گفتوگۆی ئه‌مه‌ریكا و عێراق پێی ناوه‌ته قۆناغێكی نوێوه، سه‌ركرده عێراقییه‌كان له‌ژێر فشاری گرووپه چه‌كدار و میلیشیایییەكاندا داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ده‌كه‌ن، شاندی عێراق بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی ناوەیاستی ئه‌م هه‌فته‌یه له واشنتۆن گفتوگۆ ده‌كه‌ن. سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناچار كراوه به پاكێجێكی نوێوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی واشنتۆن گفتوگۆ بكات، ئه‌ویش بژارده‌ی كشانه‌وه‌یانه له عێراق و قسه‌كردنه له‌سه‌ر دۆخێكی نوێ له ناوچه‌كه.
گه‌ڕی چواره‌می گفتوگۆی ستراتیژیی نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق به‌رێوه ده‌چێت, ڕۆژی دووشەممه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، وه‌ك سه‌رۆكی شاندی عێراق ده‌چێته واشنتۆن، چوار كوردی له‌گه‌ڵدایه کە گرنگترینیان فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و فه‌وزی هه‌ریری، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان و ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانە. فوئاد حوسێن زیاتر له‌و بارەیەوه قسه ده‌كات و به میدیاكانی گوتووه، ھێزێكی كه‌می چه‌كداریی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هه‌یه، ئەوانەی ھەشن بڕیارە به گوێره‌ی خشتەیەكی كاتی بكشێنه‌وه. لەگەڵ ئەوەشدا پەیوەندیی ئابووری پرسێكی گرنگی نێوانیانە و ھەرێمی كوردستانیش لایەنێكی سەرەكیی ئەو گفتوگۆیانەیە.
كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌س نییه، ئه‌مه‌ریكا پێی وایه كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌لایه‌ن گرووپه چه‌كداره‌كانه‌وه كراوه‌ته ئامانج و، ئه‌مه دڵه‌راوكێی بۆ كۆشكی سپی درووست كردووه، ڕه‌نگه پێیان وابێت كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه له عێراق ڕه‌خنه‌یان لێ بگیرێت كه ده‌بێت عێراق ئه‌و گه‌ره‌نتییه بدات كه بتوانێت پارێزگاری له سه‌روه‌ریی خاكی خۆی بكات، له ئاستی باڵای عێراقه‌وه ناوه‌رۆكی كۆبوونه‌وه‌كان باس نه‌كراوه، به‌ڵام گفتوگۆكان تایبه‌ت نابن به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ڵكوو باسی هه‌ماهه‌نگی و پرسی دیپلۆماسی و ڕێككه‌وتنی نوێ ده‌كرێت له ئاستی ئابووری و په‌روه‌رده‌یی و كلتووری و بنیادنانی عێراق گرنگترین لێكه‌وته‌كانی پێش گفتوگۆكانی واشنتۆن و به‌غداش له‌و بارەیەوه ئه‌مانه:
یه‌كه‌م: د. فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە میدیای ئەمەریکای ڕاگەیاندووە: "پێویستیمان بە سەربازی دیکە نییە بۆ عێراق، چونکە لە ڕاستیدا ژمارەی پێویستی ئەو سەربازانە هەن، ئەوەی پێویستمانە هاوئاهەنگییە لە بواری هەواڵگریدا، پێویستیمان بە هاوکاریی ئەمەریکایە لە ڕاهێناندا، دەمانەوێت هێزەکان هاوکارمان بن لە ئاسمانەوە.''
دووه‌م: هێشتا ڕوون نییە، پلانی ئەمەریکا گوشار و ڕەخنەی سەر کازمی کەم دەکاتەوە، یان نا، بەڵام هەر ڕاگەیەندراوێک لەبارەی کەمکردنەوەی ڕۆڵی سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق، گرووپی چەکداری نزیکی ئێران لە عێراق دڵخۆش دەکات، لە کاتێکدا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر ئەمەریکا لە ناوچەی جیاوازی عێراق و هەرێمی کوردستانیش.
سێیه‌م: ناوه‌رۆكی كشانه‌وه‌كه ڕوون نییه، ئایا هێزی شه‌ڕکه‌ری ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوه‌تی له عێراق و كوردستان ده‌كشێنه‌وه، یان ژماره‌یان كه‌م ده‌كرێته‌وه، یان ئه‌و هێزه شه‌ڕكه‌رانه‌ی له سیسته‌می به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا له كوردستان و عێراق كار ده‌كه‌ن بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی درۆنه‌كانی حه‌شد ده‌مێننه‌وه، یان ده‌ڕۆن، چونكه واشنتۆن بەڵێنی پارێزگاری له بنكه و سه‌ربازه‌كانی داوه."
چواره‌م: لێكه‌وته‌كانی حكوومه‌تی عێراق چۆن ده‌بێت بۆ دوای ڕێككه‌وتن، ئه‌گه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه به‌دڵی گرووپه میلیشیاكان نه‌بوو، چاره‌نووسی مسته‌فا كازمی چی ده‌بێت؟ به‌تایبه‌ت كه ئێستا پشتیوانیی ئه‌مه‌ریكای به‌ده‌ست هێناوه، ئه‌و گرووپانه هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌كه‌ن.
پێنجه‌م: هه‌رێمی كوردستان وه‌ك لایه‌نی گرنگی گفتوگۆكان تێبینی و سه‌رنجی چی ده‌بێت؟ به‌تایبه‌ت گه‌ره‌نتی له پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستان و دوورخستنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان؟
شه‌شه‌م: وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی ئەنتۆنی بلینکن و فوئاد حوسێن، وەزیرانی دەرەوەی ئەمەریکا و عێراق بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە، "ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەمڕۆ لەگەڵ فوئاد حوسێن، وەزیر دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی گفتوگۆی ستراتیژی، لە واشنتن دی سی، کۆ بوونەوە و جەختیان لەو بنەمایانە کردەوە کە هەردوولا لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ستراتیژیدا لەسەری ڕێک کەوتوون. ڕاگەیێەندراوی وەزارەتی دەرەوە ئاماژە بەوە دەکات کە واشنتن پشتیوانی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانیش دەکات کە بڕیارە تشرینی یەکەمی ئەم ساڵ ئەنجام بدرێن. هاوکات فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق گوتی ئەوان هیواخوازن کە ئەنجامی گفتوگۆ ستراتیژییەکان لە بەرژەوندیی هەردوو وڵات‌دا بن. گوتیشی، جگە لە بواری سەربازی، دانوستاندنەکان بواری ئابووری، تەندروستی، بازرگانی، وزە و چەندین بواری دیکەش لەخۆ دەگرن."
پرسیاری گرنگ ئه‌وه‌یه كه هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی چی ده‌بێت له دیالۆگی ستراتیژی به‌غدا و واشنتۆن؟ سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای دیپلۆماسی له كوردستان بۆ ماڵپەڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌وردی باسمان له‌وه كردووه كه ئه‌مه‌ریكا له بابه‌تی وزه كۆمپانیاكانیان له هه‌رێمی كوردستان ده‌توانن ڕۆڵ ببینن و گرنگی زۆریان ده‌بێت. جیا له‌وه‌ش، له پرسی ئابووریدا ئه‌مه‌ریكا پێشووتر لێکگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ عێراق كردووه له‌سه‌ر پرسی ئابووری و په‌روه‌رده و پیشه‌سازی و، ئه‌مانه ده‌توانن ببنه بنه‌مایه‌كی گرنگ له ناوچه‌كه، به‌ڵام عێراق تا چه‌نده ئه‌م خواسته‌ی هه‌یه؟ ئه‌مانه هێشتا له قۆناغی گفتوگۆدان".
عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراقی و كوردستانییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "كوردستان به‌شێكه له عێراق، ئه‌مه‌ریكاش وه‌ك به‌شێك له عێراق مامه‌ڵه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كات، به‌ڵام واقعی كوردستان له ڕووبه‌رووبوونه‌وه‌ی تیرۆر و داعش و مامه‌ڵه‌ی دیپلۆماسی و ئارامیی كوردستان وای كردووه كه تایبه‌تمه‌ندی هه‌بێت و بابه‌تی كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌یوه‌ندیی به ڕێككه‌وتنی واشنتۆن – و به‌غداوه هه‌یه، ئێمه ده‌بێت هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگرین، به‌دیلی بۆ دابنێین و بزانین ئەگەر ئه‌مه‌ریكا كشایه‌وه به‌دیلیمان چی ده‌بێت، چۆن مامه‌ڵه ده‌كه‌ین. گرنگه چاومان له‌سه‌ر ئه‌وه بێت كه زلهێزانی جیهان وه‌ك چین و به‌ریتانیا و وڵاتانی ئه‌ورووپایی و ڕووسیا به‌رده‌وام چاودێریی دۆخی عێراق بكه‌ن له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش گرنگە ڕۆڵی ئه‌مانه ون نه‌بێت و له ناوچه‌كه و ئارامیی كوردستان و عێراقیش بۆ ناوچه‌كه و ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرنگ ده‌بێت، له‌و ڕوانگەیەوه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كوردستان ده‌یه‌وێت ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه بپارێزێت، ئه‌ورووپاش سیاسه‌تی خۆیان له چوارچێوه‌ی سیسته‌می سه‌ربازیی ناتۆ و هاوپه‌یمانیی سیاسیی ئه‌مه‌ریكایه، ئه‌وانیش ده‌توانن ڕۆڵی خۆیان له ناوچه‌كه ببینن.''
یه‌كێكی دیكه له ئه‌گه‌ره‌كان باس له‌وه ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌نگه هه‌ڵبژاردنه‌كان له كاتی خۆیاندا نه‌كرێت، عه‌لی حوسێن گوتیشی: "به‌پێی لێدوانه‌كانی كۆمسیۆن، هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌كرێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت. به‌پێی لێدوانی حكوومه‌تیش به هه‌مان شێوه كه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ده‌كرێت و گۆڕانكاریی به‌سه‌ر نایه‌ت، به‌ڵام له ئه‌رزی واقعدا به‌ڕاستی كشانه‌وه‌ی سه‌در له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ریی ده‌بێت و سه‌در قورساییی خۆی هه‌یه له پرۆسه‌ی سیاسی و ئه‌و دۆخه نائارامه‌ی له‌به‌غدا هه‌یه و كۆنترۆڵی میلیشیاكان وای كردووه كه حكوومه‌ت له زۆر شوێن پاشه‌كشه بكات و نه‌توانێت كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكات، ئه‌مانه‌ن ئاماژه‌ی ئیجابی نین كه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا بكرێت و چاوەڕوانی ئومێد ناكرێت، بەڵام ڕه‌نگه چاوەڕوانی دۆخی خراپتر بكرێت، چونكه دۆخی ئابووری و سیاسی و ئه‌منیی عێراق خراپه، به‌تایبه‌ت هه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌م دوایییه‌ی داعش، لێره و له‌وێش باس له‌وه ده‌كرێت كه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ناكرێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چوونی شاندی عێراق بۆ ئه‌مه‌ریكا و دانیشتنیان له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاینده‌ی په‌یوه‌ندیی عێراق و ئه‌مه‌ریكا دیاری ده‌كات بۆ مانه‌وه‌یان له عێراق و كوردستان و ئه‌مانه كاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی بۆ داهاتووی ناوچه‌كه و، ئاسان نییه به‌ڕه‌هایی باس له‌وه بكرێت، هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، یان ناكرێت، هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت و كۆمسیۆن ده‌ڵێن له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، به‌ڵام له‌سه‌ر ئه‌رزی واقعی عێراق، به‌هۆی ناڕازیبوونی خه‌ڵك و ئه‌گه‌ری خۆپێشاندان و خراپیی گوزه‌رانی خه‌ڵك چاوەڕوانی دۆخێكی دیكه‌ی ئاڵۆزی ده‌كه‌ین له عێراقدا، جا ئه‌و دۆخه خۆپێشاندانێكی به‌هێزه له سه‌رتاسه‌ری عێراق (خوانه‌خواسته شه‌ڕی ناوخۆیه له‌ناو شیعه‌كان) بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌مانه بكرێت له عێراقدا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عێراق و كوردستانیش ده‌بێت".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی پارتی له هه‌ڵبژاردنه‌كان، له كاتێكدا دۆخی كه‌ركووك و شنگال و مووسڵ و خانه‌قین و دیاله جێگر نییه، ئه‌وه‌ی خسته ڕوو: ''وه‌ك پارتی هیچ بڕیارێكمان نه‌داوه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، پارتی به‌شێكه له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق و هه‌ر بڕیارێك بدرێت له كوردستانه‌وه به یه‌كه‌وه گرنگه بڕیاری له‌سه‌ر بده‌ین نه‌ك وه‌ك حزبێكی سیاسی به‌ته‌نیا، چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنیش بكرێت ده‌بێت لایه‌نه كوردستانییه‌كان هه‌وڵ بده‌ن كۆده‌نگی درووست بكه‌ن، مه‌رج نییه له هه‌موو بابه‌ته‌كان كۆك بین، به‌ڵام گرنگه له پرسه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان به‌شدار بین و هه‌وڵ بده‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه عێراقییه‌كان بگه‌ینه لێکگه‌یشتن، هه‌رچه‌نده دۆخه‌كه له به‌غدا و به‌سره زۆر خراپه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان دۆخێكی تایبه‌ت و ئارام و جێگر هه‌یه و ئه‌مانه خاڵی گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین له‌سه‌ر یه‌ك بنه‌ما سه‌رجه‌م حزبه كوردستانییه‌كان بڕیار بده‌ین".
به‌شێك له بۆچوونه‌كان به‌تایبه‌ت له ئه‌مه‌ریكا پێیان وایه ئه‌گه‌ر هێزی ئه‌مه‌ریكا بكشێته‌وه، ڕه‌نگه هێزی ناتۆ له عێراق جێگر بكرێت، به‌تایبه‌ت كه ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ی میلیشیاكان به‌رده‌وامه و په‌لاماری داعش به‌رده‌وامه، له ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یمانان و هاتنی هێزی ناتۆ، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه عێراقی و كوردستانییه‌كانی پارتی ده‌ڵێت: "گفتوگۆكان دیاری ده‌كات كه چۆن دۆخی عێراق تا ئێستا وایه و یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕێككه‌وتنه دیاری ده‌كات كه مانه‌وه‌ی هێزی ئه‌مه‌ریكا چۆنه و چۆنیش ده‌كشێته‌وه، به‌ڵام نوێنه‌رانی كوردستان له چوارچێوه‌ی شاندی به‌غدا بۆ واشنتۆندا هەن و هه‌بوونی نوێنه‌رانی كورد له‌و شاندەدا گرنگه، هه‌م به‌شداری و هه‌م لێکگه‌یشتنه‌كان گرنگه بۆ پێگه‌ی كوردستان".
هاوكات جۆی هوود، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە هەژماری تایبەتی خۆیان لە تویتەر، باسی لە ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و هەرێمی کوردستان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەروەها گەڕی نوێی دیالۆگی ستراتیژیی نێوان ئەمەریکا و عێراق کردووە، کە ئێستا لە واشنتن بەڕێوە دەچێت و، ڕایگەیاندووە، سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکان لە شەڕی دژ بە داعش.
جۆی هوود ڕاشیگەیاندووە، ئەمەریکا ستایشی ڕۆڵی گەلی کوردستان دەکات لەو دیالۆگەی لە نێوان ئەمەریکا و عێراقدا بەڕێوە دەچێت.
عه‌لی حوسێن ده‌ڵێت: "ڕۆڵی سه‌رۆك بارزانی له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كان گرنگن و سه‌رۆك بارزانی له ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌تی عێراق له ئاستی جیهانیش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، سه‌رۆك بارزانی عاملی ئارامییه له ناوچه‌كه و ڕۆڵی ئه‌وان له شه‌ڕی داعش و ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ی تیرۆر و په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی كاریگه‌ر و به‌هێز بووه، بۆیه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست باسی له گرنگی و به‌هێزیی ئه‌و ڕۆڵه‌ی سه‌رۆك بارزانی كردووه له ناوچه‌كەدا".
ڕاپۆرتی كارزان سه‌باح هه‌ورامی