Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 18 SEP 2021 00:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
نوێبوونەوە . دادپەروەری . پێکەوەژیان
 

دوو تونێلى دیکە دروست ده‌کرێن
| KDP.info


دەربەندیخان-KDP.info- له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى وه‌زاره‌تى ئاوەدا‌نکردنه‌وه‌ى حکوومەتی هه‌رێمى کوردستان و به‌ بڕیارى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، دوو تونێلى نوێی دیکه‌ له‌ ده‌ربه‌ندیخان دروست ده‌کرێن.

به‌ختیار عه‌بدولڕه‌حمان، قایمقامى قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان، به‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند، له‌ ئێستادا‌ دروستکردنى دوو تونێلى دیکه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ و بە ڕەزامەندیی ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ قه‌زاى ده‌ربه‌ندیخان بڕیارى له‌سه‌ر دراوه‌، کە کاره‌ هونه‌رییه‌کان بۆ ئاماده‌کردنى پڕۆپۆزەڵى پڕۆژه‌که‌ ده‌ستیان پێکردووە و له‌لایه‌ن تیمێکى ئه‌ندازه‌ییه‌وه‌ ده‌رخسته‌ى تێچوون و ماوه‌ى ته‌واوکردنى پرۆژه‌که‌ ئاماده‌ ده‌کرێت، له‌ دواى ته‌واوبوونى رێکاره‌ ئیدارى و یاساییه‌کانیش، ده‌ست به ‌جێبه‌جێکرنى ده‌کرێت.

عەبدولڕەحمان گوتیشی، تونێله‌کان له‌لایه‌ن کۆمپانیایه‌کى تورکییه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێن، شوێنی دروستکردنیشیان نزیک له‌ شوێنێکى ناوچه‌که‌یه‌ که‌ به‌ هه‌سه‌نه‌ کاڕێ به‌ناوبانگه‌، ئه‌گه‌ر بودجه‌ی پێویست ته‌رخان بکرێت و گرفت نه‌یه‌ته‌ پێش، له‌ ماوه‌ى دوو ساڵ و نیودا ده‌توانرێت دروست بکرێن و بخرێنه‌ خزمه‌تى هاووڵاتیانه‌وه‌.

قایمقامى ده‌ربه‌ندیخان ڕوونیشی کرده‌وه‌، دروستکردنى ئه‌و دوو تونێله‌، گرنگیى زۆرى ده‌بیت بۆ ئاسانکاریى هاتوچۆ و که‌مکردنه‌وه‌ى ئه‌و فشار و لۆده‌ى که‌ ئێستا له‌سه‌ر ڕێگاکه‌ هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێته‌ هۆى که‌مکرنه‌وه‌ى دووریى نێوان ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کانى ناوچه‌که ‌(که‌لار، سلێمانى، وارماوا، ده‌ربه‌ندیخان)، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وەی‌ له‌ ڕووى ئابوورییه‌وه‌ سوودى گه‌وره‌ى ده‌بێت، چونکه‌ ده‌ربه‌ندیخان ناوچه‌یه‌کى گه‌شتیاریى دڵفڕێنه‌ و کردنه‌وه‌ى ئه‌م تونێلانه‌ واده‌کات ژماره‌یه‌کى زیاترى گه‌شتیار و هاووڵاتیان ڕوو له ‌ناوچه‌که‌ بکه‌ن، ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕاى بووژانه‌وه‌ى هه‌موو ئه‌و زه‌وییانه‌ى که‌ ده‌که‌ونه‌ نزیک ڕێگاکه‌، به ‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى که‌ سیفه‌تى بازرگانییان هه‌یه‌.

 

ئەرسەلان ئەحمەد

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانى: به‌ریتانیا ده‌یه‌وێت له‌ زۆر بواردا هاوكاریى هه‌رێمى كوردستان بكات

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 21:09:21

له‌نده‌ن-KDP.info- پاش دوا وێستگه‌ى سه‌ردانى بۆ له‌نده‌ن و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى به‌ریتانى، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆك هه‌رێمى كوردستان، له‌ لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا گوتى:

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى ئه‌كادیمیاى ساندهێرستى سه‌ربازى ده‌كات

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 20:09:32

له‌نده‌ن-KDP.info- له‌ دوا وێستگه‌ى سه‌ردانیدا بۆ له‌نده‌ن، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌كادیمیاى شاهانه‌ى ساندهێرستى سه‌ربازیى ناسراو له‌سه‌ر ئاستى جیهان به‌سه‌ركرده‌وه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك قوتابیى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌ خوێندن و پێگه‌یاندن و خول و ڕاهێنانه‌كانیدا به‌شدارن و گه‌وره‌ترین ئه‌كادیماى سه‌ربازیى به‌ریتانییه‌.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 18:09:31

له‌نده‌ن-KDP.info- پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن له‌گه‌ڵ به‌ڕێز نه‌دیم زه‌هاوى، وه‌زیرى په‌روه‌رده‌ى به‌ریتانیا كۆبووه‌وه‌.

بۆچی گرنگە دەنگ بە پارتی بدەیت

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 17:09:54

بێستون مەسعوود ساڵەیی

نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ بۆریس جۆنسۆن كۆبووه‌وه‌

FRIDAY, 17 SEPTEMBER 2021 16:09:46

له‌نده‌ن-KDP.info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 2021/9/17 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ له‌نده‌ن به‌ گه‌رمى له‌لایه‌ن به‌ڕێز بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ریتانیاوه‌ له‌ ئۆفیسى خۆى له‌ تێن داونینگ ستریت، پێشوازى لێكرا.



 
© 2021 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact