Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 20 APR 2024 13:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

بایەخی پاریس بۆ هەولێر
| KDP.info


یونس حەمەد - ئۆسلۆ

بڕیارە رۆژی یەکشەممه ئیمانوێل ماکڕۆن سەرۆکی فەڕەنسا له میانەی سەردانەکەیدا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەشداری له کۆنگرەى هاریکارى و هەماهەنگی هاوبەشى که له بەغدا دەبەسترێت، به داوەتی فەرمی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان  سەردانی هەولێری پایتەختی کوردستان بکات، ئەگەر چی ئەوە یەکەم جار نییه سەرۆکی فەڕەنسا سەردانی هەولێر بکات و لە گەڵ گەورە لێپرسراوانی کوردستان و لە سەرووی هەموویانەوە سەرۆك مەسعود بارزانی که سەردانەکه لە لایەن فڕانسوا هۆلاند ئەنجامدرا.. سەردانی سەرۆکی گەورەترین وڵاتانی ئەوروپا و تاکه سەرۆکی یەکێتی ئەوروپا له ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ خاکی کوردستان زۆر دەلالەت دەدات بەوەی کوردستان ژمارەیەکی گرینگه بۆ بڕیار لەدەستانی جیهان، پێگەی کوردستان دوای ساڵی 1991 بۆتە نێوەندێك بۆ سەقامگیری چ سیاسی و یاخوود ئاسایش، ئەم ناوچەیه له گەورەترین هێرشەکاندا که تیرۆرستان یان هەر لایەنێکی دیکە ئەنجامیان دابێت ئەوە ئاسایش و ئارامی بەخۆیەوە بینیوە بەمەش هەرێمی کوردستان مامەڵەیەکی وای لەگەڵدا دەکرێت که وەك دەوڵەتی سەربەخۆ هەڵسووکەوتە سیاسیەکان جێبەجێ بکرێن، ماکڕۆن هەمیشە وەک کەسایەتییەکی پڕ جووله دەڕوانێتە کێشە و پرسەکان، وەک کەسایەتییەک ئامادەبوونی خۆی دیار دەخات، گرینگ نییه ئەم کێشانه له کوێ سەرهەڵبدەن چ له رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا وەک کێشەکانی لوبنان یان ئەوەتا کێشە و گیروگرفتەکانی وڵاتانی ئەفریکا که فەڕەنسا رۆڵێکی بەرچاوی هەیه لەم وڵاتانەی که زۆرتریان له هەژاریدا ژیانی رۆژانەیان تێدەپەڕێنن و وێڕای ئەمانه سەرهەڵدانی چەندین گڕووپی تیرۆرستی لەملاولەملا وەک ئەوەی له مالی و چەند وڵاتێکی ئەفریکایی ماوە ماوە روودەدەن، کاریگەری فەڕەنسا لەم نێوەندەدا یەکجار گرینگه بەو هۆکارەی پاریس بە شێوازێکی جیا هەنگاو بۆ کێشەکان دەهاوێژێت، زیاتر رووی دیپلۆماسیەت و گفتووگۆ دەکاتە چارەسەر.. ئەگەر بۆ مێژووی دێرین و هاوچەرخی فەڕەنسای سیحراوی بگەڕێننەوە دەبین هاوشان لە گەڵ بەریتانیا سەردەمانێک به گەورەترین کۆڵۆنیزمی جیهان ناسراوە و زۆرترین خاکی جیهانیان لەبەر دەستدابووە، ئەگەر سەیرێکی ئەو شوێنانەی که فەڕەنسا وەک کۆڵۆنیزم داگیری کردوون ئەوە جۆرێک له کەلتوور و رۆشەنبیری و زمانی بەجێهێشتووە وەک ئەوەی باکووری ئەفریکا و کیشوەری ئەفریکا بە گشتی دەبینرێت. ئەمەش سەلمێندەری ئەو راستیەیە که فەڕەنسا خاوەن ئەزموونه له سیاسەت و دیپلۆماسیدا. جا سەردانی ماکڕۆن بۆ هەولێر گرینگیەکەی ئەمجارەیان لەوەدا سەرچاوە دەگرێت که پاریس بایەخی تایبەت به هەولێر دەدات و رۆڵی له ئاستی سیاسی و دیپلۆماسیدا زیاتر بەرەو پێش دەبات، چونکه زەمەنێکه سیاسەتی هەولێر و پاریس لە یەکتر نزیکن و ئەم نزیکایەتیە به رۆژێک و دوو رۆژ نەهاتۆتە کایەوە، بەڵکو کاری بۆ کراوە بەوەی هەردوو لایەن بەرژەوەندیان له هەموو روویێکەوە هاوبەشە، جا هەر کردەیەکی چ ئەرێنی یان نەرێنی له رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بێتە پێش بەر له هەموو شتێكدا هەولێر ژمارە یەکه بۆ پاریس ئەگەر چی بەیروتیش بۆ پاریسیەکان گرینگی هەیه، بەڵام سەقامگیری و سیاسەتی حەکیمانەی هەولێر وای له سیاسەتی فەڕەنسا کردووە که چاویان بخەنه سەر هەولێری قەڵا. سیاسەت و رێڕەوی دیپلۆماسی بەرژەوەندییە، ئەم بەرژەوەندییانه بێگومان هاوبەشن له هاوبەشیشدا هەنگاوکان به رێتمێکی راستەڕێی سەقامگیری دەهاوێژرێن. به هەموو پێوەرێك سەردانی ماکڕۆن بۆ هەولێر و کۆبوونەوە لە گەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکی هەرێم و حکومەت زۆر له هاوکێشەکان دەگۆڕێت کوردستان دەبێتەوە وێستگەیەکی گرینگی دیپلۆماسی و سیاسی له ناوچەکەدا.

 




دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی پەروەردە بۆ قوتابیان و خوێندكاران: دووربن لەو فریودانانە

SATURDAY, 20 APRIL 2024 11:04:15

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی پەروەردە راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، لەڕێی چەند پەیج و ئەكاونتێكەوە قوتابیان فریو دەدرێن، بۆیە لەگەڵ ئاسایش هاوئاهەنگی دەكرێ‌ بۆ رووبەڕووبوونەوەی تاوانكاری لەو شێوەیە.

 
وەزیری بازرگانی ھەنگاوەکانی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ بۆ KDP ئاشکرا دەکات

FRIDAY, 19 APRIL 2024 21:04:30

ھەولێر-KDP.info- وەزیری بازرگانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕی وەرگرتنی گەنمی ھەرێمی کوردستان لەلایەن بەغدا دیاری نەکراوە، بڕیاریشە حکوومەتی ھەرێم و بەغدا بە ھەماھەنگی بڕەکە دیاری بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش خۆمان ئامادەکردووە.

 
شاخەوان عه‌بدوڵڵا بۆ KDP: دەرکردنی ئەو ماڵە کوردانەی خانەقین ڕاگیرا

THURSDAY, 18 APRIL 2024 23:04:20

ھەولێر-KDP.info- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی، دەرکردنی ئه‌و ماڵە کوردانه‌ی لە خانووی شارەوانی بوون کە بڕیاری لێدرابوو راگیرا.

 
ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن نوژەن دەکرێتەوە

THURSDAY, 18 APRIL 2024 20:04:17

سۆران _KDP.info_بەڕێوەبەری چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: بە بڕیاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕێگای نێودەوڵەتی ھامڵتۆن لە نێوان ھەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران نوژەن دەکرێتەوە.‌

 
پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە شاندێکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان کرد

THURSDAY, 18 APRIL 2024 17:04:30

ھەولێر-KDP.info- شاندێکی  کۆمەڵەی دۆستایەتی  کورد و ئەڵمان سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیان کرد و هۆشیار سیوەیلی، بەرپرسی مەکتەب و ژمارەیەک لە ستافی دێسک و یۆنیتەکانی مەکتەب  پێشوازیان لێ کردن.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact