Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 JUL 2025 01:37 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەولێر شکۆی پارێزراوە هەر سەرفراز دەمێنێتەوە
| KDP.info


د.محمد خدر مولود 

ماوەیەکە یارییەکان لە ناوچەی ئێمە و هەرێمی گڕگرتووی رۆژهەڵاتی ناوینەوە تا سنوری چین دەستی پێ کردووە، کارتە سیاسییەکانی یارییەکە لەدوای هاتنی جۆ بایدن سەرۆکی تازەی ئەمریکا، لەوانەیە بەدڵ وخواستی کەسان و گڕوپ گەلێک نەبێ. 

لە ئەفغان دوای بیست ساڵ و زیاتریش ئەمریکییەکان دەکشێنەوە، لەگەڵ کشانەوەیاندا گرفت و قەیران گەلێک بۆ خودی ئەفغان و روس و ئێران و تورکەکان و ئازەرو ئەرمینا و تەواوی ناوچەکە جێدێڵن.

بۆیە گەر تورک و فارس و ڕووس دواتر چینییەکان گەر لەم پرۆسە سەیرە چاوەڕوانەکراوەیەدا نیگەران بن، ناحەق نین. 

لەم پرۆسەیە تازەی بایدندا، ئێران و ڕووسەکان زیاتر لەوانی تر گێچ کەوتۆتە کەوڵیان و حەجمانیان لێ بڕاوە، ترس لە نادیاری خەوی لێ  زڕاندوون. 

لەکاتێکدا ئێرانییەکان، مەبەست لێی خەڵکە ڕەش و رووتەکە کە زۆرترین ژمارەی دانیشتووانی ئەو وڵاتەن، بە هاتنی سەرۆک کۆماری تازەیان بە گومانەوە دەڕواننە ئایندە و لە سەرەوەی تورکیایش، نزیکبوونەوەی کەشتیە زەبەڵاحە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی ناتۆ لە دەریاری ڕەشی کەنارەکانی دوورگەی کریمای ئوکرانیای داگیرکراو لەلایەن رووسەکانەوە بۆ ڕووسیا ئاماژە و هێمای تر دەگەینێ، لەکاتێکدا ئەو گوتە راشکاوەی سێرگی لافرۆڤی پیاوە پۆڵاین و وەزیری دەرەوەی ڕووسەکان بۆ هەولێر سەنەدێکی ترە، کە دەڵێ :

بە کوردەکانی سووریامان گوتووە، هەرێمی کوردستان و هەولێر پرسی ئێوەی پێ چارەسەردەکرێ، بەو گوتەیە لافرۆڤ نەک هەر بەڕەکەی لەبن پێی پەکەکە دەرهێنا، بەڵکو ئاماژەی بە ئەنقەرەی ئەردۆگانیش دا کە بێ هەولێر پرسی کورد لە سوریا  چارەسەری ئاسان نییە. 

لەم کەین و بەینەدا، هەروا لەم بگرەو بەردە سیاسییەدا هەولێر و کوردستان وێڕای گەمارۆدراو بە قەیرانی مووچە و بوودجە و بژێوی ژیانی خەڵکە تێکۆشەرەکەی، پێ لە تەختی چروکی شەڕی براکان نانێ و پێڕەوی سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک و رابەری مەسعود بارزانی دەکات.

پێڕەوی ئەو دوو گوتە مێژووییە نەخشێنراوە مەزنە دەکات کە ڕاشکاوانە بەڕووی کۆمەڵگای کوردستانی و جیهانی رایگەیاندوە: "بۆیە سەرۆکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانم قبووڵ کرد تا شەڕی براکوژی حەڕام بکەم". "ساڵێک گفتوگۆباشترە، لە ساتێک شەڕ". 

ئەم دوو گوتە مێژووییە، لە دوو ئان و ساتی گرنگ دا گوتراون، ماناو ئاماژەیان بۆ مێژوو لە هزر و بیری ئێمە و هاوپەیمانانی نیودەوڵەتی و وڵاتانی دەر و درواسێش نەخشێنراوە و لەوساوە بۆ رۆژی ئەمرۆمان لە سەردەمی ئێستای سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستادا بەرنامەی کارن، نەخشە رێگای ئایندەن. 

ئەم سیاسەتە، تێگەیشتنە لە میتۆد و بیردۆزی هەڵگیڕساندن و نانەوەی (ئاژاوە و ئاشووب و وێرانەیی و شەڕ و نەبوون بە ئامرازی شەڕ لە جیاتی ئەم و ئەو)، یا بوون بە هۆکار و پەچەکردار بۆ شەڕی ناوخۆ. 

بۆیە بۆ ئێستای هەولێر و حکومەتی هەرێمی کوردستان، سیاسەتی رابەر و سەرۆک بارزانی تێگەیشتن و بەرچاو ڕوونییە و خۆبواردن و خۆ لێ لادانە لە شەڕی براکان و لە شەڕی بەوەکالەت. 

شەڕی بەوەکالەت و بوون بە پێخوستی شەڕی زلهێزان، چەندە لە بەغدا نزیکە، ئەوەندەش لە هەولێر نزیکتر، بەڵام هەولێر خودان خاوەن و خەمخۆری خۆیەتی، خودان نەخشەرێگا و ستراتیژبینیەتی خۆیەتی و ناچێتە ژێر باری تەلەبیات و داواکاری ئەم و ئەو. 

سەیرکەن هەولێر چەندە وورد بینە، چەندە ژیرترە و چەندە ئایندەبینە، وا بەهێمنی گاڵتە بە نەخشە و پلاندارێژەرانی 16ی ئۆکتۆبەر دەکات و ئێستا لە خەڵکی تر باشتر پێدەکەنی و بزەو دەنیشێتە سەرلێوی، بزەو پێکەنین و گاڵتەکردنی بەو گەڵەکۆمەکییەکی لە16ی ئۆکتۆبەر لێیکرا، دێ.

ئێستا پێکەنینی بەو پەلەپروزێییەی کۆمپانیای نەوتی (پی،بی) بەریتانی دێ کە چەندە  زوو، هێشتا هێرشی حەشد و مەشد قەپۆزیان نەشکابوو خۆی گەیاندە بیرەنەوتاوییەکانی بابەگوڕگوڕ و بای حەسەنی کەرکووک و وا ئێستایش لە بیرەنەوتاوییەکانی باشووری عێراق  حەجمانی نییە و ئیدارە ناکاو بەدوای فرۆشتنی پشکەکانیەتی.

ئەوە ئاهای ڕیفڕاندۆمی سەربەخۆیی کوردستانە،  ئاهوناڵە و حەسرەتی ملیۆنان ڕیفڕاندۆمیانی سەربەخۆیی ئاشتی خوازانەی کوردستانیانە بە نێوچەوان و تەوێڵتاوەن وسواوە. 

تا ئەو رۆژە دێ قسەیەکی تر لەبارەی ئەو پرسەوە دەکرێ ..

هەولێر شکۆی هەمیشە پارێزراوە، بۆیە کە دەدوێ و دێتە دووان: وەک هەمیشەیی شار و ناوچەگەرێتی بواردووە بە کوردستان بوونییەوە سەرفراز و شانازە بۆ ئایندەش شکۆمەند و سەرفرازتر، ڕۆڵی دەوڵەتداری کوردستانی خۆی دەبینێت.  

هەولێر 6-7-2021 

 




دوایین هەواڵەکان

سبه‌ی هەرێمی کوردستان میوانداری بەڕێوەچوونی پرۆسەیەکی گرینگ و چارەنوسساز دەکات

THURSDAY, 10 JULY 2025 21:07:18

ھەولێر-KDP.info- گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەموو ئاسانکارییەک کراوە بۆ بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی چەکدانانی ژمارەیەک چەکداری پەکەکە ده‌شڵێت، هەرێمی کوردستان میوانداری ئه‌م پرۆسە گرنگه‌ دەکات.

 
کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن

THURSDAY, 10 JULY 2025 18:07:10

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان دەڵێت "پەیوەندی نێوان ھەرێمی کوردستان و کەنەدا زۆر باشە و کۆمپانیا کەنەدییەکان دەیانەوێت بێن لە ھەرێمی کوردستان کار بکەن، ئێمەش وەکو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و ئاسانکاری تەواویان بۆ دەکەین." 

 
شانده‌كه‌ی پەرلەمانتارانی دەم پارتی ئەمشەو لە هەولێر دەمێننەوه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 15:07:27

ھەولێر-KDP.info- بۆ بەشداربوون لە رێوڕەسمی چەکدانانی گرووپێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، شاندێکی پەرلەمانتارانی دەم پارتی و کەسایەتییەکانی باکووری کوردستان گەیشتنە هەرێمی کوردستان. 

 
ڕوونكردنەوەیەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:31

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی ناکۆکیی نێوان چەند کەسێک لە سەر کێشەی زەوی و زار، گرژی و نائارامی لە ناوچەی خەباتی سەر بە پارێزگای هەولێر دروست بوو کە بە داخەوە بووە هۆکاری زیانی گیانی و ماددی.

 
بزانه‌ کابینەی نۆیه‌م لە سنووری هەر چوار پارێزگادا چی له‌ بواری ڕێگەوباندا كردووه‌

THURSDAY, 10 JULY 2025 13:07:19

ھەولێر-KDP.info- لە ماوەی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەرۆکایەتی مەسروور بارزانی تەنیا لە کەرتی ڕێگه‌وباندا لە سنووری هەر چوار پارێزگاکە و هەر چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێم، بە درێژایی 2681 کیلۆمەتر ڕێگه‌ دروستکراوە، لە پێناو بەهێزکردنی ژێرخانی ڕێگەوبان و ئاسانی هاتوچۆی هاووڵاتیان و بەستنەوەی ناوچەکان بە یەکتری.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact