Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 SEP 2021 01:25 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

وەبەرھێنان لە کەرتی کشتوکاڵدا لە بەرزبوونەوەدایە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بریکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێم ده‌ڵێ، "به‌هۆى ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یى که‌له‌ کابینه‌ى نۆیه‌مدا   بۆ بره‌ودان به‌که‌رتى کشتوکاڵ و بووژانه‌وه‌ى ژێرخانى ئابوورى  دانرا له‌ ئێستادا توانراوه‌ ئاستى وه‌به‌رهێنان له‌که‌رتى کشتوکاڵ بۆ ھەشت لەسەد به‌رز بکرێته‌وه‌، هه‌وڵەکان به‌ ئاڕاسته‌یه‌ک نراون که‌ له‌ چه‌ند ساڵى دابێ کوردستان ده‌بێته‌ سه‌به‌ته‌یه‌کى خۆراکى گرینگ بۆ ناوچه‌که‌ و ته‌نانه‌ت عێراقیش".

که‌ریم سلێمان، بریکار وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێم، به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند:" له‌ چوارچێوه‌یه‌یى ئه‌و سیاسه‌ته‌ى که‌  حکوومه‌تى هه‌رێم و وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ گروتیانه‌ته‌ به‌ر توانراوه‌ له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک سێکته‌ر کارى گرنگ بکرێت و ده‌ره‌نجامى ڕون هه‌بێت، له‌وانه‌ پرۆژه‌ى به‌بازاڕکردنى گه‌نمى جوتیاران له‌ هه‌ریه‌ک له‌شاره‌کانى هه‌ولێر و سلێمانى و له‌ ئاینده‌یه‌کى نزیکیش به‌ردى بناغه‌ى هه‌مان پرۆژه‌ له‌دهۆک داده‌نرێت، ئه‌مه‌ ڕۆڵى گه‌وره‌ى هه‌بوو له‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ى گه‌نمى جوتیاران و به‌بازاڕکردنى, به‌مه‌ش جوتیاران کێشه‌ى ساغکردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌کانیان نه‌ما، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ به‌پیشەسازیکردنى به‌رهه‌مه‌ کشتوکاڵییه‌کان له‌وانه‌ کردنه‌وه‌ى  کارگه‌ى دۆشاوى ته‌ماته‌ له‌ شاره‌زوور له‌ قوتونانى جۆره‌

جیاوازه‌کانى به‌رهه‌مى کشتوکاڵى، به‌ده‌ر له‌وه‌ش له‌ حکومه‌تى عێراق ڕێکه‌وتین بۆ هه‌نارده‌کردنى به‌رهه‌مى زیاده‌ى جوتیاره‌کانمان بۆ ناوه‌ڕاست و باشوورى عێراق به‌وه‌ش ده‌توانین بڵێین ئه‌مساڵ جوتیاران کێشه‌ى ساغکردنه‌وى به‌رهه‌مه‌کانیان نه‌بووه‌".

گوتیشى:" بێگومان وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ نه‌وه‌کو له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆ به‌ڵکو ئێستا له‌سه‌ر ئاستى ده‌ره‌وه‌ش له‌ هه‌وڵداین بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌زمونى سه‌رکه‌وتى ووڵاتان له‌ بوارى کشتوکاڵ تازه‌ترین هه‌وڵ هاتنى شاندێکى ڕاوێژکارى هاتنه‌ هه‌رێم و لێکتێگه‌یشتنێک واژۆکرا بۆ وه‌به‌رهێنان له‌ که‌رتى کشتوکاڵ له‌سه‌رجه‌م پارێزگاکانى هه‌رێم ھەیە، بۆ ئه‌وه‌ش تیمه‌ هۆله‌َندییه‌که‌ سه‌ردانى مه‌یدانیان ده‌بێت بۆ ئه‌و ناوچانه‌".

بریکارى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵى هه‌رێم ڕونیشى کرده‌وه‌," یه‌کێکى دیکه‌ له‌ هه‌وله‌َکانى وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ  واژۆکردنى ڕێکه‌وتنامه‌یه‌که‌ له‌گه‌ڵ سه‌نته‌رى توێژینه‌وه‌ى هۆڵه‌ندا بۆ هێنانى بنه‌تۆوى په‌تاته‌یه‌ که‌ئه‌م جۆره‌یان زیاتر بۆ بابه‌تى پیشه‌سازیکردن سوودى لێوه‌رده‌گیرێت، بۆ ئه‌وه‌ش کارگه‌ى تایبه‌ت به‌ فینگه‌رو جبس داده‌مه‌زرێت، جگه‌ له‌وه‌ش کارگه‌ى دۆشاوى هه‌ریر به‌شێوه‌یه‌کى پێشکه‌وتوو به‌ ئاماده‌بونى سه‌رۆکى حکومه‌تى  هه‌رێم ده‌کرێته‌وه‌".
ئەرسەلان ئه حمەد




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى: به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له‌ زۆر بواردا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 21:09:21

له‌نده‌ن-KDP.info- پاش دوا وێستگه‌ى سه‌ردانى بۆ له‌نده‌ن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى به‌ریتانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك هه‌رێمى كوردستان، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا گوتى:

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌كادیمیاى ساندهێرستى سه‌ربازى ده‌كات

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 20:09:32

له‌نده‌ن-KDP.info- له‌ دوا وێستگه‌ى سه‌ردانیدا بۆ له‌نده‌ن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى ناسراو له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك قوتابیى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌ خوێندن و پێگه‌یاندن و خول و ڕاهێنانه‌كانیدا به‌شدارن و گه‌وره‌ترین ئه‌كادیماى سه‌ربازیى به‌ریتانییه‌.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 18:09:31

له‌نده‌ن-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌دیم زه‌هاوى، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌.

بۆچی گرنگە دەنگ بە پارتی بدەیت

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 17:09:54

بێستون مەسعوود ساڵەیی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن كۆبووه‌وه‌

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 16:09:46

له‌نده‌ن-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن به‌ گه‌رمى له‌لایه‌ن به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیاوه‌ له‌ ئۆفیسى خۆى له‌ تێن داونینگ ستریت، پێشوازى لێكرا.



 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact