Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 21:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بەرپرسی نوێی ئۆفیسی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێم سەردانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی کرد
| KDP.info


لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک)، پێشوازی کرا لە ئیڤێ دۆڤێڵ، بەرپرسی نوێی ئۆفیسی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێری پایتەخت و خاتوو یاسمین ئەلعەتییە، بەرپرسی سیاسیی ئۆفیسی باڵیۆزخانەی کەنەدا.

هۆشیار سیوەیلی وێڕای بەخێرهێنانی بەرپرسی نوێی ئۆفیسی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە پۆستی تازەیدا لە کوردستان و هەموو هاوکاری و هەماهەنگییەکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) خستە ڕوو بۆ سەرکەوتنی کار و پڕۆژەکانیان لە هەرێمی کوردستاندا.

لە دیدارێکی سیاسیدا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، سوپاس و ستایشی گەل و حکوومەتی کەنەدای کرد بۆ پشتگیری و هاوکاریی بەردەوامیان لە ڕابردوو و ئێستادا لە ئەزموونی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هاوکارییکردنی دامەزراوەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پشتگیری و مەشق و ڕاهێنانی سەربازی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش لە کوردستان و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندییە سیاسی، دیپلۆماسی، سەربازی، ئابووری و مرۆیییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا. لە دیدارەکەدا بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی شێکردنەوەیەکی سیاسیی کرد بۆ دۆخی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتی و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری جیا جیادا و ئامادەکاری و بانگەشەی لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و پێگەی سیاسی و جەماوەریی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی فیدراڵی لە بەغدای بۆ شاندی کەندی شی کردەوە کە پارتی وەک بەهێزترین و کۆنترین لایەنی سیاسیی کورد لە پەرلەمانی کوردستان و عێراقی فیدراڵ بە پلەی یەکەم هەژمار دەکرێت و کاریگەری و ئاستبەرزیی خۆی لە بواری حوکمڕانی لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و بەشداری کارای لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵدا پێشان داوە و لە گەڕی تازەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە (١٠ ی ئۆکتۆبەری) ئەمساڵدا  لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵدا لە ١١ پارێزگای عێراق و هەرێمی کوردستان بەشدارییەکی کارا دەکات کە بەشێک لە کاندیدەکانی لە پێکهاتەی نەتەوەکانی ترن و بڕوای بە ئاشتی و پێکەوەژیان و دیالۆگ و چارەسەری سیاسی و دەستووریی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ هەیە، خوازیارە ڕۆڵێکی کاریگەرتر لە پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی عێراقدا ببینێت. پێشبینی دەکرێت کاندیدەکانی لیستی پارتی ئاستێکی بەرز تۆمار بکەن و پارتی بە بەهێزی لە پەرلەمانی فیدرالی لە بەغدا بمێنێتەوە و چالاکانە هەوڵی جێبەجێکردنی پەیام و بەرنامەی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بدات کە خزمەت بە پێشکەوتنی پرۆسەی سیاسی لە عێراقی فیدراڵ و چارەسەرکردنی کێشە و مافە بنەڕەتی و دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکات لە بەغدا کە ڕۆڵی سیاسیی پارتی لە بەغدا و داکۆکیکردن بۆ جێبەجێکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان دڵنیایی درووست دەکات لە بەرەوپێشچوونی پرۆسەی سیاسی لە عێراق و ئاشتی و سەقامگیری و بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ، ئەم هەوڵە سیاسییەی پارتی خزمەت بە پێشکەوتن و لێکگەییشتنی نێوان هەولێر و بەغدا و چارەسەرکردنی مافە دەستوورییەکان و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکانی نیوان هەولێر و بەغدا و پرسی ناوچە کێشەلەسەرەکان لە چوارچێوەی ماددەی (١٤٠) و بەشداریی کاریگەری کورد لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵدا بەدوای خۆیدا دێنێت کە بەشێکە لە هەوڵ و ستراتیژیی پارتی بۆ هێنانەدیی دادپەروەری و شەراکەت و هاوسەنگی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدرالدا. بەرەوپێشەوەچوونی پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا و پرۆسەی سیاسی لە کوردستان و پرسە ناوچەیییەکان و ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی کەنەدا تەوەرێکی تری گفتۆگۆکان بوو.

لە لای خۆیەوە ئیڤێ دوڤێڵ، بەرپرسی نوێی ئۆفیسی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان خۆشحاڵیی خۆی بەم سەردان و پێشوازییە گەرمەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) دەربڕی و ڕایگەیاند کە شادمانە لە کوردستان دەستبەکار بووە و لە ڕابردووشدا لە چەندین وڵاتی عەرەبی و ئاسیایی کاری کردووە و کارکردن لە کوردستان بۆ ئەو زۆر واتادارە کە پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان لە ڕابردوو و ئێستادا هەبووە و گەشەسەندنی خێرای بە خۆیەوە بینیوە و چەندین شاندی ئاستبەرزی سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازیی وڵاتەکەی سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، وڵاتی کەنەدا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە شەڕی تیرۆردا پشتیوان و هاوکار بووە بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لە بواری سەربازی و مەشق و ڕاهێنان لە شەڕی تێکشکاندنی داعش و پێی وایە دەبێ ئەم هاوکاری و پشتگیرییەی وڵاتەکەی و وڵاتانی تری هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ کوردستان بەردەوام بێت لەبەر ئەوەی هێشتا داعش و مەترسییەکانی تیرۆر و سەرهەڵدانەوەی توندوتیژی لە ناوچەکەدا ماون. لە لایەکی ترەوە پێزانینی هەبوو بۆ پێشکەوتنەکانی دیموکراسی و حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان و بەرەوپێشچوونی ئاشتی و ئاسایش و سەقامگیری لە هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدراڵ. هەروا بە گەشبینییەوە دەڕوانێتە پرۆسەی سیاسی لە عێراق و بڕیاری ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ و بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان و لایەنە سیاسییەکانی تر لە پرۆسەی هەڵبژاردندا بەرز دەنرخێنێت. ڕاشیگەیاند، شانبەشانی نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتیی ئەورووپا، وڵاتی کەنەدا ئامادەییی پێشان دەدات بۆ ناردنی چاودێر بۆ ساتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی لە عێراق و هەرێمی کوردستان. لە لایەکی ترەوە، بەرپرسی ئۆفیسی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەرێمی کوردستان و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی (پ.د.ک) بە فراوانی تاوتوێی دۆخی هەرێمی کوردستان و بەراوردکردنی بە ناوچەکانی تری عێراقیان کرد و سەردانی شاندە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی وڵاتان بۆ هەولێری پایتەخت جێی بایەخی بەرپرسی ئۆفیسی باڵیۆزخانەی کەنەدا بوو، هەردوو لا باسی پێشبینییەکانیان کرد بۆ ئایندەی پرۆسەی سیاسی و حوکمڕانی لە دوای هەڵبژاردنەکان کە دوور لە دەستێوەردان و توندوتیژی، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق ئەنجامی باشی لێ بکەوێتەوە. بەرپرسی ئۆفیسی باڵیۆزخانەی کەنەدا لە هەولێری پایتەخت ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیری و هاوکارییەکانی بۆ هەرێمی کوردستان و کەنەدا بەتایبەتی گرنگی بە پرسەکانی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە عێراق و ناوچەکە دەدات.

 

 




دوایین هەواڵەکان

چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ دکتۆر جەرجیس حەسەن بەڕێوەچوو

FRIDAY, 26 APRIL 2024 01:04:37

ھەولێر-KDP.info- ڕۆژی پێنجشەممە لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی نوێنەری سەرۆک بارزانی چلەی ماتەمینی تێکۆشەر و خەباتگێڕ (دکتۆر جەرجیس حەسەن) بەڕێوەچوو.

 

فازڵ میرانی: پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌

THURSDAY, 25 APRIL 2024 21:04:43

ھەولێر-KDP.info- به‌رپرسی ده‌سته‌ی كارگێڕیی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، پارتی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆك بارزانی له‌م هه‌لومه‌رجەدا دوو ئه‌ركی له‌ ئه‌ستۆدایه‌، ده‌شڵێت، ده‌بێت ئه‌مڕۆ بپارێزن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رفرازییه‌كانی دوێنێ به‌رده‌وام بن.

 
شێروان دوبەردانی" ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ زێدەڕۆیی بکەنە سەر مافەکانی کورد و پارتی"

THURSDAY, 25 APRIL 2024 20:04:44

نەینەوا -KDP.info- پەرلەمانتارێکی پارتی دەڵێت، ھەندێ لایەن لە نەینەوا دەیانەوێ  دەستوەردان لە پۆستە کارگێڕییەکانی نەیەنەوا بکەن و گۆڕانکاری لەو پۆستانە بکەن کە پشکی پارتی و کوردن..دەشڵێت، ئێمە بەرەنگاریان دەبینەوە.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (سەید مەحموود تاوەگۆزی) دەکات

THURSDAY, 25 APRIL 2024 19:04:31

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (سەید مەحموود سەید حسێن تاوەگۆزی) دەکات.

 
بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر"بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت

THURSDAY, 25 APRIL 2024 17:04:26

ھەولێر-KDP.info-  بەڕێوەبەری کوشتارگەی هەولێر دەڵێت، نرخی گۆشت لە بازاڕەکانی هەرێم دادەبەزێت..دەشڵێت، بڕیاری سەرۆکی حکوومەت کاریگەری لەسەر نرخی گۆشت دەبێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact