كاندیدی ژماره 30ی پارتی دیموكراتی كوردستان له بازنه‌ی چواری سلێمانی بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت، ''كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی زانكۆی ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن عێراقەوە به‌فه‌رمی بناسرێت و قه‌ره‌بووی زیان لێكه‌وتووانی ده‌ستی ڕژێمی سه‌ددام حوسێن بكرێته‌وه.''
ناسكه عه‌بدوڵڵا، كاندیدی ژماره 30ی بازنه‌ی چواری سلێمانی، به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: "به‌و ئامانجه خۆم كاندید كردووه کە چوومه په‌رله‌مانی عێراق، داكۆكیكارێكی سه‌رسه‌ختی مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی هاووڵاتییانی كوردستان ده‌بم، تاكوو كوردستانێكی به‌هێز له عێراقێكی دیموكراتی و فیدڕاڵ‌دا هه‌بێت".
گوتیشی: "ئامانجی پارتی ئەوەیە كوردستانێكی به‌هێز و بەده‌سه‌ڵات و پێشكه‌وتوو هه‌بێت، منیش كاتێك كاندیدی پارتیم له سنووری بازنه‌ی سێی سلێمانی به ژماره 30، ئامانجی خۆم ئه‌وه‌یه له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كار بكه‌م له‌سه‌ر قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووانی سه‌رده‌می ڕژێمی حزبی به‌عس له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین، گرنگی دەدەم به بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری له سیكته‌ره‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شتوگوزار و دروست كردنی چه‌ند به‌نداوێك بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسییه‌ش نه‌مێنێت کە ده‌وڵه‌تێك ئاوی له‌سه‌ر بگرێته‌وه و هه‌میشه هه‌ڕه‌شه‌ی خنكاندنی ناوچه‌كه‌مان بكات، ده‌تواندرێت ئاوی پێویست بۆ خواردنه‌وه و كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداران پاشه‌كه‌وت بكرێت و مه‌ترسییش نه‌مێنێت".
ناسكه عه‌بدوڵڵا ده‌ڵێت: "ئامانجی منه زانكۆی ڕاپه‌ڕین له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقەوە ددانی پێدا بنرێت و قوتابیانی ئه‌و زانكۆیه پاش ته‌واوكردنی خوێندن بتوانن، درێژه به خوێندن بده‌ن له ماسته‌ر و دكتۆرا و كاری ڕژدی له‌سه‌ر ده‌كه‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵانم له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق".
''من ده‌مه‌وێت له به‌غدا ئه‌رك جێبه‌جێ بكه‌ین و به‌رهه‌می باشمان هه‌بێت بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمه‌كه‌مان، نه‌وه‌ك به‌مه‌به‌ستی گیرفانپڕكردن بچین، هەروەها هه‌وڵی ئه‌وه بده‌ین كاری گه‌وره بكه‌ین بۆ خه‌ڵكی خۆمان و كه متمانه‌مان پێ ده‌به‌خشن له به‌غدا كاریان بۆ بكه‌ین.'' ناسكه عه‌بدوڵڵا وای گوت.
ناسكه عه‌بدوڵڵا ده‌شڵێت: "ده‌نگه‌كانی پارتی زۆر زیاد ده‌كات له سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و خه‌ڵكی ده‌نگ به پارتی و كاندیده‌كه‌ی ده‌دات، چونكه ئه‌وانه‌ی پێشتر نوێنه‌رایه‌تیی ڕاپه‌ڕینیان كردووه، ئێمه وه‌ك پارتی ئه‌ندام په‌رله‌مانمان نه‌بووه، ئه‌و حزبانه تاقی كراونه‌ته‌وه و ئه‌م جاره ده‌نگ به ئێمه ده‌ده‌ن و هه‌موو هه‌وڵی خۆمان دەخەینە گەڕ کە به هاوكاریی هه‌ڤاڵانم باشترین كار بكه‌ین بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره".
عه‌زیز ڕه‌سووڵ