Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 13 JUL 2025 09:26 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ئەمڕۆ پێگەی هەرێمی كوردستان و سەرۆك بارزانی زۆرتر بۆ دونیا دەركەوت
| KDP.info


مەریوان قەرەنی ابراهیم

ساڵانێكی زۆرە هەرێمی كوردستان بۆتە چقڵی چاوی داگیركەران و نەیاران و نۆكەرانیان، لە گۆڕەپانی سیاسیی هەرێمی و نێودەوڵەتیدا پێگەیەكی بەهێزی هەیە. ئەو پێگەیەش لە سەردانەكەی ئەمڕۆی ئیمانوێڵ ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا ڕوونتر دەركەوت. 

قەوارەی ئێستای هەرێمی كوردستان كە سەرەتا بە پێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە ١٩٩١ و لە سەر پێشنیازێكی سەرۆكی ئەوسای فەڕەنسا دامەزراوە، بەپێی دەستووری هەمیشەیی ٢٠٠٥ی عێراق كەسایەتییەكی یاسای نێودەوڵەتی وەرگرتووە، بەڵام ئەوەی پێگەی هەرێمەكەی بە بەهێزی هێشتۆتەوە، سەقامگیریی ئەمن و ئاسایش و بوونی پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی و فرەیی سیاسی و ئەو ئازادییەیە كە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە، لە پاڵ پێگەی كاریگەری كارێزما و ڕێبەر و مەرجەعی خەڵكی هەرێمی كوردستان كە سەرۆك بارزانییە. 

ئەم سەردانەی ماكرۆن كە نە یەكەمین سەردانی سەرۆك و كاربەدەستی باڵای وڵاتانە و نە دوایینیش دەبێت، جارێكی دیكە دڵنیایی بە هەموو لایەك دایەوە كە دونیا و زلهێزانی دونیا لەگەڵ هەرێمی كوردستانێكی بەهێزدان، ئەمەش خەونی ئەوانەی لە گۆڕنا كە ساڵەهای ساڵە خەون بە زیانگەیاندن بە ناوبانگی هەرێمەكەوە دەبینن. لێرەوە بازاڕ زیاتر دەبووژێتەوە و سەرمایەداران لە سەلامەتیی سەرمایەكانیان دڵنیا دەبنەوە و دەست بە وەبەرهێنانی زیاتر دەكەن، هەموو لایەنەكانی ژیان و حكوومەتداری پێشدەكەون و لە كۆتاییدا زۆرتر بۆ دونیای دەسەلمێنین كە گەلی كوردستان گەلێكن شایستەی پێشكەوتنن و شایستەی ئەوەن وەك گەلانی دیكەی دونیا دەرفەت و مافەكانیان پێ بدرێت.

 




دوایین هەواڵەکان

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی کوردستان٢٤ دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 22:07:39

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە، ١٢ـی تەممووزی ٢٠٢٥، سەرۆک مەسعود بارزانی، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان٢٤ کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 
کابینەی نۆیه‌م ڕۆژ دوای ڕۆژ خزمەتگوزاریی زیاتری تەندروستی بۆ هاووڵاتیان دابین ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:48

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 
ڕاگەیێندراوێک لە بارەگای بارزانی بۆ ڕای گشتی

SATURDAY, 12 JULY 2025 21:07:56

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی، پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

 
سه‌رۆکی ھەرێمی کوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ ڕۆژنامه‌نووس ئه‌حمه‌د زاویتى ده‌كات

SATURDAY, 12 JULY 2025 17:07:31

ھەولێر-KDP.info-  ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 2025/7/12 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى باوكیان...

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 دەکات

SATURDAY, 12 JULY 2025 16:07:38

ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ شەممە، 12ـی تەممووزی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە ئەحمەد زاویتەیی بەڕێوەبەری گشتیی کەناڵی کوردستان24 کرد، بۆ کۆچی دوایی باوکی.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact