شه‌ڕى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش كه هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ڕاسته‌قینه‌یه، په‌یوه‌ندییه‌كانى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان، پێشهاته‌كانى ئه‌فغانستان و لێكه‌وته‌كانى، چه‌ند ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
-
-
-