Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 SEP 2021 02:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

کوردستان لە یاریگای نوێی ئیلیزێدا
| KDP.info


هاودەنگ فاروق

هاتنی سەرۆک ماکرۆن بۆ هەولێر، رووداوێکی مێژووییە و دەستکەوتی سیاسی و یٔابووری و مەعنەویی دەبێت بۆ هەرێمی کوردستان، پەیامێکی گرینگی ئەورووپا و پاریسە بۆ قەواری سیاسی هەرێمی کوردستان، کە فەرەنسا و ئەورووپا پشت لە هەرێمی کوردستان و عێراق ناکەن.

لەم نێوەدا رۆڵی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە چوارچێوەی سیاسەتێکی دروستی کوردستانیانە و حکوومەتی هەرێمدا، زۆر بووە، رۆڵی سەرۆک بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی حکوومەت بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی فەرەنسا و کوردستان زۆر کاریگەر بووە، ئەم سەردانەش لەسەر بنەمای هەنگاوی سیاسەتی راست و دیپلۆماسییەتی سەرکەوتووانەی سەرکردایەتیی هەرێمی کوردستان بووە.

کە ئاماژە بە رۆڵی پارتی دەدەین، مەبەست لەوە نییە، بە روانگەی حزبایەتی و بەرچاوتەنگییەوە هەنگاوە مەزنەکان ببینین و لە رۆڵی حزبەکانی دیکەی کوردستانی کەم بکرێتەوە، دەبێ مەزنتر بیر بکەینەوە و هزری نەتەوەیی و کوردستانی بە هێزتر بکەین، دوور بکەوینەوە لە حزبایەتی، چونکە نابێت هیچ دەرفەتێک بدرێتە دۆستان و نەیاران کە وەک (شەخس یان حزب) مامەڵەمان لە گەڵدا بکەن.

بەڵکو لە چوارچێوەی (سیاسەت – ستراتیژ)ی نەتەوەیی و کوردستانیانەدا کار لە سەر خەتی نەتەوەیی بکەین. کوردستان بە یەکڕیزیی و یەکدەنگییەوە خۆی بۆ قۆناغێکی نوێ ئامادە بکات، رەنگە لەم هەلومەرجەدا تەحەددیاتی زۆر گەورە بێتە پێش، چونکە بە گۆڕانکاریی رۆڵی ئەمریکا و وڵاتانی دیکە، هێزی دیکە دەیانەوێت، یٔەو بۆشاییەی ئەمریکا لە ناوچەکەدا پڕ بکەنەوە، لەو سۆنگەیەوە ئەو وڵاتانەش پێویستان بە هێزی دیکەی وەک هەرێمی کوردستان دەبێت، بۆ ئەوەی باڵانسی هێز لە ناوچەکەدا رابگرن، بۆیە سیاسەتی دروست ئەوەیە هەموو کورد لە هەرێمی کوردستاندا خۆیان بۆ ئەم قۆناغە نوێیە یٔامادە بکەن، کە رەنگە هەم ئالەنگاریی گەورە و پڕمەترسی بێنە پێش، هەمیش دەرفەتی زێڕین و دەستکەوتی مەزن بۆ گەلی کوردستان بێنە ئاراوە.

هاوکات پێویستە وشیار بین بەرامبەر کۆی مافە یاساییەکانمان، ئاگاداری ئەوە بین کە فەرەنسای ماکرۆن، ئاشتەوایی یاسایی لەگەڵ هەموو میللەتانی زیاندیدەی سەردەمی ئیمپریالیزمدا کردووە، لە گەڵیاندا بە پێی کەلتووری کراوەی فەرەنسی و یاسا بەرکارەکان، مافی بۆ گەڕاندوونەتەوە، وەک ئەوەی بەرامبەر جەزایٔیر کردی، گەلی کوردیش دەتوانێت بە دنیابینی و تێگەیشتنێکی یاسایی قووڵەوە، هەمان ئاشتەوایی لە فەرەنسییەکان داوا بکات.

لە کاتێکدا فەرەنسایەکی زلهێز دەرگای یاریگا جیهانییەکەی بۆ کورد دەکاتەوە، پێویستە کورد یاریچییەکی زیتەڵ و چاوتیژ بێت، بزانێ لە کوێ پێ دابنێت؟ چۆن گۆڵ بکات؟ نابێ پێی وابێ دەرگای گۆڵکردنی لێ داخراوە، دەبێ لەوە تێ بگات لە کردنەوەی دەرگای یاریگاکە، مانای ئەوەیە گۆڵکردنیش قبوڵکراوە، دەبێ وشیارانە لە یاریگای ئیلیزێ بچێتە ژوورەوە بۆ جیهانێکی نوێ.

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى: به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له‌ زۆر بواردا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 21:09:21

له‌نده‌ن-KDP.info- پاش دوا وێستگه‌ى سه‌ردانى بۆ له‌نده‌ن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى به‌ریتانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك هه‌رێمى كوردستان، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا گوتى:

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌كادیمیاى ساندهێرستى سه‌ربازى ده‌كات

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 20:09:32

له‌نده‌ن-KDP.info- له‌ دوا وێستگه‌ى سه‌ردانیدا بۆ له‌نده‌ن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى ناسراو له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك قوتابیى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌ خوێندن و پێگه‌یاندن و خول و ڕاهێنانه‌كانیدا به‌شدارن و گه‌وره‌ترین ئه‌كادیماى سه‌ربازیى به‌ریتانییه‌.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 18:09:31

له‌نده‌ن-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌دیم زه‌هاوى، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌.

بۆچی گرنگە دەنگ بە پارتی بدەیت

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 17:09:54

بێستون مەسعوود ساڵەیی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن كۆبووه‌وه‌

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 16:09:46

له‌نده‌ن-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن به‌ گه‌رمى له‌لایه‌ن به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیاوه‌ له‌ ئۆفیسى خۆى له‌ تێن داونینگ ستریت، پێشوازى لێكرا.



 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact