Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 12:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

خوێندنەوەیەکی بنیاتی بۆ کێشەی دەسەڵات
| KDP.info


فەرحان جەوهەر

دەسەڵات هەرلە بەرەبەیانی مێژووە تا ئەمڕۆ، یەک لەهەرە پرسە ئاڵۆزو مەترسیدارەکانی ژیانی مرۆڤایەتییە و زۆرترین پانتایی ئیشکردنی بیرمەندانیش بووە، هەروەها یەک لە هەوڵە سەرەکییەکانی مرۆڤیش بووە بۆ گەیشتن و دۆزینەوەی باشترین شێوازی دەسەڵات کردن، هەموو شارستانییەکان بە کۆن و نوێوە لە گەڕاندا بوونە بۆ چارەسەرێک بۆ ئەم پرسە، تا دواجار شارستانییەتی رۆژئاوا بە هەردوو بزووتنەوەی رێنیسانس و رۆشنگەری، توانیان ئەم پرسە ئاڵۆزە لە رێی دیموکراسییەوە چارەسەر بکەن.

هەرچەندە دیموکراسی وەک میراتی هەموو مرۆڤایەتی لێکدەدرێتەوە، بەڵام زۆرتر رەگەکانی و گەشەکردنی بۆ یۆنانی کۆن دەگەڕێتەوە، بۆیە بە بەشێک لە داهێنانی شارستانیەتی رۆژئاوا حسێب دەکرێت، تەنها لە و وڵاتانەش بەشێوەیەکی باش پڕاکتیزە دەکرێ، کە سەر بەو شارستانیەتەن، باقی وڵاتانی تر بە تایبەتی رۆژهەڵات، نەیتوانیوە ئەم پرسە چارەسەربکات، بەشێوەیەک کە ببێتە جێگای رەزامەندی و خۆشگوزەرانی خەڵکەکەی، یان گرووپێک یان کەسێک هەمووی بۆ بەرژەوەندی خۆیان قۆرخ دەکەن و خەڵک ملکەچی خۆیان دەکەن، یان دەبێتە فەوزا و بێ یاسایی و بێ ئاسایشی.

ئەوەی تا ئەم ساتە لە وڵاتانی رۆژهەڵات دەگوزەرێ ئەم دوو بژاردەیە، نەیانتوانیووە دیموکراسی وەک میکانیزمێک بۆ چارەسەی پرسی دەسەڵات بەکاربێن.

ئەوەی پەیوەستە بە ئێمەی کوردەوە، کە بەشێکین لە رۆژهەڵات و لە زۆربەی گەلانی ناوچەکەش دواکەوتووترین، بە حوکمی کۆمەڵێک هۆکار، کە جێی ئەو باسەی ئێمە نییە، هەندێک جیاوازترە چونکە کورد دەوڵەت نییە، تا بێمنەت بێت و خۆی چۆنی ویست وا دەسەڵات بەڕێوە ببات، ناچارە بۆ ئەوەی مافەکانی و پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەدەست بێنێت، هەرنەبێت دیموکراسییانە بیربکاتەوە، زۆر لە چاودێرانی سیاسی پیانوابوو لە پرسی دیموکراسی، کورد جیاوازتر لە رۆژهەڵاتییەکان و کوولتورەکە خۆی هەنگاو دەنێت، چونکە بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی لێی دەخوازێ.

دوای سەرکەوتنی هێزی هاوپەیمانان لە جەنگی یەکەم و دووەم، دیموکراسی وەک چەمک گەیشتۆتە ناوچەکەی ئێمە، بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردیش وەک بەشێک لە چارەسەر بۆ کێشەکەی کردوویە بە ئامانج، لەگەڵ ئەو وڵاتانەی خاکەکەی داگیر کردووە. هەرچەندە لە سەتەی رابردوو، بە حوکمی باڵادەستی ئایدۆلۆژیای مارکسی لە رۆژهەڵات، کەمترین ئاوڕ لە دیموکراسی دراوەتەوە، چونکە مارکسیەت دژی دیموکراسیە و پێیوایە بەشێکە لەسیستەمی سەرمایەداری و ئەبێ توڕ بدرێت.

دوای سەرکەوتنی بزووتنەوەی کوردایەتی لەو بەشەی کوردستانی عیراق، بە هۆی خەبات و قوربانیدانەکەی و پاڵپشتی ئەو وڵاتانەی، کە بەر لە سەت ساڵ هەر خۆیان خاکەکەیان دابەش کردووە، هەرێمی کوردستان بۆ بەردەوامی خۆی و سەرنج راکێشانی ئەوان، واتە وڵاتانی رۆژئاوا لە نێویاندا وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، باشترین دڵداری لەگەڵ ئەم چەمکەدا کردووە، تا ئێستاشی لەگەڵ دابێت سەرەکیترین دروشمی هەموو حیزبەکانە، بە جیاوازی ئایدۆلۆژیانەوە، لەوپەڕی چەپ بۆ ئەوپەڕی راست، لە ئیسلامیەکانەوه‌ و بگرە تا پارێزگارەکان، هیچیان لە رووی تیۆرییەوە کێشەیان لەگەڵ دیموکراسی وەک چارەسەرێک بۆ پرسی یەکلاکردنەوەی دەسەڵات نییە، بەڵام لەسەر ئەرزی واقع ناتوانن خۆیان لە پێستی رۆژهەڵاتیانە دەربێنن و هەرکاتێ باو و بۆڕان دەستی پێکرد، دەچنەوە ناو فەڕووە رۆژهەڵاتییەکەیان.

کورد بۆ دەستخستنەوەی ماف و خاکە دابەش کراوەکەی، لێی دەخوازرێ رێگەی دیموکراسی بگرێ، پێموایە رێگەیەکی نزیکترو باشتر لەمەی نییە، چونکە کێشەی کورد تەنها و تەنها لە رێگەی پاڵپشتی کردنی وڵاتانی رۆژئاواوە نەبێت، ناتوانێت خۆی بەته‌نها خاکە داگیرکراوەکەی دەست بکەوێتەوە و پرسەکەی چارەسەربکات، بۆ وەدەستهێانی پاڵپشتی ئەوانیش بۆ کێشەی کورد، جگە لە دیموکراسی رێگایەکی تری نییە، کە زامنی مانەوە و سەرکەوتنی هەموو بزووتنەوەی کوردایەتی لە هەموو پارچەکان بکات، ئایا کورد ئەم رێگایە دەگرێت و بەردەوام دەبێت لەسەری، یان دەبێتەوە کوڕە رۆژهەڵاتییەکە، سیگناڵەکان خرابن.

 




دوایین هەواڵەکان

هه‌نگاوه‌كانی کابینەی نۆیه‌م بۆ سەقامگیری ئاسایشی خۆراكی هه‌رێمی كوردستان

FRIDAY, 11 JULY 2025 10:07:44

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 
کابینەی نۆیه‌م بۆ پاراستنی ئاسایشی ئاو هەنگاوی ستراتیژیی ناوه‌

FRIDAY, 11 JULY 2025 10:07:58

ھەولێر-KDP.info- لە ساڵی 2019 کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسروور بارزانی پێکهێندرا، دوای سوێندخواردنی لە بەردەم نوێنەرانی خەڵكی کوردستان، کارنامەیەکی پڕ لە پلان و ئامانجی درێژخایه‌نى پێشکەش بە نوێنەرانی خەڵكی کوردستان کرد و ئامانجی خودی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمیش، کوردستانێکی بەهێز بوو.

 
سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact