Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 26 APR 2024 23:53 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

مەسروور بارزانی: دانیشتوانی قارەمان ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانتان لێ پیرۆز بێت
| KDP.info


سۆران-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێکردنی بەڵێنی سەرۆک بارزانییە بە خەڵکی سنوورەکە.

ئەمڕۆ سێشەممە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لە رێوڕەسمی راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، رایگەیاند: وەک وەفادارییەك بۆ خەبات و تێكۆشانی خەڵکی سنووری سۆران، ”هاتوینەتە خزمەتیان بۆ راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی ئەم دەڤەرە.

دەقی وتارەکەی مەسروور بارزانی:

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

خوشك و برایانی بەرێز

ئامادەبوانی هێژا

هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان

دانیشتوانی تێكۆشەر و قارەمانی دەڤەری سۆران

ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانتان لێ پیرۆز بێت

خۆشحاڵم كە ئەمڕۆ لێرە لەگەڵ ئێوە ئامادەین بۆ راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی سۆرران كە لە هەر چوار قەزای سۆران و رەواندز و چۆمان و مێرگەسۆر پێكدێت. خەڵكی ناوچەكانی سۆران و باڵەكایەتی و بارزان كە خەڵكی ئەم ناوچە تێكۆشەرەن، سەرەڕای ئەم هەموو قوربانی و زەحمەت و ئازارەی بینیویانە، ئەمڕۆ دەبینن ئێمە وەك وەفادارییەك بۆ خەبات و تێكۆشانیان هاتوینەتە خزمەتیان بۆ راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی ئەم دەڤەرە.

ئەمڕۆ رۆژێكی مێژووییە، ڕۆژی بەجێگەیاندنی بەڵێنی سەرۆك بارزانییە بۆ ئەم دەڤەرە. رۆژی وەفادارییە بەرامبەر بە خوێنی شەهیدانمان و قوربانیی پێشمەرگە قارەمانەكانمان. ڕۆژی نشاندانی سۆز و وەفایە بۆ خەڵكی ئەم دەڤەرە.

جارێكیتر پیرۆزباییتان لێ بكەم جێی خۆیەتی سەری ڕێز و نەوازش بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێزانینمان بۆ پێشمەرگە قارەمانەكان پێشكەش بكەین.

خوشك و برایانی خۆشەویست

ئەمڕۆ راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆ و دەست بەكاربوونی سەرپەرشتیاری ئیدارەكە، قۆناغێكی نوێ دەست پێدەكات. ئێرە هەمیشە بنكە و پشتیوانی هەموو شۆڕشەكانی گەل و نیشتمانەكەمان بووە. قۆناغێكی نوێ دەست پێدەكات و ئایندەیەكی گەش چاوەڕێتان دەكات. ئەم دەڤەرە دەوڵەمەندە بە سرووشتێكی دڵگیر و سەرنجراكێش، بە خەڵكێكی قارەمان و خەباتێكی مێژوویی. بینیمان هەزاران شەهید لەم دەڤەرە بۆ پاراستنی كوردستان و ڕزگاریی كوردستان خۆیان كردە قوربانی.

ئەوەی لە تواناماندا بێت بەردەوام دەبین لە پشتگیریكردنی ئەم ئیدارە سەربەخۆیە كە دەتوانێ رۆتین كەم بكاتەوە و هاتوچۆی نێوان ناوچە و دەڤەرەكان كەم بكاتەوە و زۆربەی كارەكان هەر لەم دەڤەرە رایی بكرێت و فشارێكی زۆریش لەسەر هەولێر كەم بكرێتەوە، پێكەوە دەتوانین وڵاتیكی ئاوەدانتر و سەقامگیرتر بونیاد بنێین.

دەزانین ناوچە سنوورییەكانمان هێشتا گیرۆدەی ناسەقامگیرین، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری تا ئەم ناوچانە بخرێنەوە خزمەتی ئەم دەڤەرە كە لە رووی گەشتیارییەوە دەوڵەمەندە. هەروەها ئەم ناوچەیە لە رووی كانزاكانیەوە دەوڵەمەندە و پشتیوان دەبین.

ئەمڕۆ لە مانگی ئەیلوولداین كە ئەو مانگەیە گەورەترین شۆڕشی ڕزگاریخوازی گەلەكەمان تێیدا دەست بەكار بوو. ئەمڕۆ رۆژێكی مێژوویی دەبێ تا لە رووی ئیداریشەوە ئەم دەڤەرە پێشكەوتنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.

هیوادارم لە داهاتوو بەڕێوەبەرانی ئەم دەڤەرە خزمەتی زیاتری خەڵك بكەن و یاسا جێبەجێ بكەن و ڕووبەڕووی هەموو ئەو سەرپێچیكارانە ببنەوە كە لەوانەیە لەم دەڤەرەش وەك هەموو ناوچەكانیتر روویاندابێت.

من وەك خۆم و وەك كابینەكەش پشتیوانتان دەبین بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و دەستەبەركردنی ئایندەیەكی گەشتر.

ئەم ناوچە دڵگیر و خۆشەی دەیبنن دەتوانێت ببێتە ناوچەیەكی گەشتیاری نەك تەنیا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق، بەڵكوو بۆ هەموو ناوچەكە، دەمانەوی لە هەموو ڕوێكەوە خۆمان پێبگەیەنین، لە رووی پەروەردەییەوە دەمانەوێ نەوەی داهاتوو خۆی بە زانست دەوڵەمەند بكات تا بتوانین ئایندەیەكی باشتر دەستەبەر بكەین.

قۆناغی سبەی لەمرۆوە دەست پێدەكات.

ئێمە بەڵێنی ئەوەمان داوە كە دەسەڵات شۆڕ بكرێتەوە بۆ پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان. دەبینن ئەم هەنگاوانەمان دەست پێكردووە و كەوتۆتە كار. هیوادارین بەرپرسە بەڕێزەكان لەم ئاستە بتوانن زیاتر خزمەتی هاووڵاتیان بكەن و ئەوەی شایستەی هاووڵاتییە جێبەجێی بكەن.

بەڕێزان هەروەك دەزانن لە هەڵمەتی هەڵبژاردنیشین كە بۆ نوێنەرانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقە. ئەم هەڵمەتە پێویستە بۆ ئەوە بێت كە ئێمە بتوانین باشترین نوێنەر كە داكۆكی لە مافەكانی خەڵكی كوردستان بكات، بۆ بەغدا بنێرین تاوەكوو لەوێوە پشتیوان بێت بۆ دەستەبەركردنی هەموو مافەكانی خەڵكی ئێمە.

ئەو نوێنەرانەی دەستنیشان دەكرێن پێویستە بەبی جیاوازی نوێنەرایەتیی هەموو كوردستان بكەن.

هیوادارم لە هەڵمەتی هەڵبژاردن، لە جیاتی پەلاماردانی یەكتر و یەكتر شكاندن، هەوڵبدرێت هەریەك بەرنامەی خۆی پێشكەش بە خەڵك بكات، ئەوەی هیچی لە هەگبەدا نەمابێت بە پەلاماردانی لایەنەكانیتر ناتوانێت هیچ بكات، توانای جێبەجێكردنی بەرنامەكەشی نابێت ئەگەر خۆی بەرنامەی چاكسازی و خزمەتكردنی هاووڵاتیان پێشكەش بكات.

لە هەموو قۆناغێكدا هەوڵمانداوە ئەو بەڵێنانە بە خەڵك بدەین كە دەتوانین جێبەجێی بكەین. داوا لە هەموو لایەنە سیاسییەكان و بەربژێرەكان دەكەم هەوڵبدەن كێبڕكێ لەسەر چۆنیەتیی خزمەتكردنی وڵات و خەڵكەكەیان بكەن.

 

جارێكیتر پیرۆزبایی ئیدارەی سەربەخۆ لە خەڵكی ئەم دەڤەرە دەكەم هیوادارم هەمووتان سەركەوتوو بن ئیشەلا لە ئایندەیەكی نزیكدا دەبینین پێشكەوتنی بەرچاو بەدەست هاتووە و ئێمەش لە حكوومەت پشتیوانتان دەبین، هەر سەركەوتوو دەبن.

خۆشتان بپارێزن چونكە هێشتا پەتای كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە، ڕێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن، بە لەشێكی تەندروست دەتوانن وڵاتێكی تەندروست بونیاد بنێن.

 

دووبارە پیرۆزە، هەر سەركەوتوو بن و كوردستانیشمان هەر ئاوەدان بێت.




دوایین هەواڵەکان

پەیامێک لە سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 23:04:07

ھەولێر-KDP.info- ئەمشەو مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمشەو بۆ سەر كۆرمۆر دەکەم. سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو چوار هاووڵاتییە سیڤیلە دەکەم کە گیانیان لەدەست دا، هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم. وەزارەتی تەندروستییم ڕاسپاردووە کە هەموو هاوکاری و پاڵپشتییەکی پێویست پێشکەش بکات.

 
مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی (خالید ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:35

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (خالید حاجی ئیبراهیم ڕەزگەیی) دەکات.

 
پەیامێک لە سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانەوە لەبارەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:54

ھەولێر-KDP.info- سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆرمۆر دەکات و رایدەگەیێنێت، "ئه‌م هێرشانه‌ ئارامى و سه‌قامگیریى وڵات ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فیدراڵ پێویسته‌ ئه‌ركى خۆیان بۆ رێگرى له‌و هێرش و په‌لامارانه‌ و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌نجامده‌رانى له‌هه‌ر لایه‌نێك بن، بگێڕن و به‌ سزاى یاسایى بگه‌یه‌نرێن". 

 
بەیاننامەیەک لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە

FRIDAY, 26 APRIL 2024 22:04:16

ھەولێر-KDP.info- حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەبارەی ھێرشی تیرۆریستی بۆ سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو کارە تیرۆرستیە دەکات.

 
نەوزاد ھادی بۆ پەرلەمانتاران و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگا: خزمەتی خەڵکی بکەن

FRIDAY, 26 APRIL 2024 21:04:32

مووسڵ-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی نەینەوا لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەرلەمانی عێراق لە بازنەی نەینەوا و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا لەسەر لیستی پارتی کۆبووەوە 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact