دهۆک –KDP.info- شارەزایان پێیان وایە هەنگاوەکانی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لەسەر ئاستی دنیا کاری لەسەر دەکرێت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانییەکی گەورەیە بۆ پرسی بەجینۆسایدناساندن.
دلاوەر ئاژگەیی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''هەر لە دەستپێکی کابینەی حکوومەتی هەرێمەوە بریار بوو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کار لەسەر بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان بکرێت.''
گوتیشی: ''ددانپێدانانی پەرلەمانانی وڵاتانی ئەورووپایی بۆ بەجینۆسایدناساندنی کەیسی ئێزدییان دەبێتە هەنگاو و پشتیوانییەکی گەورە بۆ بەرقرارکردنی عەدالەت بۆ ئەم پێکهاتەیە."
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، زیاتر لە ١٨ بڕیار بۆ بەجینۆسایدناسان لەسەر ئاستی وەڵاتانی دنیا هەیە و چەندین پەرلەمانانی دنیاش ددانیان بەم جینۆسایدەدا ناوە.
کرمانج عوسمان، ڕاوێژکاری وەزارەتی داد بۆ پرسە نێودەوڵەتییەکان، دەڵێت: "هەرێمی کوردستان کارێکی گەورە دەکات بۆ پرسی بەجینۆسادناساندن و لە یەکەم ڕۆژی کۆمەڵکوژیی پێکهاتەکانەوە ئەو کارەی کردووە."
هەر دوێنێ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە بڕیاری پەرلەمانی بەلجیکا کرد بۆ ناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان وەکو جینۆساید.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا ڕایگەیاند: ناساندنی کۆمهڵکوژیی ئێزدییان وهک جینۆساید له پهرلهمانی بهلجیکا ههنگاوێکی گرنگه، پێشوازیی لێ دهکهم.
سهرۆكی ههرێمی كوردستان دهشڵێت: هیوادارم پهرلهمانی وڵاتانی دیکهش ههنگاوی وا بنێن و ببێته هاندهرێک بۆ قهرهبووکردنهوه و، گێڕانهوهی مافی خوشک و برایانی ئێزدیمان و جێبهجێبوونی دادوهری بۆ قوربانییان.''
کرمانج عوسمان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''حکوومەتی عێراق لەسەر پرسی پێکهاتەکان کەمتەرخەمە و دەبووایە ئەو وەک وەڵاتێک ئەو کارەی بکردایە."
دەشڵێت: "ئێستا هەنگاوی ددانپێدانانی بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییان لە پەرلەمانانی دنیا هەنگاوێکی گرنگە و دەبێتە ڕێکخۆشکەر بۆ وەڵاتانی تریش کە ددان بەو جینۆسایدەدا بنێن."
کــاروان بــاعەدری