Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 3 JUL 2025 07:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی 10/9/2021 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان په‌یامێكی له‌ باره‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م بانگه‌شه‌یه‌كى مه‌ده‌نیانه‌ى ئارام له‌ ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌بێته‌ هۆى بێزاركردنى هاووڵاتییان و له‌ هه‌موو پشێوى و یه‌كترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت. به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حیساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تیی كاندید‌، به‌ تایبه‌تی كاندیدى ئافره‌ت نه‌بێت..

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:

كوردستانییانى خۆشه‌ویست،

هاووڵاتیانى ئازیز له‌ هه‌رێمى كوردستان و عیراق

له‌ كاتێكدا بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى (10)ى ئۆكتۆبه‌رى داهاتوو له‌ عیراق و هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، داوا له‌ هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌م بانگه‌شه‌یه‌كى مه‌ده‌نیانه‌ى ئارام له‌ ئاستێكى به‌رزدا ئه‌نجام بده‌ن. نه‌بێته‌ هۆى بێزاركردنى هاووڵاتییان و له‌ هه‌موو پشێوى و یه‌كترشكاندن و ناوزڕاندنێك دوور بێت. به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر حیساب و له‌كه‌داركردنی كه‌سایه‌تیی كاندید‌، به‌تایبه‌تی كاندیدى ئافره‌ت نه‌بێت.

هه‌موو لایه‌ن و داموده‌زگا ئیداری و ئه‌منییه‌كان و میدیا و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی، هاوكار بن بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن له‌ چوارچێوه‌ى یاسادا. به‌ ته‌واوى ئازاد بێت و ده‌رفه‌تی یه‌كسان و وه‌ك یه‌ك بۆ هه‌موو لایه‌ن و كاندیده‌كان فه‌راهه‌م بێت.

هه‌موو حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌بێ ئه‌وه‌یان له‌ بیر بێت كه‌ دوای هه‌ڵبژاردن هه‌موومان ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ له‌ به‌غدا پێكه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ پته‌وكردنى دیموكراسى، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق به‌گشتی و به‌ده‌ستهێنان و پاراستنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمى كوردستان به‌تایبه‌تی. له‌ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردندا ده‌بێ كارێكى وا نه‌كرێت هه‌ماهه‌نگی و هاریكارى و پێكه‌وه‌یى و كاری هاوبه‌شى داهاتوو له‌ به‌غدا سه‌ختتر بكات.

ده‌نگدان ماف و ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تییه‌، ده‌بێ په‌یامى هه‌موومان ئه‌وه‌ بێت كه‌ هاووڵاتییان ئه‌و مافه‌یان به‌ كار بهێنن، ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تى هه‌ڵبگرن و به‌ به‌شداریى كارایان له ده‌نگداندا، هه‌مووان پێكه‌وه‌ له‌ گۆڕانگارى و هه‌وڵه‌كانى بنیاتنانى داهاتوویه‌كى باشتردا به‌شدار بن. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ عیراقییه‌كان گرنگه‌، كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیش به‌ بایه‌خه‌وه‌ لێى ده‌ڕوانێت، بۆیه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و یه‌كێتیى ئه‌ورووپا تیمه‌كانیان ده‌نێرن و له‌ نزیكه‌وه‌ چاودێرى ده‌كه‌ن.

هیواى بانگه‌شه‌یه‌كى‌ سه‌ركه‌وتوو بۆ هه‌موو لایه‌ك و هه‌ڵبژاردنێكى پاك و بێگه‌رد ده‌خوازم كه‌ جێى متمانه‌ى هه‌مووان بێت.

 

نێچیرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2021/9/10

 




دوایین هەواڵەکان

پارتی و حزبی گەلی تورکمانی و تورکمانئیلی تیشکیان خستەسەر خزمەتکردنی زیاتری کەرکووک

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 22:07:00

کەرکووک-KDP.info- شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک، سەردانی حزبی گەلی تورکمان و حزبی تورکمانئیلی کرد، لە دانیشتنەکەی نێوانیاندا تیشک خرایە سەر پەیوەندی لەمێژینەی ھەردوو گەلی کورد و تورکمان لە شاری کەرکووک.

 

کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

پشتیوان سادق

سەرۆكی حكوومەت سەرەخۆشی لە كەسوكاری خوالێخۆشبوو موحسین ئامێدی دەكات

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کەسوکاری خوالێخۆشبوو تێکۆشەر و خەباتکار و پێشمەرگەی ھەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ھەڵگری مەدالیای بارزانی و ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان کرد.

 
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە باڵیۆزی فینلاند لە عێراق کرد

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 20:07:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، سوپاسی باڵیۆزی فینلاندی لە عێراق کرد بۆ ھەوڵ و کارکردنی لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

نێچیرڤان بارزانى سه‌رساخیێ ل بنه‌مالا خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى دكه‌ت

WEDNESDAY, 02 JULY 2025 19:07:09

ھەولێر-KDP.info-  وه‌غه‌را دویماهیێ یا خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و كه‌ساتیێ به‌رنیاسێ به‌هدینا و كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى، خه‌مبار كرین. 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact