Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 SEP 2021 02:18 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

سەرۆکی حکوومەت زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لێدا
| KDP.info


شەقڵاوە-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتی لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەیەکی شەقڵاوە رایگەیاند "سوپاسی خۆراگری مامۆستایان دەکەم، کە سەرەڕای بوونی کۆرۆنا و خراپی دۆخی ئابووری نەیانهێشت پرۆسەی خوێندن بوەستێت".

دەقی وتاری مەسروور بارزانی:.

به‌ناوی خوای گه‌وره‌ و میهره‌بان

مامۆستایانی به‌ڕێز قوتابیانی خۆشه‌ویست، پیرۆزبایی ساڵێكی نوێی خوێندن له‌ ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م، زۆر خۆشحاڵم جارێكی دیكه‌ هۆڵه‌كانی خوێندن به‌ رووی قوتابیاندا كراونه‌ته‌وه‌، به‌داخه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوو به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، پرۆسه‌ی خوێندن نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام نه‌شوه‌ستا، لێره‌وه‌ جێیی خۆیه‌تی من سوپاسێكی بێ پایانی مامۆستایانی خۆسشه‌ویست بكه‌م، كه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه‌ ناله‌بارەی ته‌ندروستی و ئابووری، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵێكیاندا بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بێت، ته‌حه‌مولێكی زۆریان كرد، سوپاسێكی زۆری به‌ڕێز وه‌زیری په‌روه‌رده‌ و هه‌موو ستافی كه‌رتی په‌روه‌رده‌ ده‌كەم‌، كه‌ هه‌وڵی پێوچانیاندا، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ شێوازی جیاواز پرۆسه‌ی خوێندن به‌رده‌وام بێت.

هه‌روه‌ك ده‌زانن هه‌وڵێكی زۆریاندا بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی خوێندن به‌رده‌وام بێت، كه‌ ئه‌وه‌ش سیمایه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو بوو به‌ به‌راوردكردن به‌ سیسته‌مه‌كانی ناوچه‌كه‌ش، توانیان (ئی وانه‌) دروست بكه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش وایكرد قوتابیان بتوانن به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وامی به‌ خوێندنی خۆیان بده‌ن.

راسته‌ ئه‌م دۆخه‌ سه‌خته‌ی به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕی، كێشه‌ و گیروگرفتی زۆری هێنایه‌ ئاراوه‌، به‌ڵام خۆشحاڵم كه‌ ده‌بینین جارێكی دیكه‌ قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌، قوتابییه‌ خۆشه‌ویسته‌كانمان ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ هۆڵی خوێندن، ئێمه‌ هه‌وڵێكی زۆرمانداوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی گرنگییه‌كی زۆر به‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ بده‌ین، به‌داخه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌م هه‌موو كێشه‌ و گرفتانه‌ی رووبه‌ڕووی هه‌رێم بوونه‌وه‌، چ له‌ رووی ئابوورییه‌وه‌ چ له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌، وه‌كو پێویست نه‌مانتوانیوه‌ ئه‌وه‌ی له‌ به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا بووه‌ جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ڵام هیوادارم بتوانین له‌ قۆناغه‌كانی داهاتوودا گرنگییه‌كی زیاتر به‌ په‌روه‌رده‌ بده‌ین، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئێمه‌ درێغیمان نه‌كردووه‌ له‌وه‌ی كه‌ بۆ ته‌رخانكردنی بڕه‌ پاره‌ی پێویست له‌ نۆژه‌ندكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان یان دابیكردنی كه‌ره‌سته‌ی خوێندن بۆ قوتابییه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌رده‌وام له‌سه‌ر خه‌ت بووین.

ئێمه‌ توانیومانه‌ شتێكی وا بكه‌ین هیچ نه‌بێت ئه‌و قوتابیانه‌ی له‌ خوێندن دابڕوان، زیاتر له‌ 13 هه‌زار قوتابی بگه‌ڕێنینه‌وه‌ بۆ خوێندن، هیوامان وایه‌ هیچ قوتابییه‌ك دانه‌بڕێت هه‌موویان بتوانن فرسه‌تی ئه‌وه‌یان هه‌بێت درێژه‌ به‌ خوێندنی خۆیان بده‌ن، له‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌كان، چه‌ندین قوتابخانه‌ نۆژه‌كراونه‌ته‌وه‌ و هەندێکی نوێش دروستکراون.

له‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان،‌ ئێمە وه‌كو پێشمه‌رج داوامان كردووه‌ هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون كه‌ دروست ده‌كرێت، پێویسته‌ قوتابخانه‌یه‌كی نوێشی له‌گه‌ڵ دروست بكرێت، ئومێدمان وایه‌ بتوانین قوتابخانه‌ له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی پێشكه‌وتوو دروست بكه‌ین.

په‌روه‌رده‌ سیمای ئایینده‌ی وڵاته‌كه‌مان ده‌ستنیشان ده‌كات، ئێمه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی قوتابییه‌ خۆشه‌ویسته‌كانی ئێمه‌ به‌ باشترین شێوه‌ په‌روه‌رده‌ بكرێن، بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه‌ له‌ داهاتوودا نه‌وه‌یه‌كی ته‌ندروست و نیشتماندۆست و ژینگه‌دۆستمان هه‌بێت، ئێوه‌ی خۆشه‌ویست ئایینده‌ی‌ گه‌له‌كه‌مانن، ئێوه‌ به‌ په‌روه‌رده‌ و زانستی چاك، به‌ خۆشه‌ویستی بۆ وڵات، به‌ خۆشیه‌ویست بۆ یه‌كتر ده‌توانن وڵاتێكی به‌هێزتر و ئاوه‌دانترمان بۆ بنیات بنێن، ده‌توانن رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ببنه‌وه‌، ده‌توانن رووبه‌ڕووی هه‌موو ئاسته‌نگێك ببنه‌وه‌ كه‌ دێنه‌ به‌رده‌م وڵاته‌كه‌مان.

به‌ڕێزان خۆشه‌ویستان.. هیوادارم ئێمه‌ گرنگییه‌كی زۆر به‌ خوێندن بده‌ن، چونكه‌ خوێندن بنه‌مای پێشخستنی وڵاته‌كه‌مانه‌، من جارێكی دیكه‌ش ده‌ڵێم سوپاسی مامۆستا به‌ڕێزه‌كان ده‌كه‌م، ته‌حه‌مولێكی یه‌كجار زۆریان هه‌بوو، رێز و پێزانینم هه‌یه‌ بۆ هه‌موو مامۆستایان له‌ سه‌رتاسه‌ری كوردستان، هیوادارم به‌رده‌وام بن له‌وه‌ی كه‌ ئه‌مساڵ به‌ شێوه‌یه‌كی ئاسایی خوێندن به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام لێره‌شدا پێویسته‌ هه‌مووتان پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن، خۆتان بپارێزن، داوا له‌ مامۆستایان ده‌كه‌م ڤاكسین وه‌ربگرن، بۆ پاراستنی خۆیان و پاراستنی منداڵە خۆشه‌ویسته‌كانمان. داوایه‌كیشم له‌ نوێنه‌رانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی داكۆكی له‌ هه‌موو داخوازی و ئه‌و شتانه‌ بکەن كه‌ كوردستان پێویستی پێیه‌تی، ده‌بێت مافه‌كانی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بن، گرنگییه‌كی زۆر به‌ كه‌رتی په‌روه‌رده‌ بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌ ئاستی فیدرالیش ئه‌و هاوكاری و پشتیوانییه‌ی پێویسته‌ دابین بكه‌ن.

لێره‌دا من جارێكی دیكه‌ من سوپاسی خۆڕاگری ئێوه‌ ده‌كه‌م، سوپاسی خۆڕاگری مامۆستایان ده‌كه‌م، هیوادارم قوتابیان هه‌موو سه‌ركه‌وتووبن، ساڵێكی خۆشتان له‌ پێش بێت، هه‌مووتان له‌ وانه‌كانی خۆتان ئینشاڵڵا سه‌رده‌كه‌ون، ده‌ستخۆشیتان لێ ده‌كه‌م.

من لێره‌دا داوا له‌ ئێوه‌ی به‌ڕێز ده‌كه‌م، به‌ یه‌كه‌وه‌ به‌خێرهاتنی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدی ئاڵا كاك ئیبراهیم ناسر بكه‌ین، كه‌ لێره‌ وه‌ستاوین، هاتنی ئێمه‌ بۆ ئه‌و قوتابخانه‌یه‌ وه‌فایه‌ك و رێز و پێزانین بووه‌ بۆ ئه‌و شه‌هیده‌ سه‌ربه‌رزه‌، كه‌ له‌لایەن جه‌نابی سه‌رۆك بارزانییه‌وه‌ وه‌كو شه‌هیدی ئاڵا پێناسه‌ كرا، بۆیه‌ من داوا ده‌كه‌م، هه‌ردوو ئازیزی خۆشه‌ویست، ئێواره‌ خان و كاكه‌ ئاوێر به‌ یه‌كه‌وه‌ له‌گه‌ڵم به‌شداربن له‌ لێدانی زه‌نگی ئه‌مساڵی خوێندن.

 

سوپاستان ده‌كه‌م




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى: به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له‌ زۆر بواردا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 21:09:21

له‌نده‌ن-KDP.info- پاش دوا وێستگه‌ى سه‌ردانى بۆ له‌نده‌ن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى به‌ریتانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك هه‌رێمى كوردستان، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا گوتى:

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌كادیمیاى ساندهێرستى سه‌ربازى ده‌كات

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 20:09:32

له‌نده‌ن-KDP.info- له‌ دوا وێستگه‌ى سه‌ردانیدا بۆ له‌نده‌ن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى ناسراو له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك قوتابیى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌ خوێندن و پێگه‌یاندن و خول و ڕاهێنانه‌كانیدا به‌شدارن و گه‌وره‌ترین ئه‌كادیماى سه‌ربازیى به‌ریتانییه‌.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 18:09:31

له‌نده‌ن-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌دیم زه‌هاوى، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌.

بۆچی گرنگە دەنگ بە پارتی بدەیت

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 17:09:54

بێستون مەسعوود ساڵەیی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن كۆبووه‌وه‌

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 16:09:46

له‌نده‌ن-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن به‌ گه‌رمى له‌لایه‌ن به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیاوه‌ له‌ ئۆفیسى خۆى له‌ تێن داونینگ ستریت، پێشوازى لێكرا.



 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact