Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 7 JUL 2025 00:35 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری ناوخۆ: فەرمانی سەرۆكی حكوومەت جێبەجێ دەكەین
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە ئەو هێزانەی لە ناوچە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستاندا خۆیان سەپاندووە، هۆكاری سەرەكیی بۆردومان و تۆپبارانەكانكردنی ئەو ناوچانەن.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە پرێس كۆنفرانسێكدا رایگەیاند، لە كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگارانی هەولێر و دهۆك، بڕیار درا لەسەر هەیكەلیەتی ئیدارە سەربەخۆكان بە گشتی پێداچوونەوە بكرێت، هەیكەلیەتەكە ڕێك بخرێتەوە و ئیدارەی زاخۆ و سۆرانیش لەسەر ئەو بنەمایە دروست بكرێت. لە رووی داراییەوە دۆخی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە بە گشتی لەبار نییە بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان لەو ئیدارانە، بەڵام ئەوانەی پەیوەندییان بە خزمەتگوزاریی پێویست و ڕۆژانە هەیە بۆ ناوچەكە، بڕیاردرا پێشنیار بۆ ئەنجوومەنی وەزیران بەرز بكرێتەوە. لە رووی بودجەی پێویست، پێشنیازی خۆمان كردووە. لە رووی دامەزراندن و میلاكاتەوە پێویستە دەسەڵات بە وەزارەتەكان بدرێت بۆ گواستنەوەی میلاكاتی پێویست.

ڕوونیشی كردەوە كە لە كۆبوونەوەكەدا ”بە پێویستمانزانی بڕیارەكە وەكوو خۆی جێبەجێ بكرێت. لێژنەیەك بە نوێنەرایەتیی (وەزارەتی ناوخۆ، دارایی، پارێزگارەكانی هەولێر و دهۆك لەگەڵ دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران) پێكهێندراوە تا هەنگاو بە هەنگاو دیراسەی جێبەجێكردنی بڕیارەكە بكرێت.

دروستكردنی دوو ئیدارەی تازە كاتی پێویستە، بەڵام فەرمانی سەرۆكی حكوومەت جێبەجێ دەكەین كە پەلە بكرێت لە جێبەجێكردنی ئەم بابەتە.

ئاماژەشی بەوەش كرد كە زۆر شوێن هەن گرنگن و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیش زۆر گرنگییان پێ دەدات، لە ئایندەدا ئەگەر دۆخەكە لەبار بێت چەند شوێنێكیتریش دەكرێنە ئیدارەی سەربەخۆ، بڕیاریشمانداوە چەندین بەڕێوەبەرایەتیی گرنگ لە ئاكرێ و بەردەڕەش بكەینەوە.

لە بەشێكی دیكەی پرێس كۆنفرانسەكەیدا، وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باسی لە ئەو مووشەكانە كرد كە دوێنێ لە ناوچەكانی سنووری كەركووكەوە ئاراستەی سنووری هەولێر كراون و گوتی: لەبارەی ئاراستەكردنی چەند مووشەكێك بۆ سنووری هەولێر كەس دەستگیر نەكراوە، ئەوەی باس دەكرێ ئۆتۆمبێلەكە لە سنووری كۆنتڕۆڵی هێزەكانی فیدراڵی بووە، هیوادارین ئەوان ڕێگر بن بۆ ئەوەی چیتر ئەم رووداوانە دووبارە نەبنەوە، ناكرێ تا سەر پایتەخت و هەرێمی كوردستان لە سنووری ژێر كۆنتڕۆڵی حكوومەتی فیدڕاڵییەوە ڕووبەڕووی ئەم هێرشانە ببێتەوە. پێویستە سنوور بۆ ئەوانە دابنرێت كە دەیانەوێ كێشە بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق دروست بكەن.

لەبارەی بۆردومانەكەی دوێنێی پێنجوێن لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، ڕێبەر ئەحمەد رایگەیاند: ماوەیەكی زۆرە لە زۆر شوێنیتری هەرێمی كوردستان ئەم بۆردومانانە هەن، ڕەنگە بۆ ئەو ناوچەیە نوێ بێت، بەڵام چەندان ساڵە داوا دەكەین كە كێشەكان بە گفتوگۆ چارەسەر بكریت و هەرێمی كوردستان نەكرێتە گۆڕەپانێك بۆ كێشەیەك كە هیچ پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە نییە، ئەو هێزانەی خۆیان لەو ناوچانەدا سەپاندووە هۆكاری سەرەكیی هێرشەكانن و پێویستە بارگە و بنەیان تێك بنێن بۆ ئەوەی خەڵكی ئێمە تووشی هێرشكردن نەبن و بیانوو نەدەنە دەست و كێشە بۆ خەڵكی كوردستان دروست بكەن“.




دوایین هەواڵەکان

"ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان توند کراون"

SUNDAY, 06 JULY 2025 22:07:00

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێکی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەڵێ، ڕێوشوێنەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان توند کراون و دوو سەنتەری شیاندنیش دەکرێنەوە.

مەسروور بارزانی پەیامێكی هاوخەمیی بڵاوكردەوە

SUNDAY, 06 JULY 2025 21:07:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوخەمی و سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی ئەمڕۆی ویلایەتی تێکساسی ئەمەریکا کرد.

 

سه‌رۆكی ھەرێمی کوردستان و ئه‌لمه‌شهه‌دانى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ ده‌كه‌ن

SUNDAY, 06 JULY 2025 17:07:36

ھەولێر-KDP. info - پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2025/7/6 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیى له‌ به‌ڕێز مه‌حموود ئه‌لمه‌شهه‌دانى، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و شاندێكى یاوه‌رى كرد.

"ئاوی میوەی سروشتی خۆمانە بەرهەم دێنن"

SUNDAY, 06 JULY 2025 16:07:32

دھۆک-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی دھۆک دەڵێت، لە پارێزگای دھۆک ئەمساڵ دوو کارگەی دروستکردنی ئاوی میوە، میوە لە جووتیاران وەردەگرن و ئاوی میوەی سروشتی بەرهم دێنن.

 
"سه‌رۆك بارزانی: منیش به‌ ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی هه‌ڵه‌بجه‌ بزانن"

SUNDAY, 06 JULY 2025 15:07:31

هه‌ڵه‌بجه -KDP.info- ڕۆژی شه‌ممه‌ 5/7/2025 ئه‌نجوومه‌نی پشتیوانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانیان كرد، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه‌ وێڕای ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی و سیاسه‌ته‌كانی به‌نیسبه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌، كۆمه‌ڵێك داواكارییان خستە ڕوو، سه‌رۆك بارزانیش پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ و پرۆسه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ربڕی."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact